کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خەیارات و هەڵبژاردە و دەسکەگوڵەکەی عومه‌ری سه‌ید عەلی

Friday, 10/11/2017, 19:00


تا ئێستا پارتی ڕێگا به‌ دكتۆر یوسف نادات وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده‌ نێچیری ئه‌ندازیاری كاولكاریی کوردستان ده‌ڵێت:
با دۆخی هه‌ولێر دوای هێرشی به‌ڵته‌جیه‌كانی (مام) بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری دیوه‌خانی پێنج (حیز)به‌كه‌ هێمن بێته‌وه‌.
له‌ولاشه‌وه‌ پارتیه‌كانی تر ده‌ڵێن:
چۆن ده‌بێ دكتۆر یوسف له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا سه‌رۆكی شكست و ئاشبه‌تاڵچی به‌ (ڕواڵه‌ت) له‌ پۆسته‌كه‌یدا نه‌ما بێت، كه‌چی له‌ ده‌ڤه‌ری گردی (١٢٢) دۆنمه‌کە، هەندێك كردوویانه‌ته‌ شایی و لۆغان له‌ فه‌یس بوك و هه‌لهه‌له‌ بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر لێده‌ده‌ن كه‌ گوایه‌ به‌ ئیمزای سه‌رۆكی ڕێگا لێگیراو ده‌بێته‌ پارێزگا.
سوێندتان له‌سه‌رم نییه‌ هێنده‌ پۆست و وێنه‌م بینی له‌سه‌ر (هه‌ڤاڵ) خه‌ریك بوو به‌ چوارخشتەکییەکی دەستوری عومەری خەیام پیرۆزبایی لێبكه‌م، ووتم ئه‌وه‌ دونیانه‌ نه‌باد سبه‌ی ڕێگام بكه‌وێته‌ پارێزگا و هەڤاڵ ئەبوبەکر مۆڕەم لێبکات!
كاك عومه‌ر باسی (خه‌یارات ) ده‌كات، خەیارات دەکات له‌دوا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان، كه‌چی له‌ شاره‌زور كاكه‌ حه‌مه‌ ته‌نگاو بووه‌، واده‌زانێ باسی خه‌یاره‌كانی ئه‌و ده‌كات.
خه‌یارات واته‌: رێگا چاره‌ی تر، هه‌ڵبژارده‌ی تر.هتد..
زۆر كه‌س گله‌یی ئه‌وه‌ له‌ كاك عومه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ بۆچی داوای لێبوردنی نه‌كرد یاخود وازی نه‌هێنا دوای ئه‌و (به‌ڵێ) گه‌وره‌یه‌ی بۆ گاڵته‌جاڕی ریفراندۆم لێیدا..
ئه‌وه‌ش خه‌یارێكی تره‌..له‌خه‌یاراته‌كان ڕه‌نگه‌ له‌ چاو پێكه‌وتنێكی تر بیدركێنی.
له‌ كۆتاییدا گۆڕان ده‌یان شانسیان بۆ ڕێكه‌وت وه‌ك هێز، کە بتوانێ ڕۆڵی گۆڕانكاری ببینێت، كه‌چی هێشتا هه‌ر له‌ خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌ ده‌ركراوه‌كاندایه‌و، له‌ولاشه‌وه‌  دوای كاول بوونی نیشتیمان،دوای له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ سه‌دا په‌نجاویه‌كی خاكی هه‌رێم،دوای شكاندنی شكۆی خه‌ڵكی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان. گۆڕان باوێشک ئەدات و باس له‌ حكومه‌تی ڕزگاری نیشتیمانی ده‌كه‌ن.
من گۆڕان ئاوا ده‌بینم: كاتێك لافاوێك ڕوو له‌ شارێك ده‌كات به‌و هێزه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ست دایه‌ ده‌توانی شاره‌كه‌ یاخو زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك ڕزگار بكه‌یت، به‌لام تۆ سه‌رت كزبكه‌یت و ته‌نیا له‌ هه‌وڵی خۆ ڕزگاركنی خۆتا بیت.
له‌م دووو ساڵه‌ی دوایی ده‌یان ڕوداوی گه‌وره‌ و گۆڕانكاری هاتنه‌ ئاراوه‌ كه‌چی گۆڕان هه‌ر ته‌ماشه‌كه‌ر بوو، قاچێكیان له‌ ناو حكومه‌تێكی شكست خواردو ئه‌وی تریشیان له‌داوی  ڕێكه‌وتنی یه‌كێیه‌تیه‌. له‌ كاتێكدا یه‌كێتی وێران بووه‌ به‌دست (باڵ و بنه‌ماڵه) ‌.له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ناهه‌قی گۆڕان ناگرم، چونكه‌ هه‌موو كۆنه‌ یه‌كێیه‌تیه‌كان باڵا ده‌ست و بڕیار ده‌رن و هێشتا به‌رژه‌وه‌ندی و دۆستایه‌تی كۆن له‌سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی  ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: تاكه‌ی گۆڕانخوزه‌كان و ده‌نگده‌رانیان كه‌ به‌ ئومێدی گۆرانكاری ڕوویان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ كرد له‌م سه‌رانی خانه‌ی به‌ساڵاچوان قبووڵی ده‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە