کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە چاوەڕوانی پیاوێکداین تاکو فنجانێ بەختمان بۆ بگرێتەوە

Tuesday, 07/11/2017, 22:35


فاڵچییەک قاوەیەکی بۆ گرتمەوە و پێگوتم: 
تاکو ئێوە سوپایەکی نیشتیمانیتان نەبێت، چاوەڕوانی کودەتایەکی سپی مەکەن!
پێمگوت: کە ئێمە سوپایەکمان هەیە لە خەڵک و ڕۆشنبیر!
لە وەڵامدا گوتی: ئەوە سوپای خەوناماکانە و بێدەنگیان لە ناخا هەڵگرتووە!


گەلێک لەسەر لێواری مەرگە کەچی یەکێتێکان هێشتاکە لە پرسەی مامیان خەبەریان نەبۆتەوە تەنانەت نانی بەیانیانیشیان هەر بە مامە دەستپێدەکات و بەیانی باشمان لێدەکەن! ئەگەرچی بە قەولی خۆیان ئەم پیاوە هەموو ژیانی لە پێناوی گەلەکەیدا دانا کەچی ئێستاکە هەموو گەلیان کردووە بە قوربانی پیاوێک کە مردووە! ئاخڕ پیاوی مردوو کەی دەتوانێت گەنم بەرهەم بهێنێت؟ گەنم واتا ئارد! ئارد واتا نان! نان واتە تێرکردنی گەدە! تێربوونی گەدە واتا ژیان! کە ژیانیش بەردەوامبوو واتە تازەگەریو داهێنان نەوەک مردن! 
مەسعود بەرزانیش چۆتەوە سەر باوکە ڕەحمەتێکەی هەر بە زیندووی مردو ئیتر نایبینیەوە! تورکیاش ئیتر ئیشی بە مەسعود بەرزانی نەما ئیتر کاتی هاتنی خواردنی پارەکانی مەسعودە چونکە خۆی گیرفانی نییە! وەختی خۆیشی سەددام حوسێن بە حیزبەکانی باشوری گوت: ئێوە بڕۆن یەکبگرن ئینجا وەرن بۆ لای من و داوای مافی کورد بکەن! ئێستاکەیش نۆرەی ئەردۆغانەکان و عەبادێکانە ئامۆژگاریان بکەن نازانم ئێوە کەی هەست بە مردنی خۆتان دەکەن؟ ئایا شتێک ئیتر ماوە کە ئێوە خۆتانی پێوەبادەن جگە لە کۆیلەبوونی خۆتانو ڕیسوابوونو تێکشکاندنی شکۆی گەلێک کە هەمیشە لەناخۆشییەکاندا پاڵپشتانبووە؟ ڕیفرادنۆم تەنها تێکشکاندنی باشور نەبوو بەڵکو خەونە گەورەکەیشی بە خۆییەوە زیندەباچاڵکرد کە ئەویش خەونی نیشتیمانێکی گەورەتربوو. 

گۆڕانەکانیش هەمیشە دەچنە سەر گڵکۆکەی نەوشیروان موستەفاو دەڵێن: گەورەم هێشتاکە زوو بوو! لە کاتێکدا زۆربەی گۆرانەکان موسوڵماننو باوڕیان بە مردن هەیە! کەچی هەرگیز نەیانزانی و هەستیان پێنەکرد کە خۆدی نەوشیروان هەمیشە ئیشی لەسەر داهاتوو کردووە بە پێچەوانەی هەموو سەرکردەکانیترەوە! گۆرانەکان لەباتی ڕۆحی ئەو مرۆڤە شادبکەن دەبوایە زیرەکترین کەس و لێهاتووترین کەسو گەنجترین کەسیان لە جێکەی نەوشیروان پرکردایەتەوە و ڕۆحی ئەو مرۆڤەیان شادبکردایەو هەرچی دەرگاکانی کۆلایەتی و خێلەکی هەبوایە بیانشاکندایە و ئیتر خۆیان تازەکردایەتەوە نەوەک مردوو پەرستیان دووبارەکردایەتەوە!. چونکێکە خودی نەوشیروان گەنجترین کەسی هەڵبژارد بۆ سەرۆکی پەرلەمان. 

ئەگەر ئەم دەسەڵاتەو سیستەمی خۆبەرێوبردنە لەم باشورەدا نەگۆرێت ئەوا کارەساتی گەورەتر بەڕێوە دەبێت! لەپێش هەموویانەوە یاساکانی دادو دادوەران هەموویان هەڵوەشێتەوە چونکێکە بە درێژایی تەمەنیان نەیانتوانی ناپاکێك بە دادگایی بکەن! دەبێت دامودەزگای ئاسایشو ئەمنی قەومی هەڵوەشێتەوە چونکە لەسایەی ئەمانەوە بوون بە هەزاراها لاوی کورد نیشتیمانیان چۆڵکرد! زۆر دەترسم ژیان بگەڕیتەوە خاڵەکانی دەستپێکردن بەهەمان عەقڵو دەموچاوەکانەوە هەربۆیەیش لە دوای ڕیفراندۆم دەستیانکرد بە سەرکردایەتی کوردستان داش عێراق واتە گەڕانەوەی بۆ شاخ و بەرەی کوردستانی! دەبوایە ئێمە هەرزوو بمانزانیایە کە ئەوە یەکەم نیشانەکانی داڕوخانی هەرێمی کوردستان بوو. دەسەڵاتێک نەتوانێت لەماوەی بیستو شەش ساڵی حوکومڕانیدا بەبی ئەوەی تەقەیەک لە دووژن بکەیت یاخود دووژمنان ئانفالتکەن خۆشەویستی بخەیتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەوە نەمانی باشترە وەک لە بوونی! ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتی بوغزو کینەو تێکشکاندنی تاکە جوانەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بووا هەر لەسەرەتایی بوونیەوە تاکو ئێستاکە. ئەوەی ئەم دەسەڵاتەیشی هێشتۆتەوە خەڵکەکە خۆیەتی نەوەک درۆو پارەو هێزی دەمامکدار! چونکێکە ئەمڕۆکە لە باشوردا درۆکان هەموو دەرکەوتوون کی درۆدەکات و کێ ناپاکی دەکات لەهەمان کاتیشدا پارەیش نییەو بەغدادیش موفلیسە کەچی ئەم خەڵکە هەر بەدوایی ئەم حیزبانەوەن!. کەواتە ئەگەر ئێوە بەهەمووتان نەتوانن قارەمانێک دروستبکەن ئەوا دەبێت ڕێگە لە شاسوارەکانیش نەگرن کە دهیتە سەر ڕێگاتان!. ئێوە کەی دەتوانن پیاوی خۆتانبن؟ تاکو کەی لە چاوەڕوانی خێر زنەدا ئاوی پێکانتان دادهێت؟ ئێمە گەلێکین هەمیشە بەدڕێژایی مێژوو کارمان لەسەر تێکشاکندی یەکتریکردووەو لەچاوەڕوانی سۆپەرماندا بووین تاکو ڕزگارمانکات! هەرگیز نەمانتوانیوە پیاوی خۆمانبین و خۆما ڕابەی خۆمانبین هەمیشە کەسانێک خۆ بەزل و لەناخا پوچبووین. مرۆڤ پێش ئەوەی چاوەڕوانی سۆپەرمانکات تاکو رزگاریکات دەبێت خۆی سۆپرمانی خۆی بێت فەلسەفەی پتەوکردنی ناخ و باوڕبوون بەخۆ نیتچە. 
 
بۆ ئەوەی ئێمە لەیەک بگەین دەبێت هەمیشە خاڵی دەستپێکردنمان هەبێت، خاڵێک هەم سەرەتای قسەکردنی ئێمە بێت هەم خاڵی کۆتایشیمان بێت! هەندێکجار کارەساتێکی گەورە تاکە دێرێکت پێنانوسێ ناوخاتە نێوە هەگبەی بیرکردنەوە تەنانەت بۆچییەکت لا دروست ناکات، هیچ گومانێک ناخاتە دڵتەوە هەر لەبەرئەوەیە کە هاکەزایی لەو کارەساتە دەڕوانیت وەک ئەوەی هەر ڕووی نەدابێت! بەڵام خاک وانییە! خاک ڕۆحی مرۆڤەکانە هەمیشە ڕاتدەچڵەکێنێت! ئەگەر بەسەدان هەزار میل لە خاکی نیشتیمانەوە دووربیت تۆ هەست بەئازارەکانی دەکەیت، بۆنی خاک بۆنێکە هەرگیز لە هەستی مرۆڤەکان نابێتەوە، نابیناکان بە چاوی دڵ خاک دەبینن! کەواتە خاک خاڵی هاوبەشی ئێمەیەو دەبێت لە خاکەوە دەست پێبکەین و بەخاک کۆتایی بە هەموو شتەکانیتر بهێنین. 

گرنگ نییە لەلای من تۆ چۆن بیردەکەیتەوە بەڵام کردارەکانت هەمیشە جێ سەرنجە بۆ من! من کردارەکانتم خۆشدەوێت وەک لە ئارەزۆکانت! ئەوە کردارەکانتە منی شێتگیرکردووەو هەمیشە خەریکت کردوم بە خۆتەوە ئەگینا تۆ لەو پەری دنیایەوە منیش لێرە هیچ شتێک نامانبەستێت بەیەکەوە جگە لەکردارەکان نەبێت کەجێی ڕەخنەو دەستخۆشی تاکەکانە نەک ناوەکان! ناوەکان هەمیشە خۆپەرستبوون ئەوا بەدووی مێژووی خۆیانەوە کەوتوون دەیانەوێت مێژوویەک لە ئێسکوپروسکی مرۆڤەکان‌و خوێنی ئێمە بنوسنەوە! ئاگاداربە مێژوو کائینێکە هەرگیز لە کردارەکانت نابورێت و دەتخاتە دەرەوەی جوانێکان و سەرەوەرێکانی خۆیەوە!.
 
ناوەکان لە ڕاناوی منەکانەوە هاتوون! منەکان هەمیشە خەڵکانی خۆپەرستن و حەزیان لە خودی خۆیانو سەرسام بە خۆیانن هەربۆیە دەشێت ئەم مننانە زۆربەی کات بکەونە هەڵەوە و ئاوێنەی منیان هاڕەی بێت و ئیتر خۆیان هەرگیز نەبینەوە! تۆ بۆ ئەوەی لەجێ من بیرکەیتەوە پێویستت بە خودی من هەیە وەک لە خۆت! هەربۆیە منەکانی ئێمە لەجێ من و تۆیش بیردەکەنەوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتێک لە ئێمەی من وەرگرن چونکێکە ئەوان فەرامۆشیانکردووە کە ئێمەیش لە نەوەی منین و لە منەکانەوە هاتووین سەر ئەم دنیایە! هیچ شتێک بەقەد خودی منەکان کارەستا ناخوڵقێنێت! لەوەتەی ئەم ژیانەیش هەیە منەکان کارەستایان خوڵقاندووە وەک لە خۆشبەختی! بەڵام منە هۆشمەندەکان هەمیشە لە کۆتایدا هەوڵیانداوە هیچ نەبێت قەرەبووی ئەو ڕابردووەیەن بکەن کە بۆتە هۆی شکستی بۆخۆیانو دەوروبەریان. 

مرۆڤەکان لەبەرئەوەی شێوەیان جیاوازە بیرکرنەوەیشیان جیاوازە! هەندێک لەم مننانە حەزیان لە گەمەی تۆپی پێیە! منە دەنگ خۆشەکان هەمیشە بوونەتە گۆرانیبێژ دەشێت ئەم سروشتی ئەو مننانە بێت! هەندێکیتریان پێیاندەڵێن منە مێکان هەمیشە ئاوێنەو شانە میوانی ماڵی ئەوانە ئەو مننانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە زۆربەی کاتیان بەجوانکردنەوە دەبەنەسەر! بەڵام ئەوەی منی خستە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە ئەو منە بوو کە نێو هەناوی کارەساتەکانی خاکدا لەخەمی قومێک ئەلکهوولدا بوو تاکو زەقنەمووتیکات! منێک لە نێو پانتایی خاپورکردنی ئێسکوپروسکی مرۆڤەکاندا لەنێو قوڵای زامی خاکدا تەنها خەمی قومێک زەقنەموتی هەبوو کە ئەویش ئەلکهوول بوو! منێک لە شێوەی پیاودا زۆر بەسادەی بە بزەیەکی شاراوە وەک ئەوەی مۆنالیزا دەچوو دەیگوت: رەحیماوە ئارامەو ئاسایشی تێدایە بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە! ئەویش هەموو ئەم شارە گەڕاوم قومێک زەقنەمووتی تێدا نەبوو تاکو بیکرم، دوکانەکان هەمووی داخراون! ئەم منە کە لە شێوەی پیاودا دەیەوێت چیمان پێبڵێت؟ منێک کە بە زمان کوردو بە پۆشاک عەرەب دەیەوێت بڵێت چی؟ چی مەسجێک دەگەیەنێت ئێمە؟ منێک بە شێوەی شیکو بەدڵێك شکاو بە بتڵێک عارەق دەیەوێت چ پەیامێکمان پێبگەیەنێت؟ بۆ دەبێت هەمیشە کارەساتە دڵتەزێنەکان، کارەساتە تراژیدێکان بە گاڵتەو پێکەنین کۆتاییان بێت؟ ئایا منەکان بەرگەی ئەو هەموو ئازارەبگرن، ئەی ناتوانن بەرگەی کۆتایشبگرن؟ ئاخر منەکان چۆندەتوانن لەپرسەی مەرگی خۆیاندا پێبکەنن؟ ئایا پێکەنین کۆتایی شتەکان؟ ئاخود منەکان بێعارن تاکو لە واتای تراژیدیا بگەن؟ بەڵام ئەو منە لە منەکانی تر نەدەچوو ئەو دەیوست پێمانبڵێت: ئیتر ژیان قیمەتی تاکێ قۆنەرە ناهێنێت لەلای من کە نەتوانم بتێڵک ئەلکهوول پەیدابکەم منیش دەبیت وەک ئێوەی لێقەوماو دەبێت ئەم شارە جێبهێڵم، منیش وەک ئێوە لێمقەوما! منێک خواستویستی بە شێوەیەکی زۆر گاڵتەئامێز پێمانبڵێت ئیتر ژیان لە ژێر سایەی شیعەی موسڵماندا هیج نرخێک نادات بە بوون! بۆ ئەوەی تێبگەیت لێرەدا تەنها کاولبوون و تراژیدیا و مەرگی مرۆڤەکان نەبوو بەڵکو خواست‌و خۆزگە وئارەزووکانیش بەیەکەوە سوتاند ئیتر سیستەمی بەرێوبردنی ژیان لێرەوە دەگۆڕێت و دەبێت خۆما لەگەڵ ئەم سیستەمە تازەیەدا بگونجێنن! گەمژەیی خەڵک و مرۆڤەکان لەوەدا لەوان وایە بەهاتنی کەسێک و بە گۆرینی کەسێک خۆشبەختی دەگەڕێتەوە بۆیان بەڵام منەکان ئەوایان فەرامۆشکردبوو کە ئیتر بەدبەختێکان ئیتر لێرەوە دەستپێدەکات هەروەکو داعش کە موسڵی داگیرکرد. هەرکەسێک بە ڕوخاندنی دیکاتۆرێک دڵخۆشبێت کە خۆشبەختی بەدوودا بهێت ئەوا زۆر ساویلکەیە! کورد کائینێکی زۆر خۆشباورەو سادە هەمیشە بەدووی کاولبوونی خۆیدا خولدەخواتو دەخولیتەوەو هەربۆیە لە ناهەمواری ودڵڕاوکێدایە و هەرگیز لە خەمی ئایندەدا نەبوو چونکە هەموو چرکەساتەکانی تەمەنی هەر تێهەڵدانو ڕاکردنو ماڵەباجێنە بوو هەرگیز ئیشی لەسەر داهاتوو نەکردووە، ئەو لە پێناوی تیکەیەک ناندا کەئەمرۆ دەیخوات داهاتووی فەرامۆشکردووە. ئیتر دەبیت لە ژیر سیستەمی عێراقی تازەی شیعەدا شەقامەکانی نیشتیمان پڕ بێت لە شینی حەسەنو حوسێن و زنجیرەکانیان! جارێکە لە کوێتانە لەچاوەڕوانی ئالوودەی مادەهۆشبەرەکانو شمشیرەکان ببن ئەوسا تێدەگەن کە ئەمە کارەساتە نەوەک گۆڕانکاری!. 
خەیاڵ لە لای شاسوار بوونی نییە بەڵکو چەقی بیرکردنەوەی ئەو پڕۆژەکانە! بەڵام ئەویش وەک هەموو تاکێکیتری ئەم دنیایە خەونیان هەیە! خەونی بوونە بە دەوڵەت! ئایا دەوڵەتی کوردی لای بزنسمانەکان خەونە یاخود پڕۆژەیە؟ دەبێت ئەو پرسیارە لە خودی خۆیان کەین؟ یاخود نیشتیمان لای ئەوان پڕۆژەی دانەوەی قەرزەکانیانە؟ 
شاسوار وەک ئێمە یەکێکە لە منەکان بەدەر لەوەی کە منێکی جیاوازە دەشێت ئەو منێک بێت لەو مننانەی کە لەماوەیەکی کەمدا بە مەزەنی من خەڵکانێکی زۆر بە خۆیەوە سەرقاڵکات ئەگەر چەک لەو جوگرافیایەدا حوکم نەکات! هەرکەسێک لەهەوڵی ئەوەدا بێت مێژوویەک بۆ خۆی مسۆگەرکات ئەوا ئەویش دەچێتە خانەی بیرچوونەوەی مننەکانەوە! بیرمان نەچێت کە ترامپیش دەیەوێت مێژوویەک بۆ خۆی دروستکات بەڵام کۆتا مێژووی ترامپ بە پیاوە شەڕخوازەکە دهێت! بۆ ئەوەی ئێمە لەوە تێبگەین کە بۆ تاکەکان ناتوانن لە منی خۆیانەوە دەستپێکەن و هەمیشە پاشکۆی منەکانی ڕابردووی خۆیان بوون؟ دەبێت ئێمە خود بکەین بە چەقی هزرو بیرکرنەوەو دەستپێکردنمان! بەڵام هەرگیز نابێت خەیاڵ فەرامۆشکەین! بیرمان نەچێت لاوەکانمان، جوانەکانمان سەریان پڕن لە خەیاڵ و هەربەخەیاڵ ساغتمانەکان دروستدەکەن دەستمادامانتان نەکەن ساغتمانی لاوەکانمان دارمێنن چونکە ئەوان نەوەی دواڕۆژێ ئێمەن و ڕۆژێکیش دهێت خەیاڵی ئەوان دەبێتە چەقی بیرکردنەوەی ئێمە. بەڵام ئەو پیاوە دەوڵەمەندە وانەبوو ئەو پڕۆژەیکرد بە چەقی بیرکرنەوەی خۆی! ئەو لە خۆیدا گۆرانکارییەکی کرد کەدەبوایە کەسانێک زووتر ئەوەیانبکردایە تاکو ڕێگاکە زیاتر ڕۆشن دەبۆوە بۆی! بەڵام ئەو گەنجێک بوو لەسەربنەماکانی پڕۆژە توانی خۆی دروستکات کەئەمیش لە ژیانی سەرکەوتووی ئەمریکێکانەوە نزیکە! ئیشکردن تاکو گەیشتن بە ئامانجەکان! دەشێت ئەو سەرسام بێت بە کۆشکی سپی ئەمەریکا بەڵام کۆشەکانی ئەو ئەمەریکا نییە بەڵکو کوردستانە! هەر بۆیە منی خود ئیش لەسەر پرۆژە دەکات وەک لەسەر خەیاڵ! دەشێت دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە لای ئەو پڕۆژە بێت وەک لەوەی منی مننەکانی تر! بەڵام ئێمە بیرمان نەچێت کە هەمووشتەکان لە کۆتاییدا بە پرۆژەکان کۆتایی پێدهێت! ئەوە پڕۆژەکانە گەورەی منەکان هەڵدەسەنگێنهێت نەوەک قسەو خەیاڵەکانیان!. هەندێک لە پڕۆژەکان خێرخوازین و دەچێتە خانەی خیرخوازەکانەوە! هەندێکیتریان پرۆژەی بزنسن و لەسەر کۆڵەکەبوونی پارە و پول وەستاون! هەندیکیتریشیان پرۆژەی ئاوادانکردنەوەی هزرە و پایەکانی لەسەر هزر مرۆڤەکان بنیاتنراوە! ئەوە دەمێنێتەوە نیشتیمانە! نیشتیمانێک بۆ بەختەوەری؟ یاخود بۆ گەمەیەک! قومارێک! یاخود دەغیلەیەک بێت بۆ خۆ دەوڵمەندکردن لەسەر ئێسکوپروسکی مرۆڤەکان؟ 
لە دوایی کەریمی عەلەکەوە لە مێژووی شاری سلێمانیدا شاسوار دووەم دەوڵەمەندە کە دەچێتە کاری سیاسی وڵاتەوە! بەڵام کەریمی عەلەکە جگە لەوەی وەزیربووە لە حوکمەتەکەی شێخی نەمردا لەهەمانکاتیشدا هەوڵیداوە لە گرانییە گەورەکەدا سەروەتەکەی لە پێناوی هەژاراندا بخاتەگەڕ! پرسیار لەوەدایە شاسوار تاکو کوێ دەتوانێت کارێکبکات کە جێ خۆشبەختی بێت بۆ دەوروبەری نەک لە هەوڵی ئەوەدا بێت مێژوویەک بۆ خۆی دروستکات. 
دەبێت ئێمە ئەو پرسیارە لە خۆمان‌و ژینگەی منەکان بکەین! ئایا دەوڵەتی کوردی پڕۆژەیە؟ یاخود خەونە؟ ئێمە دەبێت لەسەر ئەم چمکی خەون وپڕۆژەی دەوڵەتە قسەی زۆرمان هەبێت تاکو دەرئەنجام منێک بەرهەم بهێنین بە تامی دەوڵەت! دەبیت ئێمە لەخەونی سەربەخۆیی بەئاگابهێینەوە بیکەین بە پڕۆژەی سەربەخۆیی و کاری بۆ بکەین نەک لە خەونەکاندا بژین. ئەگەر دەوڵەتی کوردی خەون بێت ئەوا ئەو خەونە لەسەر دەستی ڕیفراندۆمدا بۆتە کابوس! ئیتر سەرۆک لە بۆڵە، بۆڵی دەوڵەتە بەهارێکەیش رزگاری بوو کە هەموو بەهارێک بە تامی دەوڵەت درۆی بۆ دەکردین! سەرانی کوردو ئەنجامدەرانی ڕیفراندۆم لەچاوەڕوانی ئەودا کەسێک بێت لەو خەونە کابوسییە بەئاگایان بهێنێتەوە! ڕیفراندۆم وایکرد کە ئیتر تاکی کورد تاسەد ساڵی تر، تاکو هەلێکی زێرینیتر بیر لە سەربەخۆی نەکاتەوە چونکێکە ماڵوێرانی بە دووی خۆیدا دهێنێت! وایکرد ئیتر جارێکدیکە کەس نەوێرێت دەست بۆ پیرۆزی دەوڵەت درێژکات! ڕیفراندۆم لە خزمەتی دووژمنانی کوردا بوو نەک کورد.
خۆ دەوڵەت دروستکردن حەمامۆکێ نییە تاکو ئاوا ئاسان دروستکەیت و تێکی بەیتەوە بەڵکو شێڵانی دەوێت قوڕی دەوڵەت دەبێت بشلرێت تێکەل کایکەیت تاکو دانەروخێت! ئەگەر تۆ دەوڵەتت دەوێت دەبێت چاوەڕوانی ئەوە نەکەیت کە دووژمنان بە بەیاننامەیەک وەڵامت بدەنەوە بەڵکو دەبێت چاوەڕوانی ئاگر بیت! موسڵ کە داعشی عەرەبی داگیرکرد خەڵکی موسڵی عەرەبی ئەسڵ ماڵە کوردەکانیان تاڵانکردو کچەکانیان بە کۆیلەکرد و حەڵالی خۆیان و کوریانکردن! کە ئاوارەیش بوون خۆیانکرد بە کوردستاندا بەڵام کاتێک کە کورد ڕیفراندۆمیکرد یەکەم عەرەب و یەکەم شار لە عێراقدا موسڵ بوو کە هاتنە سەرشەقامەکانی ئەو کاولبوونە و دژی کورد وەستانەوە! لەبەر ئەوە کورد چاوەروانی برای عەرەبی چاو ڕەشم نەکات بۆ دروستبوونی دەوڵەت دەبیت خۆی ئامادەکات بۆ شەڕ! ئەگەر شەڕی کوردو عەرەب ڕووی بدایە لە کەرکوکدا لەوانە بوو ڕەوشەکە بە شێوەیەکیتر بووایەو لە بەرژەوەندی کورد بووایە! چونکێکە لە ڕووی یاساکانی نەتەوە یەکگرتۆکانەوە نابێت هیچ گەلێک ڕووبەڕووی سرینەوە نەژادی بێتەوە بەڵام ئەوە ڕووینەدا خەڵکو خاکیشمان دۆراند. 
دەبوایە من چەند ساڵیکیتر قسەم لەسەر ئەو پیاوە کردایە! بەڵام منیش منێکی ئاسایی نیم بەدەست خۆم نییە خەیاڵ تاکو کەی لەگەڵ خۆیدا هەڵمدەگرێت؟ هەر بۆیشە من هزرمکردووە بە چەقی بیرکرنەوەی خۆم لە غیابی خەیاڵدا! منەکان ئەگەر لە خەیاڵدا نەژین ئەوا ناتوانن لە میوانی هزردا شتێکیان هەبێت بۆ گووتن بشێت! ئەگەر ئێمە پۆترێتێک بۆ ئەو پیاوە کڵێشەبکەین ئەوا جگە لە جحێڵێکی دەوڵەمەند و سەرمایەدار هیچترمان دەستناکەوێت بەڵام من پۆتریتێکی تری بۆدەکێشم بەدەر لەوەی وێنەکێشاکان دەیکێشین! ئەو کەسێکە دەستەکانی تێکەڵ خاک بوون! پایەکانی دەوڵەتی کوردی دەبێت لەسەر ئەم خاکە بوونیان هەبێت! نازانم ئەمە خەیاڵە، هزرە یاخود نیشانەیەک بۆ تێگەیشتن؟ یاخود منیش کەسێکم تێڕوانینەکانم هەمیشە لەدەرەوەی تێبینەکانی منەوە خۆیان بینیوەتەوە! یاخود منیش وەک نەورۆسەکان دەمەوێت بە قیژە ناسازەکەیان هەراسانتانکەم! نازانم خەڵک کوێی چووە بەم باڵندەیا کە هەموو تەمەنی لەسەر دەریاکانداوە و لەقیرەو قیژەو خواردنی ماسێکان هیچ سودێکیتری نییە جگە لە جوانی وێنەکاندا!.
 ئەو پیاوە هەمیشە قسە لەسەر خۆشبەختێکانی ژیان دەکات و باسی من‌ی منو ئایندە دەکات! مێژوو چی پەیوەندییەکی هەیە بە خۆشەبەختی منەکانەوە؟ مێژوو منەکان نانوسێتەوە بەڵکو ئەوە منەکان خەریکی نوسینەوەی مێژووی منی خۆیانن! هەر بۆیە دەبێت ئەو پیاوە ئیتر لە منی خۆی بێتەدەرەوە دەست بەکاری ئایندەیکات نەوەک باس لە منی خۆیکات چونکێکە ئەو منی تێپەراندووە! بیرمان نەچێت کە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان تەوقەیەکو وێنەیەکی لەگەڵ نەوشیروان موستەفادا گرتووە! لەوانە بپرسن جائەوە چی پەیوەندییەکی هەیە بەم باسو منی ئەم پیاوەوە؟ بۆ ئەوەی ئێمە یادێکمان هەبێت بۆ یادکردنەوە دەبێت وێنەیەک لەخەیاڵو میمۆری خۆماندا هەبێت تاکو یادیانکەینەوە! ئەو هەمیشە شانازی بەو جلوبەرگەو وێنەو خودی نەوشیروانەوە دەکات! دەشێت بپرسن و گومانکەن کەئەوە لەبەر ئەوەی کابرایەکی بازرگانە هەر بازرگانی دەکات بە نەوشیروان موستەفا! بەڵام لای من هاوکێشەکە والارنابێتەوە تاکو قولای دانوب! بەڵکو ئەو قوتابیەکی لاساری نەوشیروان موستەفەیا لەدەرەوەی بزوتنەوەکەی خۆی! دەشێت ئەم ئەو سیحرەی ناحەزانی یەکالابکاتەوە کە بۆ نەوشیروانیش وەک پیاوە کلاسیکەکان نەیویست لەدووی خۆی تەنها پۆترێتێک بەجێبهێڵێت کەلەخودی خۆی کەسێکتر نەچێت؟ بیریشمان نەچێت کە ئێمە لە نیشتیمانێکدا دەژین کە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو وایە و هەر کاتێکبێت دەتەقێتەوە وجیاوازی لە نێوان هیچی منەکاندا ناکات و بەقەولی کوردەکان دەڵێن: تەڕو وشک بە یەکەوە دەسوتنێت!. 
نەوشیروان موستەفا هەمیشە کاری لەسەر ئایندە کردووە
نەوشیروان موستەفا کەسێک بووە هەمیشە ئیشی لەسەر ئایندە کردووە ئەو پیاوی پلانەکان بووەو هەوڵیداوە ئایندە ڕۆشنکاتەوە هەربۆیەیش بزوتنەوەی گۆرانی دروستکرد لەکاتێکد هیچ هیوایەکی نەما بە یەکێتی کە لە هەناوی خۆییەوە هاتبوونە دەرەوە! دەشێت ئێمە لەوە تێبگەین کە باوکەکان لە کورەکان نائومێد دەبن‌و بێبەریان دەکردن پەیوەندی بەوە هەیە کە دڵشاکو بوون پێیان، هیوایان پێنەماوە نەوەک لەوەی لە گۆشتو خوێنیان بێت! نەوشیروانیش لە یەکێتیێکان بێهیوا مایەوە وەک ئێمە کەوەکچۆن ئەم حیزبانە بێهیوایانکردین و زۆربەی مننەکان سەرخۆیان هەڵگرت! ئیتر نەوشیروان موستەفا لەسەر کارکردن بە ئایندە خەریکی پڕۆژەیەکی گەورەی نەتەوەیی بوو بەڵام مەخابن ئەو مرۆڤە ئەوەندە دڵیشکا، ئەوەندە بێهیوابوو لە منەکانی کۆمەڵگە نەگەیشت بەوەی کەدەیخواست بەڵام لەکۆتایدا خەڵکانێکی فێری بوێریکرد کە ئەو و منەکانیتری بەدووی خۆیدا هێنا!. ئەگەر هەر پیاوێک لەم دەڤەرەی ئێمەدا دەیەوێت یاخود نیازی وایە میژوویەک بۆ خۆی دروستبکات ئەوا دەبێت ساڵەکان فەرامۆش نەکات وەکو: ٦٦، ٧٤، ٨٣، ٩٦، ٢٠٥، ٢٠١٤، ٢٠١٧ بە خودی کەسەکانیشەوە کە مێژوویان پرن لە ناپاکی و دووبەرەکی و لەتبوونی گەردیلەکان و خێڵکەی و بنەماڵەکان. 
من پێموایە نەوشیروان موستەفا لە دووی خۆی دووکەسی بەجهێشت! ئەو دووکەسەیش لەدەرەوەی نوخبەکانی بزووتنەوەی گۆڕانە! یەکەمیان ئەو پیاوە دەوڵەمەندەو دووەمیان ئەو کورە گەنجە هەژارەی لەکاتی پرسەی بەخاکسپاردنین نەوشیرواندا گووتی: من تەنها یەک هەزار دینار لە گیرفانمدایە بەڵام نەوشیروان فێریکردم کەوابزانم هەموو دنیا هیمنەو باوڕم بە خودی خۆم هەبێت و پێکانی خۆم لەسەر ئەم خاکە جێگیرکەم! جێگیرکردن پێکان، قاچەکان، هەنگاوەکان بە خاکەوە خۆی لە خۆیدا پرۆژەیە نەک خەون!.بەڵام بەداخەوە من ئەو کورە گەنجە ئازایە نازانم کێیە؟ بەڵام ئەو گەنجە نمونەیەکی جوانی هیواکانی نەوشیروان بوون. 

ووتەی ساڵ
نابێت ئەم کارەساتە هەروا بەئاسانی بیەڵین بەسەریانەوە تێپەرێت! 
چونکێکە ئەمانە بەدرێژایی مێژوو ناپاکی دەکەن و کەسێکیش لێپرسینەوەیان لێناکات! تاکو کەسێک لە سەر ناپاکیو خاک فرۆشتن و دۆراندن نەدرێت بە دادگا دەبێت کورد هەمیشە لە چاوەڕوانی ئەمانەدا سەرگەردان بێتو ئاسودەیی هەرگز بەخۆییەوە نەبینێتەوە، هەربۆیە حیزبەکان لە جاشو موستەشار خۆفرۆشەکان خۆشبوونو کەسێکیان بەدادگا نەدرا چونکێکە دەیانزانی کە ئەو دادگایکردنە خۆشیان دەگرێتەوە. تاکو ڕێکخراوێک لە کوردستاندا دروست نەبێت و کاری بەدادگایی کردنی ناپاکان بێت ئەوا دەبیت تاکو ماوین لەم دەبێت ئەمە داهاتوومان بێت! ناپاکیکردن بە دۆزی کوردەوە بۆتە سیاسەتکردن وەک ناپاکیکردن! 
شاسوار بە بۆچوونی من دەبێت بە پیاوی ساڵی ٢٠١٧ لەو باشورەدا چونکە ئەو خاوەنی جوانترین ووتەیەو بەنرخترین ووتە پڕ ماناتر وتەیە کە گوتی: نابێت ئەمانە هەروا ئاسان بەسەریانەوە تێپەڕێت! بەبۆچونی من یەکێکە لەهەر قسە جوانەکانی ساڵ تاکو ئێستاکە کرابێت جگەلەوەیش شاسوار توانی لەم ساڵەدا وەک گەنجێک بوێر خۆی نمایشکات. شاسوار نەیارێکی سەرسەختی ڕیفراندووم بوو بە دەنگی نەخێر ئازایانە دەنگیدا بە نەخێر ئیتر نەخێر دەنگی ئەوە هی هیچ کەسێکیتر نییە بەڵام ئەو هەم زیرەکانە هەم خەمخۆڕانە نەخێری بۆ خۆی هەڵبژارد! لاتان سەیر نەبێت کە نەخێرەکانی شاسوار زۆر جیاواز لەوەی ئێوە بەدەر لە هەموو نەخێرەکانیتر چونکێکە راستوخۆ پەیوەندی بە داهاتووی لیستی نەوەی نوێوە هەبوو پێش هەموو شتێک! هەر بۆیە دەنگی نەخێرەکانی شاسوار پەیامی سەرکەوتووی بۆ لیستەکەی دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەو زیرەکانە نەخێرەکانی کرد بە پڕۆژەی خۆی هەربۆیە شاسوار کەسێکە بەبێ پڕۆژە هەنگاوێک نانێت، شاسوار دەیوسیت بە دەنگی نەخێرەکان ئایندەی خۆی لە پڕۆژەیەکی لیستی نەوەی نوێدا دروستکات و دەنگە نەخێرەکان دەنگی یەکلاکەرەوەی لیستی نەوەی نوێبێت! هەتاکو ئەمڕۆکە هەموو شتێک کراوەیەو لەبارە بۆ شاسوار بەڵام ئەو تاچەند دەتوانێت پێکانی لەسەر لینجاوی تەڵەی حیزبەکانیتردا نەخلسکێت؟
دووەمیش مەسعود بەرزانی بکرێت بە دۆڕاوترین پیاوی ساڵ چونکێکە لەسەدا پەنجاو یەکی خاکی نیشتیمانی پێدۆراندین و خستیە قوماری ڕیفراندۆمەوە لەوەیش زیاتر چارەنوسی پێنج ملیۆن مرۆڤیشی خستە مەترسی سرینەوەی نەژادییەوە! ئەم پیاوە لە دوایی مەرگی ڕەقیبەکەیەوەی کە نەوشیروان و تاڵەبانی بوو بەرگەی یەک مانگی سەرۆکایەتی نەگرت و فەشەلی بەهەموو دۆزی کورد هێنا کەچی تاکو ئەمانە لە ژیاندا مابوو ئەم پیاوە هەموو ژیانی تەرخانکردبوو بۆ دژیایەتیکردن تاڵەبانی و نەوشیروان. مەسعود بەرزانی لە بێسەوادی خۆییدا فەرامۆشیکردبوو کە مانەوەی خۆی پەیوەندی بە سەودایی ئەمانەوە هەبوو نەک خودی بەرزانی. 
بەدەردی کابرای کەرکوک ئێمەیش کێشەیەکمان هەیە ئەویش کێشەی پیاوە! لات سەیر نەبێت کە جوڵاندنی شەقام هەروا ئاسان نابێت! کە من نەیەمە سەر شەقامەکان‌، تۆ نەیەتە سەر شەقامەکان! ئەی کێێ بێت؟ ئەگەر میکرۆفۆنیان ڕاگرت بۆ قسەکردنی ئەگەر تۆ قسە نەکەیت ئەوا دەبێت لە چاوەڕوانی کەسێکدا بیت تاکو منی خۆی دەرخات کەوات قسە بکە کە قسەیش ناکەیت دەبێت چاوەڕوانی ئەوە نەکەیت ئەوەی دوای تۆ دهێت قسە دەکات وەک تۆ بیرکاتەوە! وەک تۆ خەباتگێر بێت! وەک تۆ نیشتیمان پەروەر بێت! وەک تۆ خاک فرۆش نەبێت! کورد تاکو ئێستاکەیش لەسەدەکانی ناوەراستدا دەژی و زیندەگی دەکات لای ئەو دەبێت کەسێک لە بنەماڵەی پاشاکان بێت تاکو ڕابەرێتیانکات و پێشیانکەوێت ئەم تێروانینانە کۆن بوون کە دەبێت تەنها وەچەزاداکان و موختارو ئاغاکان کاروباری وڵات بگرنە دەست و شۆرشکەن ئێستاکە سەردەمی سمکۆخانی شیکاک نییە تاکو خەڵکی ئاوایی کۆکاتەوە پێش خۆیخاتو بەهانای شێخی نەمرەوە بێت لە سلێمانی! دەبێت ئێمە ئەم ترسی گرتنە دەسەڵات بشکێنین لەکاتێکدا هەموومان خەون بە دەسەڵاتەوە دەبینین و کەچی غیرەتی ئەوەمان نییە دەستێک هەڵبرین! کەواتە ئێمەی کوردیش کێشەیەکمان هەیە ئەویش کێشەی پیاوە! ئەو پیاوەیش خۆی لە سەرکردەیەکدا دەبینێتەوە و پیاوێکی سادە نییە بەڵکو پیاوێکە کە هەموو ڕێنمایەکانو نیشانەکانی سەرکردەی تێدا چڕبۆتەوە لە جەوهەری بوون بە دەسەڵاتگرتن دەزانێت! کەواتە یان دەبێت خۆمان ببین بە پیاوی خۆمان یاخود دەبێت بە هەموومان بە دووی پیاوێکدا بگەرێن و پێبڵێن سەرۆک پێشمانکەوە!
شەقامیش کاتێک جوڵەی پێدەکرێت کە گەل و خەڵک ووشیار بێت نەوەک لەسەر توڕەبونی خەڵک کارەستا بخوڵقێنیت! چونكێکە تورەبون دادەمرکێتەوە بەڵام هوشیار گەل و خەڵک تابێت زیاتر ڕۆشندەبێتەوە هەرگیز مۆمی هۆشمەندی مرۆڤەکان کۆتایی نایەت! لەبەر ئەوە ئاگادار بن لە شەقام چونکێکە ئێمە خاوەنی حەڤدەی شوباتین کە چۆن هیوای گەلێکیان خەڵتانی خوێنی خۆیانکردو لەدوایشدا وەک خووی دەیانجارەیان مێزی گفتووگۆی ڕازێنرایەوە هەموویان لەژێر پاساوی ئێمە هەموومان کوردینو دەستایکردەوە بە کاراکردنو میکانیزمی دەسەڵاتی خۆیان.
ئەو کورێکی کوردی گەنجە تازە دهێتە دنیایی سیاستەوە کورێکە بە بوێری خۆی ئەوە دەکات ڕێگەی لێمەگرن تاکو خەونی گەنجان ئەوەندەیتر نەخرێتە پێلەقەی گەورەکانەوە، ئاخر کە خەیاڵو فانتاسو خۆزگەو پڕ گەنجتان کوشت ئیتر داهاتوو هیچ نرخێکی نابێت بۆ ژیان! گەنجانی بەهرەمەندی ئەم جیهانە دامودەزگا فەرمێکان و کۆمپانیا گەورەکانی دنیا دەیانکرن و خزمەتیان دەکەنو پێشیان دەخەنو دەست دەخەنە بن باڵیان نەوەک باڵەکانیان بشکینن وەک لای ئێمە کە ژیان خەریکە دەبێت بە خانەی پیرانو گەنجەکانیش دەبێت بەم ڕۆژگارە خەریکی خزمەتی ئەم پیرە سیاسیانەی وڵات بن. ئێمە چونکە وا فێربووین و پەروەردەکراین کە دەبێت ئاغامان هەبێت تاکو خۆمان وەک پیاو دەرخەین هەربۆیە حیزبەکانی ئەم وڵاتە هەر هەموویان پیاوی دووژمنانن و تاکو بە پێوە خۆیان بگرن هەرچی حیزبی باشور هەیە دۆستو پیاوی دووژمنانەو دوژمنی سەر سەختی کوردە. ئەم حیزبانە کۆمەڵێک حیزبی بوغزاوین و هەر هەموویان لە هەناوی یەکتریەوە هاتوونەتەرەوە بۆ تێکشکاندن و سوکردنی یەکتری نەوەک بۆ ڕێگایەک کە ئیتر کۆتا ڕێگا بێت بۆ ئازادی تاکی کورد. حیزبەکان کە بە بەڵی دەنگیان دا بە ڕیفراندۆم خۆیان دەیانزانی چیدەکەن ئەوان هەمیشە فێل لە خەڵکی خۆیان دەکەن و بۆ مەرامی خۆیان تیکەیەک نانیان پێدەدەنو دەمکوتیان دەکەن. 

شاسوار گەنجێکی ئاقڵ بوو؟ یاخود فێڵباز ؟ کە دەیوست پێش ئەوەی ڕێکخراوێک دروستبکات بزانێت بەپێ دەنگە نەخرەکان چەند دەنگ بەرهەم دهێنێت بەواتەیەکیتر ئەو قومار ناکات بەڵکو خەریکی بە پرۆژەکردنی ئینسانەکانە! شاسوار پیاوی ئەمرۆکەیە دەشێت شانسێکی بەنی وەک ئەوەی لەوەتەی هەین ئەم حیزبانە کورتان دەدات بە کوشت وەک پردێک بەرسەرتانە دەپەرێتەوە، بێگومانبن هەر کەسێک بە دڵی نەوشیراونی خۆش ببوێت گومانی لێمەکەن ئایندەدات جوانن دەبێت شاسواریش قوتابی نەوشیروانە هەرگیز بێ ئومیدتان ناکات! مەگەر منیش وەک کەسێکی ڕاموگار ڕێگا هەنگاوەکانم بە هەڵە هەڵگرتبێت!. ئەوەی ئەم نیشتیمانەی خستۆتە سەر ساجی عەلێکان و پڕیکردوون لە دەوڵەمەندی چاوچنۆکو پیسخۆرە خودی دەسەڵاتە کە دەوێت لەو ڕێگەیەوە تەمەنی گەندەڵی و سستەمکاری خۆیی پێدڕێژکاتەوە. 
 ئێمە خەڵکی نیشتیمانێکین کە هەرهەموومان لەسەر تێکشکاندنی یەکتری ئیشدەکەین! دڵمان پڕە لە ڕق و کینەو تەڵەکبازی! ڕۆژانە چاڵ بۆیەکتری هەڵدەکەنین و خۆمانی تێدەکەوین! هەمیشە ڕقمان لەیەکتری بووە خۆخۆیمانکردووە و پۆزمان بەسەر یەکترییەوە لێداوە! ماڵمان جیاکردۆتەوە هەر بەدڕۆ یەکتریمان خۆشویستووە و تاکو ئەو کاتەی پێمانکرابێت پیاوەتی یەکتریمان کڕانووەو پێمان بەسەر لاشەی یەکتریدا هەڵهێنگاوەو یەکتریمان کردووە بە پەیژە و پێیدا سەرکەوتووین! هەربۆیە کاری دووژمنانمان هاسانترکردووە.
تالە شاخ بووین خەریکی سوکردنی یەکتری بووین بە پاسۆکمان دەگوت؛ مەنجەڵێک یاپراخ بەشی هەموویان دەکات! بە حسکمان دەگوت: عەرز دەدڕێت واتە دزەکان! بە شیوعیمان دەگوت؛ خوشکو دایکی یەکتری دەگێن! بە پارتیمان دەگوت؛ ئاش بەتاڵ! لەدوایشدا بە یەکێتیامان دەگوت؛ شەستوشە شەکان! ئێستاکەیش وایە بە گۆران دەڵێن حیزبی بەیاننامەو و بە شاسورایش دەڵێن لوسکەو سەرمایەدارو بە کچانی نێو سیاسەتو پەرلەمانیش دەڵێن.....! لە ساڵەکانی ١٩٩١دا لە سەرەتای ڕاپەریندا پێش ئەوەی ئەم حیزبانە بێهنە خوارەوە شوراکان هەبوو! ئەوە شوراکان بوون لەسەرەتای ڕاپەریندا کاروباری شارەکانی بەڕێوە دەبرد بەڵام چونکێکە ئەم شورایانە خەڵکانێکی چەپ و کۆمۆنیزمو ئنیساندۆست بوون لەهەمانکاتیشادا لێکترازاوبوون حیزبەکان نەیان هێشت ئەم شۆرایانە خۆیان کۆکەنەوە هاتن خەڵکیان خستنە ناویانو سوکو ڕسواو پارچەپارچەیانکرد! ئێستاکەیش وایە هەر حیزبیک لە دەرەوەی عەقڵو هزر ئەم حیزبانەوە دروست ببێت بەهەمان دەردی شوراکانی دەبەن! بەڵام ئەگەر یەکێک لە خۆیان جودابۆوە و حیزبێکیتری دروستکرد ئەوا گرنگ نییە لە لایان چونکە بە کورو هاوریو هاوخەباتی خۆیان دەزانن چونکێکە گەرەنتێکە بۆ ئەوانیش کە لە دەسەڵاتدا بەردەوام دەبن!. 
لە چاوەروانی پەرەسێلکەکانداین بۆ دەربازبوون لە دیوزمەی دەسەڵاتە
پیاوێک لەبەردەم نەخۆشخانەی سلێمانیدا لە چاوەڕوانی مەرگی کورە پێشمەگەکەیدا وەستاوە هەموو خەمی ئەو پیاوە تەنها ئەوەبوو کە ووتی: بۆچی تاکو ئێستاکە مەسولێك، لێپرساویک نایەت قسەمان بۆ بکات! نەگبەتی کورد لەوەدایە کورەکەی کوژراوە، کورەکەی شەهید بوو بەڵام چاوەڕوانی مەسولێکی بێقیمەتە تاکو بێت دوو قسەی سواوی بۆبکات دڵی کابرای کور مردو ڕۆشنکاتەوەو تۆزێک ئاهائێک بە دڵودەروونە ماندۆکەیدا بێتەوە! ئیتر چۆن ئەم دەسەڵات وەک مێگەل پێشخۆیمان ناخەن؟ بەئارەزووی خۆی کورەکانمان نابات بۆ دەشتەکانی کوشتارگە و سەربرین؟ ئای نیشتیمان بەناوی تۆوە چیان نەکرد، چیان پێنەکردین! 
 
ژنێکی تر لە چاوەڕوانی کورە شەهیدەکەیدا دەڵێت: بۆ کوردە قەیدی چییە کورەکانی تریشم دەکەمە قوربانی بۆ کوردستان! بەڕاستی ئەم قسەیە جەرگێک و غیرەتێکی دەوێت کەوا دایکێک کورەکانی کە گۆشتو خوێنی ئەون ئائاوا ببەخشێت بە دەسەڵات بەناوی کوردەوە! ئاخر نەگبەتی گەلی ئێمە ئەوەیە کەهەر خێزانێک دەیان کورو منداڵیان هەیە کە ئەمەیان دەکوژرێت خەمی نییە چونکێکە هیتری هەیە! بەڵام ئەگەر دایکەکان، ئەگەر باوکەکان تەنها یەک کوریان هەبوایە ئایا هاوکێشە و رێساکە ئاوا دەبوو وەک ئێستاکە کە ماڵ نییە لەو باشورە شەهیدو سەرگەردانو هەژارو ئاوارە نەبووبن؟ هەر لەبەر ئەوەیشە سەرکردەکان تەنها کورێک یاخود دوانیان هەیە کە ژیانی کورەکانیان ناگۆرنەوە بە ئەنفالی کورد.
ئیرلەنداو سکۆتلاند بە تەنیشت بەریتانیاوە بوو کەچی ئینگلیزەکان بۆیان داگیرنەدەکراو بەڵام بۆ داگیرکردن تاکو ئەمەریکا ڕۆیشتن، هەموو هندستانی داگیرکرد، هۆنگکۆنگی لە ساڵەکانی نەوەدەکاندا جێهێشت و دایەوە بە چینێکان. کێشە ئێمە! خاڵی لاوازی ئێمە ئەوەیە کە هەمیشە لە چاوەڕوانی کەسێکداین بۆ دەربازبوون لەم دۆزەغە! تەنها لەبەر ئەوەی باوڕمان بە خودی خۆما نیە کاتێکیش کە دوای کەسیک دەکەوین هەموو دەستە پیسەکەمان بە کراسی چڵکنی ئەودا دەسرین تاکو خۆمان لە تاوانەکان بە دووربگرین! لەشەرەکانیشدا هەمیشە چاوەڕوانی دووژمنەکان بووین تاکو هێڕشیانکردۆتە سەرمان! ئاخڕ تاکو تۆ شەڕ نەخەیتە ماڵی دووژمنەکەتەوە هەرگیز ئاسودە نابیت، دەبیت تۆ شەڕ لەسەر خاکی دوژمنان کەیت نەوەک لەسەر خاکی خۆت! ئەگەر شەرەکان لەدەرەوەی سنوری کوردستان دەبوو، ئەگەر کورد چاوەروانی ئەوەی نەکردایە تاکو عێراق هێرشی بۆبکات رەوشەکە وەکو ئەوەی ئێستاکە نەبوو ئەو کاتە عێراق ئامادە بوو بۆ گفتوگۆ بە مەرجی تۆ نەک هی عێراق! ئاخڕ چونكیکە ئێمە خۆمان بە شکستی و هەڵهاتنەوە گرتووە وابزانم لامان ئاسانترە وەک لەسەرکەوتن. ئەگەر ئاوا بروات ئەگەر دەوڵەتیش دروستکەین بەرگەی یەک ڕۆژی شەڕ ناکەین! ئەی جەنگ واتای چییە؟ کە تۆ بەرگەی راکێتێکو دەبابەیەک و فرۆکەیەکی جەنگی نەگریت ئەی ئەم گرەوە لەسەر ئێسکوپروسکی مرۆڤە بۆ دەکەیت؟ ئاخر کورد مناڵی وکوری زۆرە، کوریش بەرخی نێرە بۆ سەربرین باشە فەلسەفەی باوکو باپیرانی ئێمەی کورد. 

نەوشیروانیش هەمیشە دەبێتە پیاوی داهاتوومان و لەگەڵ هزرو پڕۆژەکانماندا خەریکی هاوکاریمانە تاکو ساغتمانی دەوڵەتی لەسەر ئەم دنیای واقیعە پێبتنیادبنێنن، نەوشیروان خاوەنی جوانترین پێناسەی دەوڵەتی کوردییە کە دەڵێت:[ دەوڵەتی کوردی دەبێت پایەکانی لەسەر ئەم خاکە بچەقێنرێت]. 
 
نەوەی یەکەمی مەلاییەکان
کوری یەکەم قیادە مۆقەتە
کوری دووەم ٣١ ئاب و ٢٥/٠٩/٢٠١٧ ڕیفراندۆم
نەوەی یەکەمی جەلالێکان
کوری یەکەم ١٦ ئاب
کوری دووەم جارێکە بۆمان نەهاتووە
یەکێتێکان ٣١ ئابیشیان لەگەڵ پارتێکاندا دابەشکرد و نیوەیانبرد بۆ خۆیان
٣١ ئاب بۆ ئێوە بەڵام شانزەی ئابیش کە نیوەکەیەتی بۆ ئێمە! ئەمە ڕێکەوتە یاخود دووبارەبوونەوەی پەنجا بە پەنجاو یەکی پارتێکانبوو لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢ دا؟ ئیتر یەکێتێکان بۆیان نییە باسی ٣١ چونکە ئەوانیش دانەیاکیان هەیە.
تازە ئەم گەلە نەگبەتو بێکەسە لەژێر سایەی ئەم دوو حیزبەدا فێری تەڵەی ناپاکی ٣١ ئاب بوون، هەمیشە فێڵ لەیەکترین دەکەن! نەگبەتی گەلی کورد لەو باشورەدا لەوەدایە کە ٣١ ئابەکان هەمیشە دەبێت بە خاڵی وەرچەرخاندن!!!
گەمژەیی دەسەڵات لەوەدا بوو کە بۆ ئەمەریکاو ئینگلیزەکان رازی نەبوون بە ئەنجامدانی ڕاپرسی؟ دەسەڵاتی خێڵکەی پارەو تێکشکاندنی کەسە جوانەکانی نیشتیمان هەرگیز لەو سیحری ئینگلیزەکان نەگەیشتن کە کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان پرۆسەی ڕزگارییان دەکەوێتە دوای دروستبوونی دەوڵەتی کوردییەوە! چونکێکە ئینگلیزەکان پلانی داڕشتنی سەد ساڵیان لە پێش ڕووداوەکانی ئەو جوگرافیایەدا داڕشتووە ئەویش بە کیشمیرێکیتر ئەو ناوچەیە دایناوە لەسەدا ساڵی داهاتوودا! هەر بۆییە مادەی ١٤٠ مەتەڵێکە و هەڵهێنانیشی لای ئینگلیزەکانە کە کشمیرە! ئەوان نایانەوێت ئەو جوگرافیایە هەروا ئاسا لە کۆڵخۆیان کەنەوە کوردیش کە سیاسییەکی خێڵەکییە و هەرگیز پلانی بۆ خۆی ئایندەی نییە بدەنە دەست کۆمەڵێک کەسانێک کەهەرجارەی بەدبەختییەک بخوڵقێنن و بۆخۆیانو خەڵکەکەیان. دەبێت کورد لە ئێستاکەوە لەوە تێبگات کە کەرکوک لە نەوتەکەی نەبێت بگرە خاکەکەیش هیچ گرنگ نییە لەلای دەسەڵاتی باشور! لەوەیش زیاتر پرۆسەی رزگارکردنی کەرکوک هەڵدەگیرێت بۆ ئایندەیەکی زۆر دوور ئەگەر دەسەڵاتدارانی کوردتاکو ئەوکاتە کەرکوک بە دەردی موسڵ نەبن و ئیتر لە بیریان چیتەوە هەرگیز باسی نەکەن! چونکێکە موسڵ دوای ١٥٠ ساڵ بوو شارێکی عەرەبی. بەڵام ئێستاکە باشور ئەو پارچە کۆشتەیە کەهەرچی گورگو سەگەکانی ئەردۆغانەکان و بێگانەکانە لیک بە دەمیانەوە دهێتە خوارەوە چونکە لەژێر سایەی ئەم دەسەڵات گەندەڵەو چاوچنۆکەدا هەرچی سەروەتی نیشتیمانی هەیە لە ژێر زەوییەکاندا دەریانهێناو خستانە سەر زەوی بۆ ئەوەی ناحەزان و تەماحکاران زیاتر لیک بە دەمیاندا بێتە خوارەوە! نەگبەت دووژمنانت لەوە دەترسن کورد بە هۆی ئەو هەموو سەروەتو سامانەی کەهەیەتی ببیتە دەوڵەمەندترین دەوڵەت لە ناوچەکەدا کە دەبێت هۆی مەترسی ئەوان! هەربۆیە هەموو دەساڵ جارێک وەک مارو پەیژە دەوهێنە خوارەوە و هەرگیز نەتوانیت پشویەک بدەیت و خۆت ڕێکخەیتەوە، هەمیشە لە شەڕو دڵراوکێو ڕاکردنو هەڵهاتندابیت هەرگیز نەتوانیت هەەرگیس نەتوانیت بگەیتەوە بەوان. 
لەوەتەی ئینگلیز هەیە هەر ئینگلیزە! عەرەب عەرەبوو فارس فارسو تورک هەر تورکە هەر خۆم خۆم نەبووم! هەر خۆم کەسێک نەبوو! لەوەتەی هەیشم کراسێکی ئاودامانی خەمم بە بڵادا دووڕاوە خەم پۆیلانە بوونمە.
ڕیفراندۆم ئەو کڵاوە ئاسنیینە بوو کە دەسەڵاتدارانی باشور خستیانە سەری کورد کە ئیتر بۆ هەتاهەتایە خۆی لە قەرەی سەربەخۆی نەدات و دەست بەکڵاوی ٢٥/١٠/٢٠١٧ بگرێت و ئیتر لە بێدەنگی و شکاندنی شکۆی گەلێک کە هەمیشە لە خەوندا ژیاوە ئیتر بۆی نەبێت خەونیش بە سەربەخۆییەوە بینێت! ئێوە لەوە تێناگەن کە دەسەڵاتداران چوونەتە خەونەکانیشیمانەوە نایەڵین بە خەونیش ئەو ڕۆژە ببینین و ئاهەنگ بگێرین هیچ نەبێت کە هەڵساین بڵێن: ئەم شەو خەوێکی خۆشمان بینی! خەونێک کە هەموو ڕەنگەکان دەست لەملو فەقیانە لەدەست سەمای سەربەخۆییان دەگێرا! ئیتر بێگومانبن جارێکی دیدەکە ئەو خەونە نابینەوە. 

کە قارەمانێک دەمرێت هەموومان قارەمانین! کەچی کە بێقیمەت دەمرێت کەس خۆی ناکات بە خاوەنی وەک ئەوەی ئێستاکە هەیە نیشتیمانە ئەو کاڵە بێقیمەتەیە کەس خۆیی ناکات بە خاوەنی!
لە هەموو دنیادا کودەتای سەربازی دەکرێت بەس لای خۆما نەبێت چونکێکە دەسەڵاتداران نایانەوێت هێزێکی سەربازی یەکگرتوومان هەبێت ئەویش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان کە کودەتا نەکریت بەسەریاندا تاکو بتوانن زۆر بە ئاسانی دەسەڵاتیان بشکیت بەسەریاندا جگە لەوەی جەمسەری مەیلیان هەریەک بۆ لایەک هەمدیسان لە بەرژەوەندی خۆیانددایە! ئەو دوو بەڵایە دیوی یەک دراو و یەک بەرژەوەندین بە دیوەیکەی تریاندا. 
 
ئەنوەر سادات لە ساڵی ئۆکۆبەری ١٩٨١ لە قاهیرە لەلایەن چەند سەربازێکی میسرەو کوژرا لەبەر ئەوەی سادات کەسایەتییەکی نەرمی نواند بەرامبەر ئیسرائل کە بەدڵی میسرێکان نەبوو هەڵسان کوشتایان! ئیسهاق شامون کە پرۆژەی ئاشتی ئۆسلۆ لەگەڵ یاسین ئەرەفاتدا واژووکردو چووە پرۆسەی ئاشتییەوە لەلایەن کورێکی گەنجی جولەکەوە تەقەی لێکرا چونکێکە ئەو پرۆسەی ئاشتییە بە دڵی جولەکەکان نەبوو لە بەرژەوەندی خۆیاندا نەدەبینییەوە کەچی لای خۆمان ئەو هەموو گەوادییەو ناپاکییە دەکرێت بەناوی نیشتیمان‌و سیاسەتەوەو نەگبەتێکەیش لەوەدایە کەلەو خەڵکە وایە کە ئەمانە سیاسەت دەکەن نەک ناپاکی و فرۆشتنی خاک بە ناوی سیاسەتەوە، پێشمەرگەیکیش نییە بۆ تەنها جارێک فیشەکیک بە ئاسامانی ئەم دەسەڵاتەدا بتەقێنێت هەر وەک نارەزاییەک و هیچیتر!. 

ئاخر من چیم ویست لەم دەسەڵات بێقیمەتە کە دەڵێت جگەرە کێشە تاکو دەردی شێرەپەنجە سییەکانەبێت نازانێت چ کارەساتێکی ناوەتەوە. من چیم دەویست سەربەرزانە لە ئەوروپاو ئەمریکاوە ڕاستەوخۆ دەگەراینەوە نیشتیمانی خۆمان بە زمان خۆمان دەپەیڤین کەچی ئەم دەسەڵاتە بێقیمەتە وایدەزانی بە نوسینی ئێمە کورسی دەسەڵاتی پێلەق دەکەین ئێمەیش وەک ماستاوچییەکانی خۆیان داوای دەسەڵاتو کورسی و پارەدەکەین یاخود وەک موچەخۆرە بندیوارەکانی تەمەنی گەندەڵی دڕێژدەکەینەوە. بەڵام دەسەڵات هەرگیز لەوە نەگەیشت کە خەمی ئێمە خەمی خاکو نیشتیمانە نەک دەسەڵات و پۆست‌و پارەی بندیواران. 


ئاگادارییەک بۆ ڕەوندی کورد لە ئەمریکاو ئەوروپا هەر جێگەیەکی ئەم دنیایەدایە
تازە بە هۆی پیاوێکی بێسەوادەوە هەموومان لەو کەشتیەداین کەوا خەریکە نقوم دەبێت و دەکەوێتە ژێر تورەیی و نەفرەتی هەریەکەمان، بەڵام نابێت ئێمە زیاتر لەوە بێدەنگ بین دەبێت هەریەکەمان لەلای خۆیەوە دەستبکات بە نوسینی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتۆکان وپەرلەمانی ئەوروپاو ئەمریکا پێیانبڵێن نابێت گەلێک کە زیاد لە پێنج ملیۆنە بەهۆی کەللە ڕەقی پیاوێکی بێسەوادو عینادو خێڵەکییەوە بماندەنە بەر سرینەوە نەژادی گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت! نابیت ئەم پیاوە ناشیرینە ڕەزا قورسە کە هەموومانی خستۆتە سەر لێواری مەرگ و شکۆی گەلێکی بریندارکرد بە هۆی کارێکی نەگونجاوی وەک ئەم پیاوە کردی و ئەنجامیدا ئێمە ببینە قوربانی، دەبێت شانسێکیترمان بەنێن بۆ ژیان تاکو بەخۆمانە دەچینەوە نابێت بەهیچ شێوەیەک گەلی کوردو ڕەوەندی کوردی بریاری ٦٨٨ و مادەی دژە فرین و زۆنی سەوزی خەڵکی باشور فەرامۆشکەن! دەشێت عێراقی برای عەرەبی چاورەشم لە ئایندەدا خەریکی لابردنی ئەو مادانە بێت کە لە بەرژەوەندی گەلی کورد دەرکراوە بەتایبەتی هێڵی دژەفرینی ٣٦ بێگومانبن ئەگەر هێڵی ٣٦ نەتەوەیەکگرتۆکان و ئەمەریکاو بەریتانیا نەبوایە ئەوا نەک دەبابەکانی عێراقی تازە بەڵکو فرۆکە جەنگێکانیشیان بۆ هەڵدەسانین! تکایا وریای ئەوانە بن دەشێت خودی عەرەب لە ئایندەدا ئەو بە کوردانی بەغدادبکات کە پۆستیان هەیە ئەمەیش دەچێتە خانەی ناپاکی بە کوردەوە. 

بەڕاستی شتێک نییە کە ناوی نەوەی نوێ بێت بەڵکو نەوەی نوێ نەوەیەکی خۆپەرستە لەسەر بنەماکانی خۆشبەختی دامەزاوە! فەلسەفەی نەوەی نوێ ئەگەر ئەوە بێت بۆ ژیانی من وەک ئەوەی تۆ نییە ئەوا زۆر بەهەڵەدا چووە! چونکێکە داهاتوو لەسەر بنەماکانی نیشتیمان پەروەری پایەکانی دەچەقەنرێت نەوەک واتای چۆنێتی ژیان! مرۆڤ کە دەوڵەمەند بوو ئیتر نیشتیمان لای دەبێتە کاڵایەک بۆ فرۆشتن! نەک بۆ مانەوەو پاراستن! ئەگەر نەوەی نوێ ئەمە فەلسفەی داهاتووبێت ئەوا دەبێت بە خۆیدا بچێتەوە چونکە خاکو نیشتیمان گەورەترین سەرمایەی مرۆڤەکانن نەوەکو کۆشەکانیان! ئایا شاسوار نیشتیمانی لابۆتە کاڵایەک بۆ دانەوەی قەرزەکانی یاخود کاڵایەک بە نرخ بۆ گەڕانەوەی خاوەنەکەی کە کوردستانە و نیشتیمانی کوردەکانە؟ 
نەوەی نوێ دەبێت نەوەیەک بێت لەسەر بنەماکانی پرنسیب خۆی دامەزرنێت، خۆی ڕێکبخاتو لەکاتی دژوارو تەنگانەدا هەوڵی پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت بێت و بیانپارێزی نەوەک خۆی پێی دەوڵەمەندکات، یاخود وەک ئێمە فەرهودیان بکاتو دەستبکات بە تاڵانیان! ئاخر ئێمە هەرخەریکی بەتاڵانبردنی نیشتیمان بووین بۆیە وامان لێهات! شۆفڵەکانو سەدیی بەخمە شایەتن کە ئێمە چۆن دەستمان چۆوە هەناوی نیشتیمانو تەنانەت تەلو ستونی ئەلیکتریکەکانیش نەمابوو ئاودیوی نەکەین! دەسەڵاتدارانیش بە درێژایی ٢٦ ساڵ خەریکی بردنی سەروەتوسامانی ئەم نیشتیمانەن. ئەگەر ئێوە ئەو بەڵێنە بدەن ئەوا بێگومانبن نیشتیمان دەبێت موڵکی نەوەی داهاتوومان بۆ هەتاهەتایە. 

دایکو باوکەکان و خێزانەکانی ئەم نیشتیمانە وادەزانن قەرزارباری نیشتیمانن هەر بۆیە هەمیشە ئامادەن بە قوربانیکردنی کورەکانیان بەڵام لە بیریانکردبوو کەئەوە نیشتیمانە نییە کەداوایی قوربانیان لێدەکات بەڵکو ئەوە دەسەڵاتە هەمیشە کورەکانی وەک مێگەل بەرەو کێڵگەکانی جەنگ ڕاپێچدەکات. 

خەڵکی ئێمە کائینێکی زۆر عەنتیکەیە خۆی وانمایشدەکات کە کەسێکی مۆدێرینە کەچی هەمیشە بەدوی پیاوە کلاسیکێکانەوەن واژوویان بۆ کۆدەکەنەوە کەواتە دەبێت ئێمە بە دووی پیاوێکی کلاسیکدا بگەرێن تاکو هەموومانی دوایکەوین بیکەین بەسەرکردەی خۆمان. کائینێکی زۆر سەیرین ئافرەت دەنێرین بۆ بەغدادو لەدوایدا پێیاندەڵێن قاحبە! ئافرەت دەنێرین بۆ پەلەرمان و لە دوایدا پێیاندەڵێن قاحبە! ئافرە دەنێرین بۆ نێو سیاسەتو لە دوایدا پێیاندەڵین قاحبە! بەڵام قاحبەکان ئەوانەن کە نیوەی خاکو نیشتیمانیان فرۆشت بە دووژمنانو هەمیشە بازرگانی دەکەن بە شکۆو ئێسکو پروسکی ئینسانەکانەوە!. 
 نەگبەت تۆ لە ڕووی فەرمی نیودەوڵەتییەوە نەکراویت بە دەوڵەتی سەربەخۆ نیت بەهاتنی هەر عەجەم و تورکێک بۆ نیشتمانەکەت لە سەدا ساڵی داهاتوودا دەبێت بڵێت نیشتیمان خۆمانخۆش، بێگومانبن لە داهاتوویەکی نزیکدا بەسەدان عەرەب خۆیان دەکەن بە نیشتیماندا بەناوی عێراقی دیموکراتی ودەستورەوە داگیر دەکرێت.
هاتنی کارمەندی عەرەبی برای چاو ڕەشم بۆ فرۆکەخانەو گومرگەکانو خاڵە سنورێکانی باشور تەنها هاتنی چەند کارمەندێک نییە بەڵکو هاتی خۆیانو خێزانەکانیشیانە بۆ ئەوەی هەست بە تەنیایی نەکەن بەهاتنی خزمو کەسوکاریان لە بۆنەکانداو سەردانیانبکەن دەبێت مناڵەکانیشیان قوتابخانەیان هەبێت تاکو لە وانەکانیان دوانەکەون بە کردنەوەی قوتابخانەی عەرەبی پێویستی بەخاک هەیە کە خاکیشت کردە خزمەت بۆ دووژمنەکەت ئیتر دەبێت کوردایەتێکەی تۆ چەند بێت؟ لەجیاتی کارمەندێکی کورد و هاوخوێنی خۆت پۆزلێدا بەسەردا لە فرۆکەخانەکانداو دوای پاسپۆرتەکەدا لێکات دەبێت بە کارمەندێکی عەرەبی برای چاو ڕەشم کە کولانەوەی برینەکانی ساڵەکانی هەشتاکاندا کەدەیانگوت [ ها کاکە هەویتەک!] وەللە شیمالنا کولیش حلو ها کاکە ئەنتە شییگو؟ وێن ڕائیح کاکە؟ عەرەبی خوێرو شیعەو سونەو تورکمانی موسوڵمان تەنها بیەک ڕۆژ زیاد لە ١٥٠ هەزار خەڵکایان ئاوارەو و سەرگەردانکرد و زیاد لە هەزارەها ماڵ سوتێنراو تاڵانکران تەنها بەس یەک رۆژ! ئاخ عەرەب و تورک حیز فرسەتن هەرگیز فرسەتو هەلەکان لە کیس خۆیان نادەن وەک کورد تەمەڵو خۆخۆڕ نییە کە هیچ پلانێکی نییە بۆ دووژمنان. ڕۆژێک دهێت شەقامەکانی نیشتیمان پڕ دەبێت لە شینی حەسەن‌و حوسێنەکان!. 
 
لە کۆتاییدا دەمەوێت بزانم دەوڵەتی کوردی خەونە یاخود پرۆژەیە؟ ئەگەر پڕۆژەیە ئەوا دەبێت خەباتی بۆ بکەین و ئیشی لەسەر بکەین هەوڵی پایەکانی بوون بەدەوڵەت لەسەر ئەم خاکە بچەقێنین! ئەگەر خەونیشە ئەوا بائەو کابوسی خەونە هەر نەبینیەوە چونکە بینیومانە چەند بە ئازارو جەرگبربوو لە مانگی ئابدا.

دەسەڵاتێکی هەتیوچە و چاوچنۆک بەلای هەر شتێکی جوانی ئەم نیشتیمانەدا تێپەرکات دەیبات و دەیکات بە موڵکی خۆی! بەلای ژن و کچە جوانەکانی نیشتیماندا دەڕوات حەزدەکات هەموویانی بەرێت بۆ خۆی! بەسەر هەر بستە زەویەک وچانێ بدات دەیکات بەهی خۆی و باڵەخانەو مۆڵەکانی پێهەڵدەچنێت! گردەکان هی خۆیانە، شاخەکان هی خۆیانە، باغەکان هی خۆیانە! ئەم دەسەڵات هەموومانی کردووە بە کۆیلەو موڵکی خۆی لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە نیشتیمانەکەی خۆماندا بمانکات بە کڕێچی خۆی، لە ڕاستیدا ئەوەی کردووە ئیستاکە ئێمە کرێچی دەسەڵاتین! دەسەڵاتێک لە ماوەی ٢٦ ساڵیدا تاک بەتاکمان کردوە بە دووژمنی سەرسەختی یەکتری و بەم ڕۆژگارە تراژدیای ژانمان کردووە بە گاڵتەبازاری یەکتری و سوکایەتی بە زامی یەکتری دەکەین! دەسەڵاتێک وا لە تاکی کورد بکات هانا بۆ عەبادی بەرێت و نامە و سکاڵای لابکات تاکو بە هانایەوە بێت مردن بۆ ئەو دەسەڵات خوێریە خۆماڵییە باشترە وەک لەژیان! ئیتر لە چاوەڕوانی ئەم دەسەڵاتەدا تۆ دەتەوێت چۆنچۆنی دەستبکەیت بە گەردنی ژیاندا کە هەر شونێکو چمکێکو لایەکی دەگریت ئازارەو زامی برینەکان زیاتر قوڵدەبێتەوە. 

ئەگەر تاکی کورد دەیەوێت خۆشبەختی و لێبوردن و پەرەیەکی ئاقلانە هەڵداتەوە بەڕووی خۆیدا ئەوا دەبێت لەم حیزبانەوە دەستپێکات! تاکو تاکی کورد لە پۆشاکی یەکێتی و پارتی بە تایبەتی نەیەتەدەرەوە ئەوا دەبیت هەمیشە لوولەی تفەنگەکانمان‌و تیخی زمانمان بەرامبەر یەکتری بێت! ئەگەر تاکی کورد بە دووی ژیانێکی ئابروومەندو خۆشگوزارو سەربەرزدایە ئەوا دەبێت کاژی هەموو حیزبەکانی باشور فرێندەن ئەگینا هەرگیز ئاسودە نابن! وە ئاسودەیش نابن تازە باورناکەم ئاسودە بن چونکە هەموو باشور دابەش بووە بەسەر ئەم حیزبانەدا ڕزگاربوون لەم کەئابەو فەوزای حیزبانە خۆی لە خۆیدا قوربانییەکی زۆری دەوێت!

یەکێتێکان دەڵێن ئەگەر ئەقڵی سەرکردایەتی نەبوایە ئەوا کەرکوک وەک حەلەبی لێدەهات! عەرەب ئەوەندە دڕەندو خوێنمژە هەمیشە سوکنایی بە خوێندا دهێتەوە! عەرەبی عێراقی هەموو سوکایەتی و دۆراندنی خۆی هەمیشە لە کۆتاییدا بە کورد هێناوەتەوە مایە و دەمی عرەبی پێداخستوە! ئاخڕ لە شەنگالیشدا واتانکرد یەزیدێکان چونکە لای ئێوە نەک کوردن بەڵکو ئینسانیش نین دەبێت ئەنفالو جینۆسایدیانکەن! ئەی بۆ لە شەنگالدا ئەوەتان نەکرد؟ 

تاکو شەڕی کورد و عەرەب دروست نەبێت دەوڵەتی کوردی مەحاڵە!
ئەگەر کورد شەڕی عەرەبی بکردایە ئێستاکە کارتەکانی کورد زۆر بەهێز دەبوون هەربۆیە عەبادی فێڵبازانە نایەوێت جارێکە شەری کوردو عەرەبکات! ئەگەر شەر بچۆیاتە دەرەوەی سنورەکانی باشورەوە ئەوا عەرەب ئێستاکە دۆراوبوو بەهەموو شتێک ڕازیبوو! ئەگەر شەڕی عەرەبو کورد سەری هەڵدایە ئەوا دەبووە شەری نەتەوەکان ئەوسا دەتانزانی کە تورکمانەکان سەربەکاملایانەبوو کورد یاخود عەرەب؟ ئەگەر شەری کورد و عەرەب بوایە ئەوا کورد کارتی بەهیزی دەبوو چونکە هیچ نەتەوەیەک نابیت بکەوێتە ژێر جینۆسایدی سرینەوە بە پیێ یاساکانی نەتەوە یەکگرتۆکان، بەڵام بە داخەوە ئەو شەرە نەبوو! بیگومانبن تاکو شەرەی عەرەبو کورد سەرهەڵنەدات هەرگیز دەوڵەتی کوردی دروستنابێت!. تۆ دەبێت لەئێستاکەو خۆت ئامادەکەیت بە قوربانیدانی دەیان هەزاری تێکۆشەری کورد بۆ دروسبوونی دەوڵەتی کورد ئەگەرنا ئەوا قومارکردنە بە گەلێک وەک لە ریفراندۆمدا بینیمان! ئاخر کورد دەوڵەوتیشی دەوێت و خورمایش کە هەرگیز نابێت. دەولەرتی کوردی لەو باشورەدا کۆتاییەکەی بە شەڕی کوردو عەرەب تەواو دەبێت هەرچی دەوڵەتی ئەم دنیاییە لەسەر بنەماکانی شەڕی نەتەوەکان دامەزراوە یان ئەوەتا دەبێت کورد تاکو ماوە دەبێت لە بەرێکردنی کەسەکاندا بێت هەر لە سەددامەوە تاکو جەعفەری، مالیکی و عەبادی و هەتاکو دوایی یان ئەوەتا دەبێت لەئێستاکە خۆی ئامادەکات بۆ شەرێکی زۆر قورس ئەو شەرەیش دەبێت لە دەرەوەی سنورەکانی کوردستاندا بێت، دەبێت کورد شەر بخاتە نێو ماڵو ساحەی عێراقەوە. 

کە قارەمانێک دەمرێت هەموومان قارەمانین! کەچی کە بێقیمەت دەمرێت کەس خۆی ناکات بە خاوەنی وەک ئەوەی ئێستاکە هەیە نیشتیمانە ئەو کاڵە بێقیمەتەیە کەس خۆیی ناکات بە خاوەنی! 

تاکو ڕیکخراوێکی ڕادیکاڵانەی شۆرشگێرانە لەو باشورەدا دروست نەبێت دەبێت هەمیشە ئێمە لە فەوزادا بژین! تاکو ئێستاکەیش گەلی باشور لە کلاسیکدان و گۆرانکاریان تەنها لە جلو خۆگۆرینی تاقمە قەنەفانیانکردووە کردووە، لە ساتخامانەکان و بزنسەکانداکردووە، ئەگەرچی ئەم خەڵکە هەمیشە باس لە پۆسمۆدێلیزم دەکات و خۆیی پێوە بادەدات کەچی هەمیشە لە چاوەڕوانی پیاوێکی کلاسیکدا تاکو ڕزگاریان بکات! خۆیان داوەتە دەست مەلاو شێخ و فاڵچییەکان تاکو بەختێکیان بۆ بگرێتەوە! بەو هەموو قوتابخانەو جلکە مۆدێرانەوە لە چاوەڕوانی مەلایەکدا تاکو دوو قسەیان بۆبکات! لە چاوەڕوانی شێخێکدان تاکو شۆرشێکیان بۆ چێبکات! لە چاوەڕوانی فاڵچییەکو قاوەگرێکدان تاکو فنجانی بەختیان بۆ بگرێتەوە! بەهەزارەها مامۆستاو دکتۆرو پارێزەرەو شاعیرو ونوسەرو فەیلەسوف واژوویان بۆ پیاوێکی بێسەواد کردووە تاکو ڕابەرایەتیان بکات ئیتر چارەنوسی ئەم خەڵکە دەبێت چیبێت؟ کاتێکیش کە ڕێکخراوێکی ئائاوا دروست نابێت ئەو شاسوارەکان دهێنە ساحە چۆڵەکەوە کە هاتیش لە زیرەکی ئەودا نییە بەڵکو لەدەبەنگی ئێمەدایە کەواتە ڕێگریشی لێمەکەن کەخۆت ناتوانی ڕێبەرایەتیبکەیت، کە خۆت ناتوانیت پیاوی خۆت بیت کەواتە ڕێگەکەیش مەگرە با دوو پیاوی پێدا تێپەریت! هەر ڕێکخراوێکیش لە باشوردا دروست ببێت ئەوا دەبێت لەدەرەوەی ئەم حیزبە سیاسیانەی باشوردابن تەنانەت ئەگەر تەنها یەکێکیش لەم حیزبانەی باشور بچێتە ئەو ڕێکخراوە تازەیەوە ئەوا دەبێت دەست لەو ڕێکخراوەیش بشۆیت چونکە هەوێنی ڕێکخراوەکە هەمان هەوێنی سەرگەردانیو لێکترازان دەبێت! ئیتر لەمەودوا یان پیاوی خۆتان بن یاخود کە دوایی پیاوێک دەکەون کۆنتراکێک پڕکەنەوە هەر کەسێک لەسەر بەڵینەکەی خۆی نەبوو دەبێت بڕوات! ئەگەر شاسواریش پیاوێکی قەرزارەو دەیەوێت بە نیشتیمان بێتەوە مایە ئەوا ئەویش هەمان چارەنوسو مێژوو دەبیت کە بینیوومانە. 


تکایا گەر لەوێت لەدەرگای بێ دەنگی من بدە!
تاکو لەم خەونە نەعلەتییەم بە خەبەربهێمەوە!
تکایا گەر لەوێت پێبڵی بەس ئەمجارە بمبورێت!
تکایا گەر لەوێت پێبڵێ بەس ئەمجارە ناتبوورم!
تکایا گەر هاتیت لەڵەگەڵ خۆتا تۆزێک سەرەوەرم بۆ بهێنە
چونکێکە ئێرە تاراوگەیە کەسەکان بە سەربەرزیەوە جوانن!
تکایا گەر هاتیت پێبڵێ ئەوەی بستێک خاک نەبێت چاوەڕێ فرین نەکات!
چونکێکە ئەوەی بستێ خاکی ئازادی نەبێت گەزێک ئاسمانی ئازادیشی نابێت بۆ فرین!
تکایا بە گەمژەکانی وڵات بڵێ: نیشتیمان و خاک موڵکی نەوەی داهاتووبوو بەڵام ئێوە ئایندەو نەوە و هەموومانتان بە شەهوەتی خۆتان سپارد و نەزۆکتانکردن ئێستاکە ئێمە هەرگیز ناتوانین نەوەی دروستبکەین چونکێکە هەر هەموومان بە شەهوەتی ئێوەی پیاو نەزۆککراوین ناتوانین تەنها یەک نەوەیش پێکبهێنین کە دوربێت لە سێبەری گەمژەی ئێوە.

هەر تاکیکی ئەم دەسەڵاتو حیزبانەی باشور دەگریت بە گەورەو بچوکیانەوە دەوڵەمەندو ملیۆنەری دۆلارن! مامۆستا هێمنی موکریانیش جوانی فەرمووە: 

زێر بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەر مەندو ڕەنگ

لە کۆتاییشدا دەبێت من ئەو ڕاستییە تاڵە بڵێم کە دەوڵەت لەو ئەوروپاو ئەمەریکایەدا لەسەر دەستی پیاوە دەوڵەمەندو ئادیلەکاندا دروستبووە لەسەر دەستی پیاوە دەوڵەمەندە نیشتیمان پەروەرەکان دروستبووە هەربۆیە پایەکانی ئەو دەوڵەتانەیش تاکو ئێستاکە پتەو خۆڕاگرن مەحاڵە بکەون! بەپێچەوانەی وڵاتانی سۆیالستەکانو کۆمۆنیستەکانەوە کە بوون بە دەیان پارچەوە وەک روسیای کۆن و یۆغوسلافیاو چیکوسلۆڤاکیا کەئیتر مەحاڵە یەکبگرنەوە! وڵاتان لەسەر بردنەوەی گەمەیەکی تۆپی پێ هەرا دەنێنەوە ئینجا وەرە لەسەر داگیرکردنی خاکو دۆراندی خاک دەبێت چیبکەن؟ بەڵام دەوڵەمەندەکانی ئێمە کێن؟ ئەوانەن کە لەسەر ئێسکو پڕوسکی ئێمە دەوەڵەمەند بوون یاخود وەک دومەڵاند لەسەر فرۆشتنی ئابڕوو شۆکمەندیو خاکی ئێمە دەوڵەمەند بوون؟ ئایا ئامانە ئەم دەوڵەمەندانە کە زەرەیەک ویژدانو هۆشو هزریان لە مێشکە بچوکەکەیاندا نییە چیان پێیە بۆ دروستبوونی دەوڵەت؟ ئەم بێسەوادە و بێ زمانانە چۆنتوانیان بە بێ خوێندگاو زانکۆکان ئائاوا ببنە دەوڵەمەند؟ یاخود گەمژەیی گەلێک ئەمانە دروستدەکات؟ ئەم دەسەڵاتە بێقیمەتو سەرمایەدارەو دەولەمەندە خوێریانەی ئێمە نە هەڵبجەیان، نە ئانفال، نە شەنگال نە خورماتوو بۆیان نەبووە وانەیەک کە ئیتر وەک مرۆڤ بیرکەنەوە! پارەو پۆلیان بخنەگەڕ بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی تەنها لە پێناوی نەوەکانی خۆیاندا، لە پێانوی مناڵەکانی خۆیاندا نەک ئەوانیش فێری تەڵەکەبازی ناپاکیکەن و بچنەوە سەر پلێتە ئەسڵیکەی باوکیان.

سوپاس و پێزانین بۆ ئێوەی خوێنەر و کوردستانپۆست ئیتر منیش ماندووم، ماندووم لە خۆم، لە نیشتیمان، ماندوو لە دووپێکانی وڵات! ئای لە بونەوەرە دووپێکانی وڵات! ئای لە تۆ مرۆڤ! چەندە مەزن بیت ئەوەندەیش بەدەست نەگبەتییەوە دەتلێتەوە، ماڵئاوا. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە