کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەڵێن، داعش، کۆتایی پێهاتوە!

Wednesday, 22/11/2017, 18:05


جوابی ئەوپرسیارەی سەرووهەم هاسانە وهەمیش دژوارە!هاسانە بۆ ئەو دەوڵەت یان دەوڵەتانەی کە ساویلکانە دەڕواننە فەزای سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وپرسی ئایینی تووندئاژۆ، بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی دژوارە لە بەر ئەوەی کە ئەگەر مێژووی خەڵیفەگەری دوای مردنی موحەممەد بە باشی هەڵنەسەنگێنرێت!
-----------------------------
دوای نەمان وکۆچی دوایی ڕیبەری موسڵمانان، کێشەی سەرەکی چۆنیەتی جێگرەوەی وی بوو بۆ بەردەوام بون بە ڕێبازی دینی ئیسلام  درێژەدان بە ئایینی شیعە گەرایی وئایینی سوننەگەرایی تائەو سەردەمەش کە دونیای زانست قسەی پێیە بە تایبەت لە وڵاتانی ئافریقایی و خاوەن دەسەڵات ئایینی. هەر چەند ساڵ جارێک رەوتێك بە ناوی جۆراوجۆر دەبێتە کەرەستەیەک وبیانوویەک بۆکوشتاری خەڵکی بێ تاوان وگەرمبوونی بازاڕی فرۆشی چەکو چۆڵ بۆ وڵاتانێک کە ژێرخانی ئابوریان پڕە لە سامانی نەتەوەیی. ئەو وڵاتانەش بە هۆی دواکەوتووی سیاسی وبەڕێوەبەریی سەردەم قەت نەیانتوانیوە لە خۆیان بە خاوەن دەرکەون.
سەرمایەداریی خاوەن تێکنۆلۆژیای سەدە باشترین هەلی بۆ هەڵکەوتووە کە بە هاسانی بتوانێ ئامرازی کوشتو کوشتاری بە کۆمەڵ بفرۆشێ کە لە سەر دەستی ماوەتەوە.خەڵکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی دووبابەتی گرینگیی نەتەوەیی خۆیان نین.یەکیان: سیاسەتێکی سەربەخۆ، دووهەمیش، ئابووریەکی سەربەخۆ.بۆیە ئەو دووبابەتە باشترین کەرەستەن بۆ٢ بابەتی دیکەی سەردەم.
یەک:لە دایک بوونی رێکخراوەکانی تووندئاژۆی وەک کۆماری ئیسلامی وتالیبان وحەماس و ئەلقاعیدەوداعش، حیزبوڵلا ... و.
دوو: بە بیانووی هەبوونی ئەو ڕێکخراوانە کە پاشناوی / ترۆریان / پێوەدەلکێنن تا لەو ڕێیەدا نان بە نرخی ڕۆژ بخۆن. دامەزراندنی فشە لیستی ترۆری ئامریکا مەزنترین ڕێکاروبیانوویە بۆ دەوڵەمەند کردنە ئەو وڵاتە.سێ گۆشەی هەیی لە کاتە ناسکەداوەک سەرچاوەی ترۆڕی نێودەوڵەتی سێ وڵاتی مەزن وخاوەن ئابوورین.
یەک: دەسەڵاتدارانی تورکیە.
دوو: دەسەڵاتدارانی ئێڕان.
سێ: دەسەڵاتدارانی عەڕەبستان.
هەرکام لەو سێ وڵاتە وێنەی هێللانەیەک دەچن بۆ پەروەردەکردنی سازی وڕێکخراوەی دژ بە وڵاتانی جودابیری ئەو سێ دەسەڵاتە. ئامریکا وهاوپەیمانەکانی زۆر باش دەزانن کە بنکەی ئاژاوە لە تەواوی جیهاندا لەو سێ شوێنە هەڵدەقوڵێ.کە چی دەگەڵ هەرکامیان بە شێوەیەکی ناڕآستەوخۆ وڕاستەوخۆ پەیوەندیی سیاسی وئابووریان هەیە. بۆ نموونە ئەگەر سرنج بدەیەنە ئاخاوتنەکانی جار جاری بەرپرسانی باڵای ئیسڕآییل، کە دژی دەسەڵاتی تاران دەریدەبڕن ودەڵێن: ئیزن نادەین کە کۆماری ئیسلامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووت بدا! تەنیا مەزن کردنەوەی دەسەڵادارانی ئێڕانە بۆ ترساندنی وڵاتانی عەڕەبی وسووننە وساتوسەوداو بازەرگانی کردنی بە فرۆشی چەکە لە ژێڕ پەردەی پاراستنی خۆیان لە بە هێز بونی ئێڕان!
وڵاتی تورکیا ئێستیش ئەندامی ناتۆیە! بۆ دەریناکەن؟ لە پاس لاوازبونی داعش مەزنترین بنکە وبارەگای داعشیەکان ئانکارایە کە وەک فرێزووپەلکیان داکوتاوە ودژی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی پەرەیان پێدەدەن!ئەگەر وڵاتێكی وەک عەڕەبستان بە روالەت خۆی وەک دۆستی دونیای پێشکەوتوو نیشآنداوە ومامڵەی دەگەڵ دەکرێ، تەنیا لە بەر ئەوەیە کە ساڵانە هەزاران کەس دەچنە زیارەتی حەج ودەبنە حاجی ولە دونیادا بڵاو دەبنەوە. بۆیە زۆر سەیرە کە قسە لە سەر بن بر کردنی داعش بکرێ!
" داعش کۆتایی پێهاتووە !  "
ئەو رستەیەم وەک سناریویەکی کۆمێدی وپێکەنین هێنەردێتە بەر چآو!ئۆسامە بن لادەن ، گەورەسەرمایەدارێکی عەڕەب کە پێش ئەوەی/ ئەلقاعیدە / دابمەزرێنێ وشەڕ دژی دونیای زلهێزەکان رابگەیەنێ دۆستی خۆیان بوو، بە باشی دەیانناسی ودەیانزانی لە کوێ دەژی.ئەبووبەکر بەغدادی / ئیبڕاهیم عەواد ئیبڕاهیم عەلی موحەممەد ئەلبەدری / پێش ئەوەی لە ئەلقاعیدە جودا بێتەوە و خۆی بکاتە خەلیفەی موسڵمانانی سووننە ئایین ، بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە ئامریکا زیندانی بووە! ئەدی بۆلە کاتی خۆیدا ئۆسامە بن لادەن نەگیراوە؟ بەغدادی چۆن لە زیندانەکانی ئامریکا بەڕەڵڵا کراو دەگیانی خەڵکیان بەردا.؟ دروستبونی رێکخراوە تڕۆریستیەکان لە هەر کوێی ئەو جیهانە کە سەردەرهێنن بە بێ ئاگاداری ناوەندە بڕێاردەرەکانی سیخۆری وڵاتانی خاوەن / وێتۆ / دەرناکەون.؟
لە سەرهەڵدانی ئەلقاعیدەوداعش دا لە ماوەی چەند ساڵی رابوردودا ئەگەر مرۆڤ ڕیژەی ئەو چەکوچۆڵە وفڕۆکە شەڕ کەرەکانی کە بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فرٶشراوە، بنرخێنێ / میلیاردەکان بە دۆلار / خۆی لە ئاسمان دەدا!پرسی سەرەکی بۆ دونیای بێویژدانی خاوەن کارگەی چەک وشەڕفرۆش ئەوەیە: قاعیدەو داعش و...کاتێك کۆتایی پێدێ کە ئێوە باس لە کۆتایی هێنانی دەسەڵاتی ئایینی ... سیاسی وڵاتێكی وەک عەڕەبستان وئیڕان وتورکیە بکەن. ئێوە هەر کات توانیتان کە نەهێڵن خەڵکی باوەڕمەند ساڵانە روولە مراسیمی حەج بکاو پەیوەندی هەمە لایەنەی خۆتان پچڕآند دەگەڵ دونیای ئیسلام ، ئەو کات بیر لە کۆتایی هاتنی داعش وماعش بکەنەوە.
سەرچاوەی سیاسەتی دروستکردنی چەکی پێشکەوتوووکۆمەڵکوژدوای کۆتایی هاتنی شەڕی دووهەمی جیهانی بووە. لەو شەڕەخۆدڕێنەدادەرکەوت سیاسەتی ئابووری مەزن دەبێ / بایی / چەندبێ.دوکتورەینی ئەوڕێکارەی کە بڵێ، کێ هیزی هەیە لە نەتەوەیەکگرتوەکان ؟ ئەو وڵاتانەی کە بتوانن سیستمی شەڕی درێژخایەن لە وڵاتانی جیهانی سێهەم هەڵگێرسێنن.بۆ بەئاکام گەیاندنی ئەو ڕیبازەش پشتیوانیکردنە لە دروستکردنی دیکتاتۆڕەکان هاسانتر بە سەر نەتەوەکانی ژێر دەستی ئەو دیکتاتۆڕانە تا بتوانن بە سەریاندا زاڵ بن کۆنتڕۆڵیان بکەن!
ئەوە قاچێکی ئەو سیسەتە بووە. قاچی دووهەم ئایین ودەسەڵاتداری ئایینی رۆڵی سەرەکی گیڕاوە.لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند دەوڵەت نەتەوە بۆبەرژەوەندی وڵاتانی خاوەن / وێتۆ / وەک نێعمەتێک دێنە ئەژمار. ئێڕانی دەسەڵات شیعە. عەڕەبستانی سووننە وتورکیە ی ئێخوانی وتاقمێک لە وڵاتانی ئافریقایی.ئەلقاعیدە لاوازبووە، بەڵام منداڵێکی وەک / داعش / لە هەناوی هاتەدەرێ. داعش لاوازبووە بەڵام دوای ١هەتا ٥ ساڵی دیکە لە سەر ناوێکی جودا ڕێکخراوەیەکی دیکە وئایینی وتووندئاژۆ هەمیسان لە دایک دەبێتەوە! کە ئامریکاو هاوپەیمانەکانی بڵێن: خۆزگەم بە کفندزی ئەکەم! خۆزگەم بە ئەلقاعیدەو داعش.ئەگەر لەو ٥ ساڵەدا من زیندوومام دەبینین کە بۆچوونەکەم چەندە راست بووە یانژی چەندە درۆ؟ ئەگەریش لەو ماوەیەدا مردم با کوردستانپۆست شاهیدی ئەو لێکدانەوەی من بێ.
جەعفەرکەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست.
٢٢/١١/٢٠١٧


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە