ئەو بەرپرسە سیاسیی و سەربازییانەی، کە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیان چۆڵ کرد
Wednesday, 15/11/2017, 20:19
کە شەیتان بەیانی لە خەو هەڵدەستێ، پێش ئەوەی دەست بکات بە کار، دەچێتە لای قاسم سلێمانی و پرسی پێدەکات، پارتەکانی باشووریش چونکە پیاوی ناو پیاوان، عاقڵ و سیاسییەکیان نییە، بۆیە منداڵەورتکەی ماڵی تالەبانی کۆدەکەنەوە، وەک نمایندەی کورد دەیاننێرنە لای مامۆستای شەیتان. لاهور، ئاراس و پاڤێل دەچنە خزمەتی و لەسەر چارەنووسی میللەت و فرۆشتنی خاک و شارێک دانووسان و رێکەوتن دەکەن.
دوای خیانەتی 16 ئوکتۆبەر، کە یەکێتی و بنەماڵەی تالەبانی لە ژێریشەوە بنەماڵەی بارزانی، کەرکوک و ناوچەکانی دیکەیان رادەستی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سەر بە ئێران کرد، ئیستا یەکێتی لە کەرکوک بۆ خۆشی توشی سەرلێشوان بووە، چونکە ئەو ڕێکەوتنەی نێوان کوڕە هەرزەکارەکەی تالەبانی (پاڤێل ) لەگەڵ قاسم سلێمانی و هادی عامری بەرپرسی حەشدی شەعبی لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و لێی پەشیمان بوونەتەوە. ئێستا حیدر عبادی ئامادە نییە ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێبکات، ئەمیش بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی، کە لە نێوان مالی شیعەدا هەیە.
یەکێتی لە کەرکوک زۆر بێ ئیرادە کراوە، بە جۆرێک ئەو حیزبە و بەرپرسەکانی لە کەرکوک بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ دەست بەسەر کراون و بەتەواویی بوونەتە ژێردەستەی حەشدی شەعبی . تەنانەت هەڵکردنی ئالای کوردستان لە سەرجەم بارەگاکانی یەکێتی لە کەرکوک قەدەغە کراوە، لە سەر بارەگاکانیان تەنیا ئالای یەکێتی و ئالای عێراقیان هەڵکردوە، هەروەها هیچ بارەگایەکی یەکێتی بۆی نییە پاسەوان و چەکداری تایبەت بە بارەگاکانیان بە چەکەوە دەوام بکەن، هەموویان چەک کراون. بەرپرس و کادیرەکانی یەکێتی کە لە بارەگاو کومیتەکان دەوام دەکەن لە لایەن حەشدی شەعبیەوە پێیان ڕاگەیەندراوە، کە نابێت هیچ جۆرە چەکێکیان پێ بێت . بەرپرسی مەلبەند و بەشێک لە مەکتەب سیاسی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک ورەقەی حەشدی شەعبی (عدم تعرض) یان بۆ کراوە بۆ خۆیان و چەند پاسەوانێکی کەم بۆ ئەوەی بتوانن لە کەرکوک هاتو چۆ بکەن، ئەمەش وەک جاشایەتیەکەی سەردەمی بەعسی لێهاتۆتەوە . ئاسۆ ئەلمانی کۆنە بەعسی و بەرپرسی مەلبەندی کەرکوک یەکێکە لەوانەی کە (عدم تعرض)ی حەشدی بۆ کراوە . پێش خیانەتەکەی کەرکوک ئاسۆ ئەلمانی کە شەریکە دزی نەجمەدین کەریم بوو، بە چەندین سەیارە و پاسەوانی زۆرەوە لە کەرکوک دەسوڕایەوە بەڵام ئێستا هەر ئەم ئاسۆ ئەڵمانییە، تەنیا یەک سەیارە و چەند پاسەوانێکی لەگەڵ دایە و حەشدی شەعبی پێیان ڕاگەیاندوە کە بۆی ینیە لەوە زیاتر پاسەوانی لەگەڵدا بێت، ئەوانیش بە نووسراوی حەشدی شەعبی دەتوانن چەک هەڵبگرن.
ماڵەکەی جەلال تالەبانی، کە نەجمەدین کەریم لێی نیشتەجێ بوو . لە دوای خیانەتەکەی 16 ئۆکتوبەر، ئیستا ئاراس شیخ جەنگی کە یەکێکە لە جاشەکانی ئیتلاعاتی ئیرانی لێی نیشتەجێ بووە، گوایە ئەوە ماڵی جەلال تالەبانیە و نابێت داگیر بکرێت، بەڵام دوای دوو ڕۆژ لە داگیرکردنی کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبیەوە ئاراس شیخ جەنگی لە ماڵەکەی جەلال تالەبانی دەرکرا و ئێستا (عسائبی ئەهلی حق) سەر بە قیس غەزعەلی تێدا جێگیرکراوە .
سکرتاریەتی جەلال تالەبانی لە کەرکوک یەکێک بوو لەو شوێنانەی، کە حەشدی شەعبی دەستی بەسەرداگرتبوو، بەڵام ئێستا یەکێتی وەریگرتۆتەوە بەو مەرجەی کە ژمارەیەکی کەمی پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکرێت، تەنیا بۆ پاسەوانی بیناکە، هەروەها چەند کلاشینکوفێکی تێدا ماوە بۆ پاسەوانەکان و ئەوانیش ناسنامەی حەشدی شەعبی بۆ کراوە .
گەرانەوەی ئاسایشی یەکێتی بۆ کەرکوک یەکێک بوو لە خاڵی ڕێکەوتنەکەی نێوان بنەماڵەی تالەبانی و قاسم سلێمانی و هادی عامری، بەڵام لە یەکەم ڕۆژی خیانەتەکەی یەکێتی حەشدی شەعبی ڕەتیان کردەوە، کە ڕیگا نادەن بە گەڕانەوەی ئاسایشی یەکێتی بۆ کەرکوک . دوای هەولێکی زۆری بنەماڵەی تالەبانی لە کوتاییدا حەشدی شەعبی ڕازی بوو کە ئاسایشی یەکێتی بگەڕێنەوە، بەڵام بە مەرجی، کە بەبێ چەک دەوام بکەن و هیچ جموجۆڵییەکی ئاسایشی کەرکوک نەکەن. بۆیە تائیستا ئاسایشی یەکێتی نەیتوانیوە بگەرێنەوە بۆ کەرکوک.
ئێستا کۆمەڵێک لە گەنجانی کەرکوک شەوانە چالاکی پارتیزانی ئەنجامدەدەن و روبەرووی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی دەبنەوە و تا ئێستا چەندین هەمەڕیان سوتاندووە و چەندین چەکداری حشدیان کوشتوە. ئەوەیش کاریگەری خۆی هەیە بە تایبەتی لە گەرەکە کوردنشینەکان و وایکردوە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو حەشد و پۆلیسی سەوات دروست بکات . بەڵام ئەوەی جێگای سەرەنجە کادیرە مشەخۆرەکانی یەکێتی هەمیشە دژی ئەو کەسانە قسە دەکەن و گوایە ئەوانە ئاژاوەگێر و تێکدەرن تەنانەت لە سەر ئاستی باڵای یەکێتی لێدوان دەردرێت گوایە ئەوانە لە کەرکوک تێکدەرو ئاژەوەچین.
ئیستا بەشێک لە کادیرە مشەخۆرەکانی یەکێتی لە کەرکوک بە دوای ئەوەوەن کە ناوی ئەو کەسانەی، چالاکی دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەن بدەن، دەستنیشانیان بکەن و بیاندەنە دەست حەشد، واتا یەکێتی لە کەرکو ڕۆلی جاسوس دەبینێت، بەتایبەتی ئاسۆ ئەڵمانی و چەند بەرپرسێکی یەکێتیی لە کەرکوک، چونکە بەشێکیان پێشەی پێشویان بوە لە سەر دەمی بەعس.
کوردستانپۆست لە خوارەوە ناوی چەن بەرپرسێکی پارتیی و یەکێتیی بە وێنەوە بڵاو دەکاتەوە، ئەوانەی رایان کرد، یان کەرکوک و ناوچەکانی دیکەیان بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزە داگیرکەران تەسلیم و چۆڵ کرد:
سەرەتا بە قسەی نووسەری عەرەبی سوری (موحەمەد ماگوت) دەست پێدەکەین، کە دەڵێت: (سیاسەتمەدار ئەگەر سەری خۆشی نەخوات، سەری نیشتیمانەکەی دەخوات، لە کاتی قسەکردن و پاساوهێنانەوەشدا مەعلومە چی دیکە دەخوات)
ئەو قسەیە سەرکردەکان و بەرپرسەکانی باشوور دەگرێتەوە، بەو کەسانەی تریشەوە، کە پاساو بۆ سەرنەکەوتنی ریفراندۆم و چۆڵکردنی ناوچەوازلێهێنراوەکان دەهێننەوە، لەسەرو هەموویانەوە، ئەوانەی دەنگیان بە *بەڵێ* دا، بەو نووسەرانەش، کە پشتگیرییان لێکرد و ئیستا پاساو دەهێننەوە بۆ بەستەوەدانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە، هەروەها ئەوانەی کە لە خوارەوەش وێنەکانیان دەبینن). کۆی ئەو وینە و زانیاریانەشمان بۆ دۆکۆمینتکردنی ئەو ناپاکییانەی سەرانی پارتی و یەکیتیە تا نەوەکانی داهاتوو بەشێک لە ناوی ئەو بەرپرسانەی کەرکوک بزانن کێ بوون ئەوانەی ئاشبەتالی ١٦ ئوکتوبەر یان کرد و 51%ی خاکی کوردستانیان بەبریاری بارزانی و مالی تالەبانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمیردا دۆراند، ئابروی سیاسیی و شکست و زامێکی قوڵی دیکەیان کردە سەر ئازاری نیشتیمانێکی بێ خاوەن. نیشتیمانێکی پڕ لە خائین و ناپاک..
---------------------------
محوەری ڕۆژئاوای کەرکوک
- فەرمانەدەی محوەر کمال کەرکوکی - پارتی -
لیوا حاجی حمە ڕێگر - فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوک - پارتی هێزەکانی 80 - عمید شوان - فەرماندەی لیوای 2 وەزارەتی پێمەرگە - پارتی -
عمید کریم - عقید جلال تلیانی ف فەوج لە ل2 وەزراەت -
لیوا عزیز وەیسی فەرمانەدەیی زێرەفانی (ئەو ماوەیە لەوی بووە ) - لیوای پۆلیسی نەوت بۆ - پاراستنی کێلگە نەوتیەکانی بای حسن هاڤانا -
-حسن یەزدان پەنا- فەرماندەی هێزەکانی پارتی ئازادی ڕۆژهەلات - پارتی -
-عقید زریان شیوعی فەرمانەدی فوج لە قەزای دبس سەر بە پۆلیسی نەوت - پارتی
----------------------------------------------------------------------------------- محوەری باشوری کەرکوک
- فەرماندەی محوەر وەستا ڕسول -یەکێتی مکتب خالید
- عمید هیوا ڕەش فەرماندەی لیوای 1 وەرزارەتی پێشمەرگە (شوێنەکەی لیوا شیرکۆ فاتیح) یەکێتی -
- عمید ایوبە گڕە فەرمانەدەی لیوای تایبەتی کۆسرەت
-------------------------------------------------------
تلل وەرد
-لیوا رمچان دیرکۆنی فەرمانەدی لیوای فریاکەوتن -
-لیوا عمر فەرمانەدەی لیوای فریاکەوتن ئەو قۆلە بە پۆلیسی فریاکەوتن سپێردرابوو کە یەکێتین و کەکە مەند سەرپەرشتی پۆلیسی فریاکەوتن دەکات
-----------------------------------------
داقوق -
عمید رکن ئاراس فەرمانەدەی لیوای 9 وەزارەتی پێشمەرگە یەکێتی
-لیوا محمد حاجی محمود - فەرمانەدەی لیوای هێزەکانی 70 یەکێتی سەرپەرشتی سنوری داقوقی تەواوی هێزەکانی پێ سپێردرابوو -
شیخ دلێر - فەرمانەدەی فەوج ل 9 وەزارەت -پارتی
-مقدم برهان - ف1 ل9 وەزارەت یەکێتی
-مەریوان هاواری - فەرماندەی فەوجی کاکەیی ل9 وەزارەت یەکێتی
- لیوا کوردۆ شاوەری - فەرماندەی لیوای 138 راپەرین هێزەکانی 70 یەکێتی
بەرپرسە ئەمنیەکانی ناو شاری کەرکوک: - یەکێتی
1- ئاسۆ مامند (ئاسۆ ئەلمانی ) بەرپرسی مەلبەندی یەکێتی - هەروەها بەرپرسی هێزە تایبەتەکەی یەکێتی ناسراو بە هێزە ڕەشەکە
2- لیوا هەلکەوت (ناسراو بە هەلۆ کوێر) - بەرپرسی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک
3- ئاراس شێخ جەنگی (ئەو شەوە بە هێزیکەوە لە کەرکوک بوو)
4- نەجمەدین کریم - ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک - سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک
5- لاهور شیخ جەنگی - بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی - بە هێزێکەوە لە کەرکوک بوو
*پارتی
1- سەلاح دەلۆ- بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
2- لیوا هەلۆ نجات - بەرپرسی ئاسایشی پارتی لە کەرکوک
3- عمید سرحد قادر - بەرپرسی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک
4- عقید ادریس - بەرپرسی حرکاتی ئاسایشی کەرکوک - پارتی
5- محمد کمال - ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی پێشوی ل 3
6- د.محمد خورشید - بەرپرسی لقی 3 پارتی
|
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک |
|
ئاسۆ ئەڵمانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک |
|
لیوا رەمەزان دێرکۆنی، رزگار عەلی، لیوا شێرزاد خاڵۆ بازیانی ناسراو بە شێرە شەل، لەگەڵ وەستا رەسوڵ |
|
لیوا هەڵکەوت ناسراو بە هەڵۆ کوێر، بەرپرسی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک |
|
لیوا هەڵۆ نەجات، بەرپرسی ئاسایشی پارتی |
|
لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوک سەر بە پارتی |
|
ئاراس شێخ جەنگی ناسراو بە (ئاراس شەکەنە) پیاوی ئیتیلاعات و برازای جەلال تالەبانی |
|
حسێن یەزدان پەنا، فەرماندەی هێزەکانی پارتی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری خەرابە رووت، سەر بە پارتی |
|
کەمال کەرکوکی/بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک |
|
لاهور شێخ جەنگی/دەزگای دژە تیرۆر و برازای جەلال تالەبانی |
|
لیوا ئاراس/ فەرماندەی لیوای 9ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، سەر بە میحوەری داقوقی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان |
|
لیوا روکن فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو/ لە شوێنی حسێن مەنسور دانرابوو، چەکە قورس و پێشکەوتووەکان لای ئەم بوو، بەڵام لەگەڵ دەست پێکردنی شەڕ فەرمانی کشانەوەی بە هێزەکەی خۆی دا و بارەگاکانیان لە سنوری لەیلان بەرامبەر بە خورماتوو چۆڵ کرد |
|
موحەمەد حاجی مەحمود/هێزەکانی 70، سێیەم کەس بە جلی کوردییەوە وەکو بەرپرسی میحوەری داقوق دانرابوو |
|
موحەمەد کەمال/ ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک/ بەرپرسی پێشووی لقی 3/ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیان |
|
شێخ جەعفەر/ فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی |
|
عەمید سەرحەد بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکان و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیان |
|
لیوا شێرزاد خاڵۆ بازیانی/ فەرماندەی لیوای 134ی یەکێتیی |
|
لیوا خالید باڵابەرز/ فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوک/ سنوری وادی نەفت و خرابە رووت سەر بە هێزەکانی پارتی |
|
لیوا رەمەزان دێرکۆنی/ فەرماندەی لیوای بەرگری فریاکەوتن لە میحوەری تەلوەرد |
|
وەستا رەسوڵ بەرپرسی میحوەری کەرکوک |
|
رەوەند مەلا مەحمود جێگری مەڵبەند |
|
شێخ سەعید بێدەرەیی/ فەرماندەی لیوای بەرگریی و فریاکەوتن لە سنوری دوزخورپاتو/ سەر بە هێزەکانی کاکە مەندی یەکێتیی |
|
سەلاح دەلۆ/ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیان/ پارتی |
|
عەمید سمکۆ/ئاسایشی یەکێتیی |
|
عەمید شوان غەریب فەرماندەی لیوای 2ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پارتی/ لە سنوری تلل ورد |
|
لیوا عومەر/ فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن لە تللوردە بوو/ ئەو دوو لیوایە سەر بە بە هێزەکانی کاکە مەندن و شەوێک پێش هێرش کردنەکەی حەشد، بە فەرمانی کاکە مەند چۆڵ کرا |
|
کاکە مەند بەرپرسی بەرگری فریاکەوتن (ی.ن.ک) ئەم فەرمانی بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەون دا لە لە تلل ورد بکشێنەوە. شەوێ پێش هێرشەکە، لە کاتژمیری 11ی شەودا ئەو ناوەیان چۆڵ کرد. |
|
د. محەمەد خورشید/ بەرپرسی لقی3ی پارتیی لە کەرکوک |
|
پاڤێل تالەبانی، ئەندامی کوتوپڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی و تازەپیاکەوتووی سیاسەت و نیشتیمانفرۆشیی |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست