کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعوود بارزانی؛ وەک سیمبوڵی تاڵانیی و شکستی سیاسی و سەربازیی

Friday, 17/11/2017, 19:31


ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی پێهات، بەڵام لە بڕی ئەوەی کورد سەربەخۆ بێت،کورد بووە بەشێک لە عێراقی فیدراڵ و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستانیش ئامادەنە بۆ قەبووڵکردنی هەموو پێش مەرجەکانی بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن،هەتا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان کە ماوەیەک پێش ئێستا ئەنجامدرا بوو..
چۆن بەپێی لێدوانەکانی (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگە، کورد ئاشتیحوازە و شەڕی ناوێت،چۆن شەڕ خێروخۆشی ناێنی جگە لەماڵوێرانی و کووشتاری خەڵکی بێتاوان...
ئەم لێدوانەی جەبار یاوەر لەدوای ئەوە دێت کە هێزەکانی سوپای فیدراڵی عێراق تەواویی ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێم ـ بەغدا،یان، لەماوەی کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، بێ ئەوەی هێزەکانی بارزانی و تاڵەبانی یەک فیشەکیش بتەقێنن..
لەکاتی پرۆپاگەندەی ڕێفراندۆمدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی هەڕەشەیان لەهەموو جیهان دەکرد.یانی گرنگ نەبوو بۆیان ئەنجوومەنی ئاسایشی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان چۆن بڕیار ئەدەن و بیر لەم جیابوونەوەی کورد دەکەن لە عێراقی داڕماو و موفلیسی عیبادی و مالیکی.
لێکدانەوە "هەڵەکە"ی، بارزانی لەسەر پرسی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەسەر خۆیدا شکایەوە و بۆ هۆی ئەوی جارێکتر کۆمەڵکۆژی و کۆڕەوی جەماوەری کوردستان لەسەر دەستی هێزە میلیشیایەکانی عێراقی نوێ دووبارە بێتەوە و گەلی کورد جارێکتر تامی ئاوارەیی و دەربەدەری و برسێتی و ترس لە داهاتوو بچێژنەوە لە قۆناغی ئێستادا.
هەموو ئەم کارەساتە لەماوەی کەمتر لە یەک مانگدا روویداو و هیچ کەس و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ئەم کارەساتە وەئەستۆ ناگری،هاۆشێوەی زۆرێک لە شکەستەکانی تری گەلی کورد لە باشووری کوردستان لەسەر دەستی پارتی و یەکێتی و قەبیلەی بارزانی کە هەموو نەخشە و پێلانەکانیان سەرئاوکوتووە و بێ ئامانج بوونە لەوی بتووانن هیچ چاڕەسەرییەکی بۆ دۆخی ئێستا کوردستان بدۆزنەوە..
بۆچی بارزانی و پارتی و یەکێتی!!؟ چۆن ماوەی بیست و حەوت ساڵی ڕەبەقە تەواویی پۆستە باڵاکانی هەرێم لەژێر دەستی ئەم دوو حیزب و بنەماڵەیەدا بووە... لەسەردەمی هێرشی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شەنگاڵ و ناوچەکانی دەوروبەری پارتی و هێزە چەکدارەکانی بەخێرایی ناوچەکەیان چۆڵکرد و بەرگڕیان نەکرد لە کەمینەی ئایینی ئێزیدی،کە مخابن بۆ هۆی ئەوەی ئێزیدییەکان تووشی قەتڵووعامێکی گەوره ببنەوە و بەهەزران ژن و منداڵ و پیر و پەکەوتوو ئاوارە و کۆچبەری وڵاتانی ئەوروپا و هەرێم بن،نزیکی چوار هەزار کچ و ژنی ئێزیدیش بەدیلی کەوتنە دەست گروپی تیرۆریستی ـ تەکفیری داعش لە عێراق و سووریەدا..
دوای ئەم رووداوە بەرپرسانی سیاسی هەرێمی کوردستان تووشی ساویڵکەییەکی گەورە بوون،بەدڵخۆشکردن بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ناوچەکدا، لە ڕوانگەی سیاسەتڤانەکانی پارتی و یەکێتی،چۆن ئەمرۆ کورد و پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوی جەنگی دژە تیرۆردا شەڕ دەکەن و بەڕگری لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچە و جیهان دەکەن،ئیتر کۆمەڵگەی نێودوڵەتی مڵکەجی هەموو بڕیار و پرۆژەکانی کورد لە عێراق دەبێت و پشتیوانی پرۆسەی دابەشکردنی عێراقیش دەبن لەسەر دەستی کورد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان "مەسعوود بارزانی"،بێئاگا لەوی رۆژێکیش دێت کە ئیتر رۆژئاوا پێویستی بە کورد نامێنی لەناوچەکدا و نەخشەی سیاسی ناوچەکەش دەگەڕێتەوە سەر هەمان ڕێرەوی جارانی خۆی و بەرپرسانی سیاسی کوردیش دەبێت بگەڕێنەوە ناو ئامێزی حکومەتەکانی مەرکەزی عێراق و سووریە..
لێ وەک ئاشکرایە بۆ هەمووان ستراتیژی و تاکتیکی بەرۆژی سیاسەتی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا پاراستنی دەستوور و بنەماکانی مێژوویی ئەم وڵاتانەیە و نموونەی هەر زیندووش دەتوانین لەعێراق دوای روخانی سەدام حوسێن دا سەیر بکەین.
پاشەکشەی بارزانی لە ئەنجامی ڕێفراندۆم و تەسلیبمبوونی بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغدا بەمەرجی ڕێزگرتن لە خواست و ئیرادەی نەتەوەیی کورد لەدەنگدان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لەعێراق،ئەوەش یەکێکە لە هەڵە ستراتیژییەکانی کورد لە عێراق و لەناو کایەی سیاسیدا دەتوانین ناوی لێبکەین مەرگی سیاسی سیاسەتڤانەکان،بەهەڵاتنی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچەکانی تری ژێر هێڵی کێشەلەسەرەکان بارزانی بووە خیانەتکار و بەدەرکەوتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای فیدراڵی لەناوچەکانی کەرکووک و خانەقین و شەنگاڵ دووبارە سەرۆک هەر بووە قارەمان ..!!!
ئەگەرچی ماڵباتی بارزانی لە هەوڵی ئەوە دابوون،بۆ ئەوەی مێژووی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی لەسەر میراتی ئاشبەتاڵی سیاسی خۆیان زیاد بکەن،بەڵام ئەم خەونە شاعیرانە بۆوە مۆتەکەیەکی گەورەتر بەسەریانەوە و ئێستاش کەوتونەتە ژێر قورسایی ئەم ڕاچڵەکاندنە گەورەیەوە و ئەوەش وەک دەستکەوتێکی تری شکەست و ئاشبەتاڵ لە کارنامەی مێژووی نوێ خۆیاندا تۆمار دەکرێت.
بەڵام ئێستا کافی نییە و دەبێ "مەسعوود بارزانی" لەدوای ئەم شکەستە گەورەیەی بۆ پارچەکردنی خاکی عێراق و هێنانی دووبارەی سوپای عێراق بۆ سەر خەڵکی کوردستان و ئاوارەکردنی 180،000 هەزار خێزانی کورد لەناوچەکانی کەرکووک و مەخموور و دەوروبەری و لەدەستدانی ڕووبەرێکی زۆری خاکی کوردستان و ڕادەستکردنەوەی سەرچاوەکانی بژێوی خەڵکی کوردستان بە حکومەتی ناوەندی دەبێ دادگایی بکرێت،هەرچەندە بەپەڵە دەستڵەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕاگەیاند،بەڵام دەبێت داوای لێبوردنیش لە جەماوەری کوردستان بکات،کە لەو چەند رۆژەی دوایدا تووشی کارەساتی ماڵوێرانی و ئاوارە بوونی کردونە.
هەرچەندە ئەم شکەستە مەزنەی بەرپرسانی خێڵی بارزانی لەدوای پرۆسەی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان تووشی بوونە خۆی هەڵگری زۆر مانا و لێکدانەوەی جیاوازە،چۆن هەر ئەم بەرپرسانە بوون چەند رۆژ پێش ئێستا هەڕەشەیان لەهەموو جیهان دەکرد و سووربوون لەسەر ئەوی دەبێ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامبدرێت،بێ گوێدانە بڕیار و لێدوانە ڕەسمیەکانی وڵاتانی زلهێزی ناوچەکە و جیهان و هێز و لایەنە سیاسیەکانی ناوخۆیش،وەک ئەوی کە بڵێن؛( مرێشک تەنیا یەک ڵاقی هەیە و بەس).
بەڵام ئێستا کە دەزانن تووشی نسکۆ و شکەستێکی گەورە بوونە،خۆیان خزاندۆتەوە ناو باوەشی عێراق و داوای چاڕەسەری کێشە و ناکۆکییەکان لەڕێگەی دانووستان دەکەن،ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئیتر لەدوای لەشکەرکێشی بەغدا بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرپرسانی کورد نە شتێکیان هەیە بۆ "دان" و نە هیچ شتێکیش ماوە بۆ "ستان"دن...
بارزانی هیوا و ئومێدی زۆر بەپشتیوانی وڵاتی و ئەمریکا و ئیسرائیل هەبوو لە دوای ئەنجامدانی ڕێفراندۆم بۆ دیاریکردنی چاڕەنووسی نەتەوەی کورد لە باشوور ـ عێراقدا،بەڵام مخابن وەک هەموومان دەزانین هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکدا هیچ کردە و هەڵوێستێکی نەنواند لەمەر هێرش و پەڵاماری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا،ئەوەش خۆی لەم بۆتەیەدا دەبینێتەوە کە ئەمریکا هەمیشە لەسەر ستراتیژی "گەر بەقسەم نکەی"بەردەوامە و ئەوەش وەک تۆڵەیەک بوو لە مەسعوود بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان،کە بێگوێدانە هەڵوێستەکانی ئەمریکا دەستیان بەیاری ئاگر کرد و مەرگی خۆیان بەناوی جیابوونەوە لە عێراق ڕاگەیاند."ٚبارزانی "چەندین جار ئەم پیڤانەی دووبارە دەکردەوە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە تریبۆنە فەرمیەکانەوە دژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن،بەڵام لە ژێرەوە هەموو هاوسۆز و پشتیوانیمان لێدەکەن!!؟
ئەم لێکدانەوەی بارزانی زۆر لە یاری منداڵانە دەچێ،چۆن لەناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان سیاسەت ئەوە نییە لەسەر شاشەی کاناڵەکانی تێڤی و ڕاگەیاندنە سێبەرەکان بەڕێوە دەچێت،بەڵکوو سیاسەتی کوردی تەنیا لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە ئەنجام ئەدرێت و میللەتیش ئاگای لەهیچ شتێک نییە..
ئەم پێوەرە بۆ سیاسەت تەنیا لەهەرێمی کوردستان و زۆنی زەرد وەڵامدەداتەوە،لەسەر ئاستی جیهانی دەوڵەتان ناتوانن بەم میتۆدە سیاسەت بکەن و جەماوەری خۆشیان لێان قەبووڵ ناکەن.
هەموومان لەوی تێگەیشتووین کە ئەمریکا لە عێراق بەتەواویی شکەستی خواردوە و لەئێستاشدا بەهیچ شێوەیەکی توانایی شەڕێکی تری نییە لەناو خاکی عێراقدا.هەر بۆیەش لەگەڵ کورد هەماهەنگی نەکرد بۆ جیابوونەوە لە عێراق و باش دەیزانی عێراق تووشی شەڕێکی تری وێرانکەرتر لەوی داعش دەبێتەوە.
سەیرەکەی لەوەش دایە هەموو هێزەکانی عێراقی لوولەی تفنگەکانیان لەباوەش دەگرن و داوای ئاشتی و دیالۆگ دەکەن،ئەوی کە ئەوان پێویستیانە ئاوازەکانی پڕ لە تووندوتیژی و خوێنڕەژانە،هونەری گفتوگۆکردن لە ناو کایەی سیاسەتی عێراقی داڕماو دا جگە لەمە بەرهەمێکی تری نەبووە بۆ لایەنە سیاسیەکان..

ڕێفراندۆم کۆتایی پێهاتووە،کەرکووک لەژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان دەرکەوت و لەکۆتاییدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لەساڵی 2005وە،سەرۆک بوو لەم پۆستەدا،هەفتەیەک پێش ئێستا بە نامەیەکی ڕەسمی کە نێردرابوو بۆ پەرڵەمانی کوردستان دەستڵەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و ئیتر ماوەی دەسەڵاتدارێتی خۆی دڕێژ ناکەتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وەک پێشمەرگەیەکی هەمیشە خزمەتی نەتەوەکەی دەکات،بەڵام پێشمەرگەیەکی چۆن،خۆ بارزانی بەدڕێژایی ژیانی خۆی هەر پێشمەرگە بوو،بەڵام پێشمەرگەیەک کە وڵاتێکی تاڵان کردوە و لە ئێستا دا بە پێی هەندێک سەرچاوەی فەرمی داهاتی ماڵباتی "مەسعوود بارزانی" و منداڵەکانی بە 600) )ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت كە لە بانكەكانی سویسرا دانراوە،بەو پێەی پێشمەرگە"مەسعوود بارزانی لە ئێستادا لە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکاش دەوڵەمەندترە و لە روژهەڵاتی ناوەڕاست دا هاوتای ئاڵی سعوود و میرنشینەکەیانە..
لێرەدا ئەوی کە بەڵای هەموومانەوە سەیرە بارزانی ڕاست و چەپ لە پشتی تریبۆن و شیکارییەکانی باسی ژیان و کەرامەت و گوزەرانی پێشمەرگە دەکات،بەڵام رۆژ نییە لە هەواڵەکاندا گوێبیسی خۆکوژی پێشمەرگە نەبین لەبەر بێ دەرەتانی و بێ موچەیی و دەستکورتیدا،ئاخر پێم ناڵێن کام سەرکردە و شۆڕشگێر و چریک و پێشمەرگەی مێژووی وڵاتانی دونیا ئەوەندی مەسعوود بارزانی دەوڵەمەند بوونە لە ڕێگەی دزی و گەندەڵی و تاڵانی ژێرخان و سەرخانی سامانی گشتی وڵاتدا...
ئەوەش یەکێکە لە رووداوە دەگمەنەکانی ناو کایەی سیاسی ئەحزابی سەرەتایی و مارژێناڵی کوردی،تا ئەو شوێنەی کە ئێستاش حیزب و پارت و گروپە ڕامیارییەکانی کورد تایفەیی و خێڵەکی و دواکەوتوون لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی دیمۆکراسیانە..
ئەگەر شکەستە گەورەکەی دوای ڕیفراندۆم نەبووایە بارزانی هەرگیز دەستی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵنەدەگرت،چۆن لای قەبیلەی بارزانی دیوەخانی ئاغا و شێخەکان تەنیا ڕێگایە بۆ دیاریکردنی چاڕەنووسی میللەتی کورد،بۆیە هەنگاوی پێکهێنانی حکوومەتی رزگاری نیشتیمانی لە کوردستان گەورەترین چارەسەرە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە گەورەیەی ئێستا کوردی باشوور تێکەوتوونە...
بارزانی خۆی بۆتە سیمبوڵی شکەستی سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و دەرەودا،بۆیە کەسێک بە بیست وچوار کاتژمێر نیوەی کوردستان لەدەست بدات،دەبێت لافی چی لێبدات کە ئێمە نازانین....
بەڵام ئایا بەراستی بارزانی دەستیڵەکار کێشاوە؟
چەندین ساڵ بانگەشەکردن و لێدانی دەهۆڵی سەربەخۆیی،چوار مانگی تەواو پرۆپاگەندە کردنی 24 عەیاری ڕیفراندۆم و دروستکردنی پتانسێڵ و هێزی جەماوەری بە ئامانجی تۆمارکردنی ناوێکی ئەبەدی لە مێژوودا،یەک شەوە بەداگیرکردنی شاری کەرکووک بوو بە خۆداشکانەوەیەکی گەورە و هەڵوێستی لاوازی بارزانی.هەتا دەستکەوتەکانی ئەم پانزدە ساڵەشی کەوتە بەر شەپۆڵی ئاو بردوویی،ئەم شکەستە گەورەیە پێویستی بە نۆژەنکاری و ساڕێژ هەبوو،هەر بۆیە بەپەڵە بە نەشتەرگەریەکی ڕەوانی تایبەت پرۆژەی کەنارگیری هاتووهوتی خۆی بە هاندانی هەستی لایەنگرانی خستە ناو ڕاگەیاندنەکانەوە..
بۆ ئەم مەبەستە سووتاندانی بارەگای حیزب و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و نەیاری خۆی و پارتەکەی دەست پێکرد لەناو هۆڵی پەرڵەمانەوە تاکوو دەگاتە ناوچەکانی بادینان و هەولێر،ئەمەش یەکێکە لە نەریتە هەرە کۆن و باوەکانی بارزانی و کۆیڵەکانی،کاتێک پارتی تووشی ئاشبەتاڵی سیاسی و سەربازی و ئابووری و ڕۆشنبیری دەبێتەوە،بەهاندانی لایەنگرانی خۆی لەژێر ناوی سەروەری نیشتیمان و خاک و ئاڵا دەست دەکەن بەسووتاندن و تیرۆر و هەڕەشە و لێدانی ڕاگەیاندنەکانی سەربەخۆ و بێلایەن،کەسایەتیەکانی نەیاری بارزانی و پارتی دیمۆکرات لەژێر قەڵەمڕەوی خۆیدا و لەدوای ڕاپەڕینەوە تاکوو ئێستا بەدەیان جار بنکە و بارەگای حیزبەکانی سووتاندوە و کادیر و لایەنگرانی ئەحزابی تری تیرۆر کردوە بەشێوەی جەنایەتی بکر و نادیار.
یانی مەسعوود بارزانی لەوهەوڵدابوو خۆی ڕەها بکات لە تەکڕەویی،ئیناتکردن و بێ هومێدی و بەخوداشکاویی بەهۆی سیاسەتە تەک لایەنەی و پشتبەستراو بەهەندێک وڵاتانی دەرەکی و نایەکگرتوویی و نەبوونی کۆدەنگی ناوحۆیی کە هەمووی بەهۆی بڕیارە هەڵەکانی سیمای کوردستان و دەستکەوتەکانی گەیاندوە بەئەمرۆ خۆی تەبرەئە بکات..
بەو شێوە پراکتیکەی سەرەوە ماوەی سەرۆکایەتی خۆی لەو پۆستەدا دڕێژ نکاتەوە،ئەوەش دوای ئەوەی کە تەنیا دوو رۆژی مابوو بۆ کۆتایی دەسەڵاتە نایاسایی و غەێرە شەرعیەکەی..
لە نامەیەکی سۆزاویدا کەمێک نەوتی ڕەژاندە سەر ئاگری خۆڵەمێشەکە و تۆوی ئاژاوەگێری چاند تاکوو جارێکتر شایەد لەژێر ئاشوبێکی تردا ئابروێک بۆ خۆی بکڕێتەوە و خۆی وەک فەریادڕەسی میللەتی کورد پێشان بداتەوە،ئەوەیش بە ئاڵۆزکردنی دۆخی ئارامی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی فیتنەیەکی تر...
لەگەڵ سەپاندنی بیروبۆوونی خۆی لەسەر تەواویی بڕیارە نادروستەکان،هەڵنەسەنگاندن و بەپەڵەیی خۆی،یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەهۆکاری شکەست پێشاندا،هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی،ئەمریکا و وڵاتانی روژئاوای بە خیانەتکار ناساند و بەکورتی زەمین و زەمانی تاوانبار کرد و لایەنگرانی خۆشی هاندا،سەرەڕای خۆ دەرباز کردن و خۆ ڵادانی لە بەرپرسیارێتی،خۆی بە پێشمەرگە ناساند!!کەسێک کە خۆی بەدڵسۆزی کوردستان دەناساند،ئێستا ڕازی بووە کوردستان وێران و خاپور بکرێت و جەنگی ناوخۆیی هەڵبگیرسێنی،ئیتر بۆ من وەک مەنجەڵەکەی لێهاتووە کە پتەپتی تێکەوتوە،باشترە سەری سەگی تێدا بکوڵێت..
کوردستانیان لەبیریان نەچووە،پێشمەرگەیەک کە بەهەزاران ملیارد دۆلاری کۆکردۆتەوە لەڕێگەی نایاسایی بەهیچ شێوەیەکیش ئامادە نەبوو لە سەر کورسی دەسەڵات ڵابچێت،تەنانەت بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی پەرڵەمان...
سەرەڕای ئەویکە نابێ لەبیرمان بچێت،کەسێک کە تەنیا چاوەڕی بوو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرش بکاتە سەر کورد،تاکوو پێگە و یاریە سیاسیەکەی تەواو بێ،ئێستا ئیتر بۆ ئیسرائیل،عەرەبەستانی سعوودی و ئەمریکا بۆتە مۆرەیەکی سووتاو و دەبێ لابچێت و بگۆڕدری..
سەدام حوسێن بۆ بارزانی نەبووە دەرس،جارێکیتر مێژوو دووبارە بووە و ئومێد دەکەین کە ئەمە بۆ سەرۆکەکانی تری کورد و سەرۆکەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە وانەیەکی باش کە بێگانە تاکوو کاتێک لایەنگر و پشتیوانی تۆ دەکات کە بەرژەوەندییەکانی خۆی دابینبکرێت.دوای ئەوەش نە لەبیری ئەو دایە و نە دەسەڵاتداریەکەی،یانیش ئەوە گولۆفی دەکات و بەڕێزێکی زۆرەوە وەلای دەنێت،کەواتە چ باشترە هەمیشە پشت بەخەڵکی خۆت و یەکگرتوویی ناوخۆیی بسپێری تا ئەویکە بە میزاج و مەرامی ئەربابانی دەرەکی هەڵسوکەوت بکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە