پاشەکشێی جەنگاوەرەکانمان بەم ڕۆژەی گەیاندین
Tuesday, 21/11/2017, 22:12
ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە مڕۆڤ تا بۆی دەکرێت خامۆش و بێدەنگ بێت، ئارامی بێدەنگی هیمای چێژ وەرگرتنە لەژیان، بەڵام بێدەنگی و ئارامی تەنها بۆ چونە میوانداری ڕەواجی هەیە، ئەو بێدەنگیە قوڵەی جەنگاوەرە دێرینەکانمان دەستیان داوەتێ ئارامی بۆکەسمان ناهێنێت، بەڵکو بەڵای بەسەر هێناوین، ئەوان خۆیان بێدەنگ کردوە خەڵکانی تر دێن و لەجێگەی ئەوان ئەرکێک ڕادەپەڕێنن، نە هیچی لێدەزانن، نە ماندووبون پێوەی، نەدڵسۆزن بۆ کارەکە، کەچی ئەو ان هاتونە پێشەوە و جەنگاوەرە دێرینەکانمان لە قۆزاخەی بێدەنگیدان.بێدەنگیەک کە لە مردوودەچن، دەڵێ لەگۆڕستانێکی دورەدەست دەژین و نە نوزەیەک نە بەدەنگ هاتنەوەیەک نابیستی لێیان، بێدەنگی جەنگاوەرەکان موسیبەتە، موسیبەتێکە هیچی کەم تر نی یە لەبومەلەرزە یان تۆفانێکی چاوەڕوان نەکراو.
ئێمە هەموو ئارەزووی هێمنایەتیو ئارامی دەکەین، بەڵام کاتێک بەڵاو جەنگ و ناعەدالەتی ڕوومان تێدەگەن ئێمە پێویستمانە جەنگاوەرە بەئەزمونەکان بێنەدەنگ و بەرپرسیارێتی هەڵگرن، ئاخر لەووڵاتە یەگرتۆکانی ئەمەریکا لەولایەتی نیوجەرسی جەنگاوەرێکی ٩٣ساڵ دەبێتە سەرۆکی شارەوانی، لێی دەپرسن خاڵۆ بۆچی بەم تەمەنەوە دەتەوێت کاری سیاسەت بکەیت و بگەڕێتەوە ناو کایەی کارکردن لە شارەوانی ؟
"پێریللۆ" كه لههێزه دهریاییهكانی ئهمریكا لهزهریای ئارام بهشداری شهڕی دوهمی جیهانی كردوه، به كهناڵهكانی راگهیاندنی راگهیاند: هۆكاری بهشداریكردنی له كێبڕكێی ههڵبژاردنهكهدا دهگهڕێتهوه بۆ زانینی چۆنێتی خهرجكردنی بڕی (1.1) ملیۆن دۆلار له داهاتی شارهوانی لهلایهن پۆلیسهوهو وتی: دهمهوێت بزانم ئهو بڕه پارهیه چۆن خهرج دهكرێت.
جەنگاوەرێکی ٩٣ساڵە لەخەمی نیشتمانەکەیدا یە دەیەوێت بەو تەمەنەوە بزانێت پارەی شارەوانی چۆن خەرج دەکرێت ؟ کەچی جەنگاوەرەکانی ئێمە هەموویان دنیایەکی خنجیلانەیان دروستکردوە کە لەکەپرە هاوینە دەچێت، بایەک گێژەڵۆکەیەک، بارانێک بەقەدەر تەرکردنی نانی تیریەک، کەپرەکەیان تێک دەدات، ئەوان ئێستا بەدوای حەب و دەرمانێکەوەن کە هێزیان بۆ بگەڕێنێتەوەو تۆڵەی گەنجێتی بکەنەوە، کەلەدەستیان چووە.
من جارێک ڕێم کەوتۆتە مەجلیسی ئەم جەنگاوەرانەوە کە مێژوویان هەیە لەناوماندا، باسەکانیان هەمووی لەسەر "سیرو، پیازو، زەنجەفیل و زەردەچەوەو شیوت و ماست و ناوکی ئەو میوانەیە کە توانایان بۆ دەگەڕێنێتەوە، من چاوەڕێم دەکرد کە چیرۆکی ڕابردوویان بگێڕنەوە، تالێیانەوە فێربین، بەڵام کەوتم بەسەر خەمێکی تریاندا، کەوەک سەراب جەنگاوەرەکان دوای کەوتوون، لەدەستدانی گەنجی و گەڕانەوەی توانای گەنجی.
لەو جارەوە بۆم دەرکەوت کەبۆچی ئەم جەنگاوەرە کۆنانە، ئاوا بێدەنگیان هەڵبژاردوە ؟ لە هیچ کونێکەوە دەرناکەون.
چۆن هندێکان دەڵێن :" خەوی شەو مەرگێکی بچوکە و مەرگێکی هێواشە" چونکە کاتێک دەخەوین ئیتر بیرمان دەچێتەوە ئێمە کێین ؟ ئێمە شایستەی ئەوە نین کە ٢٦ ساڵە ژیانمان لەسایەی بێدەنگی جەنگاوەرە کۆنەکانەوە بەهەدەر دەڕوات.بێدەنگی ئەوان و بێبەرپرسیارێتیان ئەم دۆخەی خوڵقاندوە، ئیتر ئێمە توشی تێڕامان دەبین، لەباتی ستایشی چیرۆکەکانیان نەفرەت جێگەی دەگرێتەوە، نەفرەت.ئێمە ویستمان ئەزموونی جەنگاوەرەکان بکەینە بنەمای ژیان و بەپێوەو بوەستین، ئێستا دوای بێدەنگی ئەمانە، تەنها چارەیەک ئەوەیە کە ئەم جەستانە ئاگر تێبەر بەین، تا لەگوناحەکانیان پاکبنەوە، گەر وانەکەین ئەم جەنگاوەرە دێرینانە هەرەسمان پێدێنن بەم بێدەنگیەیان کە لەگۆمێکی مەنگ دەچێت، دەمان کوژێت.
لەفلیمی "دوا سامورای" یان دوا جەنگاوەر، پاشا لە هاوڕێی دوا سامورای دەپرسێت : "پێم بڵێ دوا جەنگاوەر چۆن کوژرا، چۆن مرد "؟ لەوەڵامدا دەڵێ : لێم بپرسە تاپێتبڵێم دوا جەنگاوەر چۆن ژیا...!
جەنگاوەرەکانی ئێمە ئەوانەبوون کە لەڕۆژەکانی کاروانەکەیاندا، ژیانیان کردە قوربانی و بونە بەردەباز بۆمان، نەک ئەوانەی کە لەباخە زەوت کراوەکانیاندا، خەریکی خواردنی زەنجەفیل و زەردەچەوەو ناوکی میوەکانن، تا توانا ئەفسانەیەکانیان بۆ بگەڕێتەوەو ببنەوە کوڕە چواردە ساڵە، بۆ شۆڕش کردن نا جارێکی تر، بەڵکو بۆ ئەوەی تۆڵەی گەنجیەک کە لەدەستیان چووە.
بێمەڵامەنی یە، منداڵێک، هەرزەیەک، ئەولادو خزمی بەرپرسەکان، دەیان جەنگاوەری دێرین لەبەر دەرگاکەیان وەستاون بەڵکو دڵی نەرم بێت و دیدارێکیان بۆسازبکات.ئیتر جەنگاوەرە دێرینەکانمان مردنێک دەمرن، کە شایستەی ژیانیان نەبوە.جەنگاوەرەکا ن کۆنەکان سەردەمانێک چەند حەزمان بەبیستی ناوتان دەکرد ؟ چەنێک بەدووای هەواڵ و چیرۆکەکانتاندا وێڵ بووین ؟ کەچی ئێستا هەمووشت وەک باڵۆنێک بەتاڵ بۆوە، نەئێوە ئەو پاڵەوانە بوون کە ئێمە خەوتمان لەسەر هەڵچنیبوون، نەئێستاتان کە لەبێدەنگیتاندا گۆشەگیربوون و گەلێک لەسایەی بێدەنگیتان قوربانی دەدات، ئیستا ئیوە هێندە بەدوای داو دەرمان و شفا دەگەڕێن، مرۆڤ گومان لەگەنج بونیشتان دەکات لەو سەردەمای کە پاڵەوانی ڕووداوەکان بوون.خۆزگە جەنگاوەرە کۆنەکان ئێوەش وەک هاوڕێکانتان لەو گەشتە نەگەڕانایەتەوە، ئێستا ژیان بەجۆرێکی تر دەبوو لێرە و ئێمەش بەشێوەیەکی تر لەئێوەمان دەڕوانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست