کۆسرەت رەسوڵ جەڵتە لێدا و بە پەلە گەیەندرایە خەستەخانە
Saturday, 11/11/2017, 10:45
پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی راگەیاندنین، کەوا کۆسرەت رەسوڵ، ئەم بەیانییە زوو بەهۆی جەڵتەی دەماخەوە گەیەندرایە خەستەخانەی فاروق لە سلێمانی، تا ئیستا باری تەندروستی ناجێگیرە. سەرچاوەکە بۆ خۆی یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەو کاتەدا لە خەستەخانەی فاروق بووە. پەیامنێرمان دەڵێت: ماوەی چەند رۆژێک بوو کۆسرەت باری دەروونی تەواو نەبوو، بەهۆی ئەو گرفتانەی رووی تێکردبوو، یەکەمیان پلانی کوشتنی بۆ داڕێرابوو لەلایەن ئیتیلاعات و دەزگای دژە تیرۆر، کە منداڵەکانی عەشرەتی تالەبانی بڕیاربوو جێبەجێی بکەن، هەروەها فەرمانی گرتن و دادگاییکردنی لەلایەن حکومەتی عێراق، دوایین جار دوورخستنەوەی لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان. هەموو ئەمانە لە ماوەی مانگێکدا روویان دا. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت سەرجەمی ئەم کێشانە بەتەواویی کۆسرەتی ناڕەحەت کردبوو، چەند جارێک لەگەڵ مندالەکان و کەسە نزیکەکانی خۆی دانیشتنی کردووە، سەبارەت بە چارەنووس و سەروەت و سامەکانی، ماڵ و موڵک و پلە و پۆستی منداڵەکانی راوێژ و قسەی لەگەڵدا کردوون، کۆسرەت بەردەوام جێگای بە خۆی نەدەگرت و هەر دەهات و هەر دەچوو، تا ئەم بەیانییە جەڵتە لێیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست