کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەردى گەندەڵى

Sunday, 05/11/2017, 20:18


لە وڵاتیکى وێران و بێ ئاوات 
خەڵکى دەکرینە مەڕووماڵات
هەر چ خێرو بیریانە دەبردرێت
خەون وهیواشیان سەردەبڕدرێت
دزوو جەردەى تیایدا باڵا دەست
هەژارو بێ کەسیشى کورت دەست
خزم وکەس و خێل و عەشیرەت
دەرەخسێنى بۆت موڵک و دەرفەت
گەر بەرپرسیک  بێتە سەرخەت
بکوژیک بۆت دەکرێتە زەردەشت
گەر هەژاریش بکەویتە بەردەست
جێبەجێ دەکرى لەسەرى مەبەست 
تا دادپەروەر نەییتە سەر تەخت
نەوەکانیشمان دەبنە بەد بەخت
قورت بەسەرى ئەى میڵلەت
گەندەڵى لێت بووەتە عیللەت
گەر بێت و ڕەگى هەڵ نەکێشیت
تا ئەمرى ئەبى دەردى بکێشیت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە