کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵی ١٩٩١ ئەمەم بە چاوی خۆم بینی

Wednesday, 08/11/2017, 21:36


بەنیازی سەردانی کوردستان گەیشتمە دیمەشق، لە دابەزیندا هەموو باسی ئەوەیان دەکرد کە دەبێت ٢٠ دۆلار بخەمە ناو پاسەپۆرتەکەمەوە،من ئەو کارەم نەکرد، چوونکە بروسکەی حزبیم پێبوو بە و کەسانەشم گووت تاکەی، دابە قۆڕە واز لێبهێنن، هەموو بروسکەی لایەنەکانتان پێیە. لەسەر ئاوەکەی نێوان سوریا عێڕاق منیان دابەزاند وگەڕاندمیانەوە بۆ دیمەشق، خوا خێری محمەد جەواهیری بنووسێت، کەلە زیندان ڕزگاری کردم، پاشانیش پاسەپۆرتەکەمیان نەدادایەوە هەرئەمڕۆ سبیەینێنا پێدەکرم،سەفارەتی سویدیش ووتی خۆتبگرە خۆمان قسەیان لەگەڵ دەکەین و ئاگادارت دەکەیەنەوە با بزانین ئایا سەفەرکردنی یاساییە یاخود خێر، بێکار دەسورامەوە تا شەوێکیان لەناوەڕاستی دیمەشق کابرایەکی بەتەمەنم دیتت هاواری دەکرد ""راحة" راحه، هەڵبەت کابرام دیت کە هیچی پێنەبوو بۆ فرۆشتن تەخمینم دەکرد کە تەنها مەبەستی لەشفرۆشی بێت، بۆیە لێی چوومە پێشەوە پرسیم ئەرێ خاڵۆ راحە ڕاحە چی دەفرۆشیت، مامە پیرە یەکسەر لە ئەکسنتەکەم تێگەیشت و زانی سووری نیم بۆیە ووتی کرمانجیت، ووتم بەڵی مامە پیرە ووتی قز قزمان زۆرە، زانیم کە گەوادە ووتم مامە شەرمە بەو تەمەنەوە ئەوکارە دەکەیت،یەکسەر ووتی قسەی قۆڕمەکە دوو لیرەم بدەرێ، بە کورتی زۆرینەی گەوادەکان کورد بوون،هەرچی کاری نەشیاویش هەیە هەر کورد بوون، بەکورتی کەسایەتی کورد لە سوریا بەشیوەیەک تێکشکێندرابوو، چاکردنەوەی لەەستەم ئەسەمتر بوو، ڕۆژانە بۆ وەرگتنەوەی پاساپۆرت سەردانی مخاباراتی گشتیم دەکرد، بەیانیان زوو لەبەردەرگا دەوەستام لەو دیادارەمدا ئەوەی بینم لەکوردانی سووریا بەڕاستی شایستەی باسکردن نین، حەزم دەکرد کە زیاتر کوردەکانی ئەوێ ببینم و بیان دوێنم، بەداخەوە تەنها خەجاڵەتیم دەچنیەوە، خاڵیکی پۆزەتیفم تیانادا بەدی نەکرد، سەراپایان لە ملشکاندن و دەسبڕین زیاتر تیایاندا بەدی نەکرد. بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینن هەمان کوردەکانی ٩٠کانن، کەهەریەکەیان نارجۆکێک قومبەلەیەک تەقیقکراوە، بە کورتی تێکۆشان خەباتیان جیهانی سەرسام کردووە، ئەمەوێ بڵێم ئەوە دەسەڵاتە سیاسیەکەیە کە بڕیار دەدات کەگەل چۆن هەڵسوکەوت بکەن. ساڵی ١٩٩١ سەردانی دیاربەکرم کرد، بەهەمان شێوەی کوردەکان دیمەشق تینووی هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانە بووم، بەدیم نەکرد، بەڵام ٢٠١٤ دیسان گەیشتمەوە دیابەکر، ئەوەی دیتم باوەڕنەکرنی بوو، من بە کارێک گەیشتمە دیابەکر یەک دوو ژمارە تەلەفۆنم پێبوو بۆ ئەوەی هوتێلێکی هەرزان پەیدا بکەم، کەچی بردمیانە ماڵەوە، سوێند ناخۆم لە خەجاڵاتیدا بەدزییەوە چومە ئوتێل کەچی گەڕان لە ئوتێل دەریان هێنام نەیان هێڵا لە ئوتێلدا بمێنمەوە، بۆ ئەوەی بێزاریش نەبم ئەمجارەیان هەردوو ڕۆژ جارێک بە میوانی دیان بردم بۆ ماڵیکی دیکە، دووبارە مەبەستمە کە بلێم ئەوە سیاسیەکانن کە دەتوانن کەلەهەویری گەل مرۆڤ دۆست یان پێچەوانەی دروست بەکەن. بۆیە لەم ڕەوشەی ئێستادا گەل هەرگیز تاوانی نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە