وڕێنە و هەلەق و مەلەق
Sunday, 12/11/2017, 17:39
1- لەسەرانسەرى ئەم جیهانە پان و بەرینەدا خەڵک شێت و عەوداڵى ئاشتىیە، کەچى ئێمەى کورد، کە ئەیبنین لێى را ئەکەین.
2- ئەڵێن کۆسرت لەداوى ئەوەى بۆری و بیرە نەوتەکانى دەستى بەسەردا گیرا، ئەم ئێوارەیە لەداخا ریخۆڵەشى گیرا و عەیب نەبێ سێ رۆژە عەعەى بۆنەکراوە. ئیمڕۆ بەقەڵەم و چەکوش توانیان پیسایەکەى بشکێنن و رزگارى بکەن.
3- عومەرى سەیدەڵى ببورن (عومەرى سەید عەلى) سکرتێرى گۆڕانە و گۆڕانیش دژى گەندەڵىیە، کەچى ئەفەندى بۆخۆى بەپلەى وەزیرە لەم حکومەتە گەندەڵەیا هاتۆتە تەقاعوود کردنى کەبۆیەک دەقیقەش وەزیفەى حکومى نەبووە.
4- دواى تاقیکردنەوەیەکى سەرکەوتو،پزیشکانى ڤێتێرنەرى گەیشتنە ئەو باوەڕەى کە جگە لەزەرَافە، گیاندارێکى تریش هەیە،کە هیچ دەنگێکى لێ نابیسترێت ئەویش جەنابى (فوئاد مەعسومە).
5-روسیا چەند هەزار کلاوەى ئەتۆمى هەیە، حسابى ورد بۆ ئەمریکا ئەکات، کەچى کورتە بنەکەى پارتى بەکڵاوێکى سورە وە حساب بۆ ئەمریکا ناکات.
6- ئەڵێن باش ئۆغرکردنى تاڵەبانى، حکومەت بڕیاریداوە بێوەژنانە بۆ هێرۆ ببڕێتەوە.
7-ئەو نەوتەى خۆمان لەشیواشۆک دەرئەهێنرَت ولەبازیان ئەپاڵێورێت، کەچى لەبەنزینخانەکەى کن خۆمان بەرمیلى بەسەد و چل دینارە، هەمان نەوت لێرەوە ئەڕوات بۆ ئەوپەڕى دونیا، بۆکەنەدا و ئەمریکا، بەرمیلى بە دزى و فزى و گومرگ و لوش لێیانى تورکیا بەرمیلى بە پەنجا دۆلارە.
8- هەواڵەکان ئەڵێن بۆیە تاڵەبانى لەو گردە نێژراوە چونکە ئەو شوێنە سومعەى باش نەبووەپێیان وتوە (گردە مژە) جا شانازى ژنخوشکى، بایى ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنانى کردوە، بۆ ئەوەى نرخى شوققە و ڤێلا شەست دەفتەریەکانى رەواج پەیا کات. تاڵەبانیان لەوێ ناشتووە.
9-عیماد ئەحمەد کەپێشتر وا باس ئەکرا کە پیاوى نێچیر بێت، زۆر دیفاعى لێ ئەکرد، نێچیریش پیشتى تێکرد و خوێڕیکرد، جا بۆ ئەوەى لەلاى یەکێتى ئەمجارە بەحسابى (ئاش) خۆشەویست بێتەوە، بۆ مردنى تاڵەبانى وەکو سوفى ریشى بەرداوەتەوە
10- ئەوشەوەى کە کەرکوک گیرا (حەمە حاسڵى) پیاو کوژ و چەتە و دز،و ئاسایش، بە حیمایەکانى وتوە سجنەکانى ماون زایە بکەن.
11- خەڵک کە مەسئول و گەندەلکاران ئەبینیت، ئیمان لەکەلەیا نامێنێت، کەچى کەناڵى ئێن ئاڕتى یەت هەرجارەوە مەسئولێک وەک مەیمونى سێرک بەبازارا ئەگێڕێت .
12- شاعیرێکى دەربار فەقیرە چل شەو خۆى هێنا و برد، شیعرێکى بۆچلەى تاڵەبانى حازرکردبوو، کە بەهەق دەست و قەلەم وکاغەز و مەشروب و ئەملاو لاوە نزیکەى دووسە هەزارى خەرجکردبوو،چاوەڕێى ئەکرد لەدیوەخانەکەى یەکێتیدا خەڵاتێکى چەورى بکەن،کەچى کوێربم یاخوا خەڵاتەکەى هەر سوپاسێک بوو هیچى تر.
13- حەزرەتى یوسف دووسێ هەزار ساڵ لەمەوبەر بیرى لەقەیران و وشکە ساڵى کردبوە و سایلۆ و شتى دانابوو،بەڵام ئەم گەمژانەى خۆمان تا ئێستا بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە (کەندو)(1)ى گەنمیش دروست بکەن.
14- رێکخراوى ئازادى لاوان. کە بەحساب بۆ گەنجانە، لاکین سکرتێرەکەیان پیاوێکى ئەوەنە گەورە و مەعقول و بەتەمەنە لاوان شەرمى لێ ئەکەن بچن بۆلاى ببنە ئەندام.
15- ژاپۆن و ئەڵمانیا و کۆریا، ئوتومبێلى مۆدیل 2017 دروست ئەکەن .عەقڵى هەیە.کەچى ئەو بەرپرسانەى لاى خۆمان شەست ساڵ بەرەو ژورن کەچى لەو نیعمەتە بێ بەشن.
16- ریفراندۆمەکەمان سڕ کراوە (سڕ) جا دوعا بکەن کە سڕکردن (بەنج)ەکە بەرى نەیات،چونکە مەعلومە هەموو کەس دواى بەنج ئەبزرکێنێت و قسەى بێ سەرو بەر ئەکات، من ئەترسم ئەوکاتە،کە بەنجە بەرى یا، بکەوێتە قسە و بزڕکاندن و حەیا و ناموسى مەسعود و حکومەتەکەى بەرێت.
17-مەسعود بارزانى وتى (دەوڵەت) دروست ئەکەم.دەى خۆ خراپى نەوتوە، ئەزانن (دەوڵەت) چىیە؟ خەڵکى پشدەر و بیتوێن بەچى ئەڵێن دەوڵەت؟ بە گا گەل ومانگا ئەڵێن.
18-لەلیستى بنەدیوارەکانى پارتى یا کابراى تیایە مەشروب خۆرە و چەقۆ وەشین و شەلاتى یە،کەچى بەخادیم ومجەور تەعین کراوە.
19- بەرپرس ئەناسم لەژیانیا یەک کتێب بەکتێبى مەکتەبیشەوە نەخوێنۆتەوە،بەلام بێ چاوێنى بى ساحێبى هەزاران دەفتەرە.
20-ئەڵێن ئارى هەرسین لەداخى ریفراندۆم و شکستەکەى مەسعود وازى لەپارتى هێناوە، بووە بەمەلایى.
------------------------------
(1) کەندو:شوێنى هەڵگرتنى ئارد و گەنم بوو جاران بەکار ئەهات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست