کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌م شێوه‌یه‌ سزای خیانه‌تكاران ده‌درێت؟

Monday, 27/11/2017, 0:43


خه‌ته‌رناكترین دوو روداوی ئه‌م چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردستان، 16ی ئۆكتۆبه‌ر و 31ی ئابه‌ و هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك لێیان ده‌روانێت. نه‌وه‌كانمان  به‌ چی چاوێكه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌كه‌ن و چۆن سزای بكه‌ره‌كانی ده‌ده‌ن . دوو به‌رواری زۆر سه‌یر و ناوه‌خن هه‌مه‌جۆر و بۆچون و مه‌رام و ئامانج تێكه‌ڵ و هاوشێوه‌ و جیاواز له‌ یه‌ك كاتدا. چۆن پێناسه‌ی بكه‌یت و ناوی چیی لێ بنێیت؟ كه‌تن  یان ناپاكی كه‌وتن یان هه‌ره‌س و ده‌ستكێشان یان ریبه‌ر و خۆخه‌ڵه‌تاندن و رقه‌به‌ری ركابه‌ری یان ململانێی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سی؟ ئه‌مه‌ و چه‌ندین پرسیار كه‌ پێویسته‌ به‌ جوانی دراسه‌ بكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب و فكر و بۆچون و مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی هه‌مه‌جۆری سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان له‌مه‌ر ئه‌م دوو روداوه‌ له‌ گه‌ڵ پرسی كوردا بكه‌یت كه‌ له‌رووی ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و په‌روه‌رده‌وه‌ چۆنن و چۆن ته‌ماشای پرسی كورد ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كلایین و هیچ گومانی تێدا نیه‌ له‌وباره‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌ به‌رده‌وامه‌كان و ئاسه‌واره‌ فره‌لانه‌كانی له‌ یاده‌وه‌ری و ویژدانی میله‌ت و مێژووه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌. جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌م دوو رووداوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان بكه‌ره‌كه‌ی به‌هێزتر و ده‌ست فراوانتر كرد و شاریكی گه‌وره‌ی كوردستانی خسته‌ ژێر ركێڤیه‌وه‌ و قازانجێكی حزبی لێكرد و ئه‌ویتریان بكه‌ره‌كه‌ی هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێك سه‌رلێشێواو و ناخاڵه‌ بن به‌ڵام خۆیان و حزبه‌كه‌یانی لاواز و په‌رشوبڵاوتر و لاته‌ریك كرد  و شارێكی گه‌وره‌یان له‌ده‌ستی حزبه‌كه‌یان ده‌ركرد  و زیانێكی گه‌وره‌یان لێكرد.
بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قۆناغه‌ راگوزه‌ره‌ی ئه‌م كاته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ركردایه‌تی كوردستان  چیه‌ و حزبه‌كان چی بكه‌ن بۆ په‌ندوه‌رگرتن له‌م دوو روداوه‌ قێزه‌ونه‌ بۆ دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی. ئایا هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌كادیمی و زانستیانه‌ی بێلایه‌ن دادی گه‌ل ده‌دات یان گرنگ و پیویسته‌  كه‌  قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ دوابخرێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك 31ی ئاب دێزه‌ بده‌رخۆنه‌ بكرێت و به‌ پێچه‌وه‌انه‌وه‌ لێكبدرێته‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی عیراق به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خیانه‌تی 31 ئابی ده‌رخستووه‌ و تا ئێستا به‌ڵگه‌ی ئه‌و ریككه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێره‌ی هه‌ندێ ناخاڵه‌ی بوغرای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌رنه‌خستوووه‌ جگه‌ له‌ قسه‌و چاوپێكه‌وتن و لێدوانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان له‌مه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ زۆر قێزه‌ونه‌، كه‌ تا ئێتسا ناتوانیت بڵێیت پێناسه‌ و ناوی راسته‌قینه‌ی چیه‌، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی له‌ 31ی ئاب زۆر قورستر و زۆرتر و كاریگه‌رتر و قوڵتر بوو له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان به‌ گشتی. ئه‌وه‌ش روونه‌ كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خۆ به‌ به‌رپرسزانه‌ له‌ ناخیاندا پشت به‌ ركابه‌ری و كۆنه‌قین و ململانێی نابه‌رپرسانه‌ده‌به‌ستن  و به‌ ره‌فتاری هه‌رزه‌كارانه‌ و به‌ دوور له‌ دوربینی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و خه‌تی سوور و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی خودی قه‌زیه‌ی گه‌لی كورد به‌گشتی و به‌ خێلبینی  حزبیانه‌ی ته‌سك ره‌فتاریان كرد و میله‌تیان به‌م ده‌رده‌ برد .
بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو رووداوه‌كه‌  وه‌ك خۆی  و زانستیانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنرێت و بخوێنرێته‌وه‌ و كۆن و تازه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌ گشتیه‌كه‌شی له‌سه‌ر كۆی پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ربخرێت و  سزای شایسته‌ و تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر بكه‌رانیه‌وه‌ بسه‌پێنریت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، هه‌روه‌ها  زۆر پێویسته‌ له‌گه‌ڵ بكه‌رانی راسته‌وخۆی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارانه‌ی  ناخاڵه‌ی رق وكینه‌ له‌ دهڵی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنیشمامه‌ڵه‌ی دروست بكرێت و سزای تایبه‌تی خۆیان وه‌ربگرن، كه‌ جگه‌ له‌ دژایه‌تی و به‌دوور له‌ پرسی كورد و كوردستان هیچ شتێكی تریان له‌ كه‌له‌دا نیه‌ و، ئه‌وانیش به‌قه‌د زیان و زه‌ره‌ر و ره‌فتاره‌كانیان له‌به‌رده‌م داداگای میله‌ت ملكه‌چ بكرێن، ئه‌گینا ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه‌ ده‌ستی عه‌بادی واڵاكرد بۆ زیاتر قوڵبونه‌وه‌ له‌ سزادانی گه‌لی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئیهانه‌ كردنی كورد ره‌فاری ئه‌م ته‌سكبین و كورتبینه‌ی ئه‌م ناخاڵانه‌ن، كه‌ بزانن یان نا كه‌وتونه‌ته‌ خانه‌ی دوژمنانی كورده‌وه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ی خاوه‌نه‌كانی 31 ی ئاب و 16 ئۆكتۆبه‌ر شایانی دادگایی كردن و سزادانن و پێویسته‌ نلێ پاك بكرێته‌وه‌، به‌ هه‌موویان بی جیاوازی. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ بكرێت ئه‌له‌ته‌رناتیڤه‌كه‌ چی ده‌بێت؟
بێگومان له‌م كاته‌دا ناتوانرێت له‌سره‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ریشه‌یی ره‌ها و كتوپر له‌ بری گه‌نده‌ڵكاران و بێ ده‌ردانی گه‌وره‌ و پشێوی دروستكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دابنرێت و به‌م كه‌ره‌ستانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتو بێت كه‌ سه‌رجه‌م بنه‌ما و پێداویستیه‌كانی به‌رێوه‌بردن له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه‌ قۆرخ كراوه‌ و ناتوانرێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ ئاسانی ده‌سته‌برداری ئه‌و بنه‌مایانه‌ بن و، له‌ لایه‌كیه تره‌وه‌ له‌م كاته‌دا وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌كات له‌م قۆناغه‌ راگوزه‌ره‌دا و بۆ ئه‌م ماوه‌ زۆر كورته‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤی نێوخۆیی زۆر عه‌مه‌لی نیه‌ و تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێناكرێت. بۆیه‌ سه‌رجه‌م كارته‌كانی كوردستان كه‌وتۆته‌ ده‌ست میله‌ت كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌ڵه‌ته‌رناتیڤی واقعیانه‌ی راسته‌قینه‌ بخه‌نه به‌رده‌ست و رۆڵی ئه‌م حزبانه‌ به‌ ئاشتی و به‌ ده‌نگدان وسندوقه‌كان نه‌هێڵن و گۆرانكاریه‌كی ته‌واو عه‌یاری ملیانه‌ بكه‌ن، هه‌رچه‌ند رێژه‌ییش بێت. ئا له‌و كاته‌شدا ده‌توانرێت ده‌سترۆیشتوانی خیانه‌تكار له‌به‌رده‌م گه‌ل و نیشتمان و دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ردا سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌رگرن .    


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە