(نوێکراوەتەوە) له كه‌مال كه‌ركوكیه‌وه بۆ بارزانى
Saturday, 18/11/2017, 18:26
ده‌قى نامه‌یه‌كى نهێنى "كه‌مال كه‌ركوكی" به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكى هێزى پێشمه‌رگه كه سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ "مه‌سعود بارزانى" ئاشكرا بوو.
-----------------------------------بروسكه‌یه‌كى به‌په‌له له كه‌مال كه‌ركوكیه‌وه بۆ بارزانى: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى داتانناوه له پردێ وه‌ك خۆى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین
ناوبراو له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی"، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى داتانناوه، له پردێ وه‌ك خۆى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین".
له نامه نهێنیه‌كه‌دا كه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له كه‌ركوك به‌جێماوه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌قى نامه‌كه ده‌ست "میلله‌ت" كه‌وتووه و له رێكه‌وتى 15 ى 10 ى 2017 دا واته رۆژێك پێش هێرشى هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراق بۆسه‌ر پارێزگاى كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان ئاڕاسته‌ى "مه‌سعود بارزانى" كردووه، "كه‌مال كه‌ركوكی" به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوكى هێزى پێشمه‌رگه نوسیویه‌تى "له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابتان له‌ڕێگه‌ی كاك فازڵ به‌رواری راسپێردراوی پارتیمان له‌ناو له‌شكری عێراق، ته‌نسیقی ته‌واومان له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد هه‌یه و جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی".
ناوبراو له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌یدا بۆ "بارزانى"، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "جه‌نابتان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك پێمانگه‌یشتووه بۆ پردێ، وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له جه‌نابتمان پێویسته ته‌نیا دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی كاك شێخ جه‌عفه‌ر هانبدرێن ئه‌وان له میحوه‌ری خۆیان له كه‌ركوك ته‌قه له سوپای عێراقی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جه‌لالیه‌كان سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوبێت و به پێشڕه‌ویی جه‌نابتان پارتیمان ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕبكات".
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى نامه نهێنییه‌كه‌ى "كه‌مال كه‌ركوكی"یه؛
بۆ به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له‌رێگه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
سكرتاریه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
----------------------------
له د. كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوك - 5 ی دبس
زۆر نهێنی و به‌په‌له
به‌روار: ١٥-١٠-٢٠١٧
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك
سڵاوێكی گه‌رم
له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابتان له‌ڕێگه‌ی كاك فازڵ به‌رواری راسپێردراوی پارتیمان له‌ناو له‌شكری عێراق، ته‌نسیقی ته‌واومان له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد هه‌یه و جه‌نابتان دڵنیا ده‌كه‌ین له میحوه‌ری ئێمه به هیچ جۆرێك ته‌قه روونادات به‌رامبه‌ر سوپا و چه‌كدارانی عێراقی.
له‌رێگه‌ی كاكه شاخه‌وان عه‌بدوڵاشه‌وه هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كه هیزه‌كانیان له پردێ زیاتر پێشڕه‌وی ناكه‌ن.
بۆیه به خوێنی خۆمان جه‌نابتان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك پێمانگه‌یشتووه بۆ پردێ، وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له جه‌نابتمان پێویسته ته‌نیا دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی كاك شێخ جه‌عفه‌ر هانبدرێن ئه‌وان له میحوه‌ری خۆیان له كه‌ركوك ته‌قه له سوپای عێراقی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جه‌لالیه‌كان سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوبێت و به پێشڕه‌ویی جه‌نابتان پارتیمان ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕبكات.
خزمه‌تكاری رێبازی بارزانی
پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام و به‌رپرسی میحوه‌ری 5ی دبس
د. كه‌مال كه‌ركوكی
-----------------------------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست:
ئەو نامەیە کە میللەت پرێس بڵاوی کردۆتەوە، دەبوو وێنەی دەقی نامەکەش بڵاوبکرایەتەوە، تا وەک بەڵگەیەکی مێژوویی هیچ گومانی لی نەکرایە، پرسیار ئەوەیە بۆ ئەو سایتە کە نزیکە لە دەزگای دژە تیرۆر و یەکێتیی و بنەماڵەی تالەبانی تەنیا نامەکەی نووسیوەتەوە و وێنەیەک لە نامەکەی بڵاونەکردۆتەوە؟! بەهەرحاڵ ئێمە ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، وەک خۆی لە ئەرشیفی کوردستانپۆست دەیپارێزین.
سەرنجی دووەم: دوای بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینەی سایتی میللەت، ئەو سەرنجەی سەرەوەمان نووسی، ئەمڕۆ ١٩ / ١١ / ٢٠١٧، رۆژنامەی ژیان و پی ی‌و کەی میدیای سەر بە یەکێتیی کڵێشەی ئەو نامەیەیان بڵاوکردۆتەوە، بەبێ واژوو لەسەر دانانی کەمال کەرکوکی. جگە لەوە نووسینەکە لەگەڵ وێنەی ئەم نامەیەدا جیاوازیی هەیە، وەک ژمارەی نامە و چەند وشەیەک، کە دەبوو هەمووی وەکو یەک بننوسرایەتەوە. وەک نموونە لە نامە کۆپیکراوەکەدا ئەوەی تێدا نییە کە نووسراوە (خزمه‌تكاری رێبازی بارزانی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندام و به‌رپرسی میحوه‌ری 5ی دبس)
کارەساتە حیزبێکی دەستڕۆیشتوو لە کاری راگەیاندنەکانییاندا هێندە کۆڵەوار بێت. ئەو نامە کۆپیکراوە نابێتە جێگای متمانە بۆ نووسینەوەی مێژوو. لێرەدا کوردستانپۆست ئەو درۆیەی راگەیاندنی یەکێتیی و نەفامی دەزگای راگەیاندن و بێ توانایی و بێ موراڵی کارمەندەکانیان ئاشکرا دەکات.
(کوردستانپۆست)
-----------------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست