ئاراس جهنگی بهشداری پرسهی قاسم سولێمانی دهكات
Monday, 06/11/2017, 16:30
ئاراس جهنگی بهشداری پرسهی قاسم سولێمانی فهرماندهی فهیلهقی قودسی ئێران دهكات له تارانی پایتهختی ئێران”.
----------------------
ئاراس جهنگی کە تاوانبارە بە تەسلیمکردنی کەرکوک بە حەشدی شەعبی، دوای ئەو رووداوە ناوی کەوتە نێو ناوانەوە، کە بە شانازییەوە پەیوەندیی سیخوڕیی و خیانەتی خۆی دەرخست، لە گفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنییدا کە وەکو لە چایخانەیەکدا دانیشبێت، قاسم سولەیمانی وا پێناسە دەکرد وەک خزم و ناسیاو و هاوڕێی و نزیکی خۆی، تا وای لێهات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تەشەرەوە ناویان لێنابوو (حاجی قاسم مێردی دایکی ئاراسی شێخ جەنگی، ئەو ئاراسەی کە کەرکوکی تەسلیم بە مێردی دایکی کرد). مێردی دایک پەیوەستە بە نیشتیمان کە وەکو دایکە.
ئاراس جەنگی هەرچەندە برازای جەلال تالەبانییە، بەڵام وەکو کەسایەتیی و بنەماڵە، باوکی لە ساڵانی هەشتاکاندا برا و باوکییان بە سیخوڕی بەعس و ئەمن ناسراوبوون، پەیوەندیی ژێربەژێریان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەبوو، بۆیە ئاساییە ئەمیش رەگی خیانەتیان تۆکمەتر و پتەوتر بکەن، لە رووداوی کەرکوکدا وەکو رۆن بدەن لە قەلبی بە خۆشییەوە باسی تەسلیمکردنی کەرکوکی دەکرد، بە زانایی و حیکمەتی دەزانی کە لەگەڵ پاڤێلدا ئەم رێککەوتن و کارەیان بۆ حکومەتی عێراق و حاجی قاسم سلێمانی کردووە.
لەو وێنەیەدا ببینن چۆن چۆتە تاران و هاوبەشی پرسەی باوکی حاجی قاسم سلەیمانی کردووە، وێنەکە کەسایەتیی ئاراسی تێدا دەخوێندرێتەوە، لە ناخەوە هەست بە سەرکەوتن دەکات و زەردەخەنەی خۆشی پێوەدیارە کە وا دەزانێت ئیستا بووە بە سەرکردە و ناودارێکی کورد، تیشکی سەرکەوتن رووخساری روونکردۆتەوە و ئیستا کەسێکی بەناوبانگە!
سایتێکی سەر بە دەسەڵاتی پارتیی بەناوی (خواکورەک) رۆڵی قەلێکی رەش دەبینێت و ئاوا باسی ئاراس دەکات:
ئاراس یهكێك له كهسه سهرهكیهكانی گروپی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر و فرۆشتنی كهركووكه، كه هاوشان لهگهڵ قاسم سولێمانی بهپێش سوپای هاوبهشكانی میلیشیا حشد و پاسداران و حزبڵڵای لوبنانی كهوت، كهركووكی رادهستی ئهو هێزانه كرد”.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست