کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند لاپەڕەیەکی رەشی بارزانی!

Sunday, 05/11/2017, 16:42


مەترسیدار لە مەسعود بارزانی بۆ خەڵکی باشووری کوردستان وکێشەی کورد لەو بەشە و لە وڵات، پێنووسی تاقمێک نووسەرو زانکۆکار و شایەری کوردبووە! ئەو چین وتوێژە سەقەتە رۆژهەڵاتی کوردستانیشیان بە سێ چەپەی بە قوڕ گرتووە، کەسانێک کە لە هەردووک ئاخوردەخۆن!، هەم لە ئاخوڕی کۆماری ئیسلامی وهەمیش ببوونە نۆچەی بێسوود بارزانی وپارەی لێ وەردەگرن.زۆرینەی ئەو کەسانە ناسراون.دەبێ لە کاتی خۆیدا جوابی ئەو هەمووە درۆ دەلەسانە بدەنەوە کە بۆ کاک بێسوودیان دەکردو لە کۆتاییدا خەڵكیان ناهۆمێددە کرد!
شآییولۆغآنی ئەو دواییەی چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێفڕآندۆمی دۆکیشۆتێکی وەک بێسوود بارزانی بەڵگەیەکی قڕێژ وروون بوو کە وایاندەزانی ئەو/ شێتە / بەڕآستیەتی کە دەخوازێ دەوڵەتی کوردیان لۆ چێ بکا!شآییولۆغان هەر زۆر زوو وەرگەرآ بە ماتەمینی!ئەوەش بەرهەمی ئاکارو خدەی ئەوکورتە باڵایەیە کە کۆمەڵگا تووشی خەمۆکێ وناباوەڕی دەکا. هەر ئێستێ دوای ئەو کارەساتە کەسانی نزیکی بارزانی وبنەماڵەکەی خۆشحاڵن کە نەکەوتوونە بەر غەزەب ودادگایی سەرشەقامی خەڵک ووەک قەززافیان بە سەرناهاتووە.
ئەوەی کە جێگای سرنج وجیگای پەرۆشیە ئەوەیە کە هەنووکەش تاقمێکی مفتخۆری رووناکبیر حەولدەدەن پاکانە بۆ خەیانەتەکانی ٢٦ ساڵ دەسەڵاتی ئەو پیاوە کورتەباڵایە بکەن ودەڵێن: لایەنێکی دیکە کەرکوکی ئاوالێکرد! یان ئامریکا هەمیسان درۆی دەگەڵ کورد کرد!بەشداریی چینی توێژەرو لێکۆلەری کورد لە باشووروهەندەران لە سەرڕیفڕآندۆمی بارزانی نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێوێ، لەوەش بترازێ زیاتر بنەماڵەی بارزانی هانداکە پشوویان بێتەوە سەرەخۆی وسواری پشتی ئەسپی دەوڵەتی کوردی بن کە وەک گرێوکردن بوو لە سەر ئەسپێکی مردوو!
کڕینی نەفتی خەڵک لە ڕێگای بەکرێگیراوێکی وەک بێسوود بە تورکەکان چەند ئامانجی تیدا بووە:
یەک: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا شەڕی پ،ک،ک،مان بۆ بکەی!
دوو: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا لە رێگای نێوان باشورو رۆژئاوای وڵات خەندەق ودیوار دروست بکەی!
سێ: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا رێگا بدەی لە ڕێگای تۆوە وچەکدارەکانی / رۆژ / رۆژئاواش بە دەردی باشور بەری!
چوار: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا بەرگری لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بکەی!
پێنج: نەفتت بۆ دەفرۆشێن تا بنکەو بارەگای سەربازی بنکەو بارەگای میتی تورک رۆژبەرۆژ بەرەو زیاد بون بڕوا!
شەش: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا پارەکەی لە بانکەکانی ئێمەدا بخەوێنی!
حەوت: نەفتت بۆ دەفرۆشین تا ڕێگا بە مێدای ئازادو چاپەمەنی ئازاد ورۆژنامەگەریی ئازاد نەدەی و...!
لە سیستمی عەشیرەگەریدا تەنیا چین وتوێژێکی دیاریکراوی گوێلەمستی بکوژی مێشک بەتاڵی جەردەی نەفام وەک فرێزوو پەل دادەکوتن!ئەوانە کاریان کوشتن وترۆرە. بەڵگەش ئەو ٢٦ ساڵەی دەسەڵاتی بێسود بارزانییە کە وێنەی میزەڵدانێک بە نووکی دەرزی داگیرکار فسی خواردو خەڵکی هەژاریش دەبێ تاوانەکەی بدا!من پێموایە لە مەوبدواهەر نووسەرێک یان زانکۆکارێک یان شآعیرێک لەو دەسەڵاتە نزیک بێتەوە پێویستە خەڵكی وەزاڵە هاتوو ڕێک وەک داگیرکارو دووژمن حێسێبی بۆبکا.ئەوانە بە درێژایی مێژوو وێنەی شێرپەنجە دەچن کە دەبێ بن بڕ بکرێن.
کۆمەڵگایەک دەتوانێ ئازاد بژی کە چینی رووناکبیری ئەو کۆمەڵگایە ئازادانە بیر بکەنەوە.مێدیا وچاپەمەنی وڕادیوگۆڤاروپێنووس دەبێ لە خزمەت دێمۆکڕاسییەک دابێ کەبتوانێ باڵانسی پێویست بۆ پەرەپێدانی دێمۆکڕاسی رابگرێ.فەلسەفەی ئازادی گەیشتن بە رێبازی ئازادییە.هیچ چین وتوێژێک ئەو مافەی نییە لە سەر ڕێکاری دەوڵەت ودەسەڵات ببێتە ئامرازێک دەدەست گەندەڵكاراندا. کۆمەڵگای ئێمـە لە باشور ئەگەر وشیار بوایە دوای شکستی ئەو ڕێفڕآندۆمە قۆڕە دەبوا یەکە یەکەی ئەو کەسانەی کە رۆڵی سەرەکیان لەو تڕاژیدیایەدا هەبووە ئێستێ لە پشت میلەکانی زینداندا چاوەڕوانی دادگایەکی عادڵانەیان کردبایە.
 دەڵێی ئەو کوردستانە تەنیا مفتەخۆرەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی تێدایە!ئەو کەسەی کە وەک شێرکووللو دەینەڕڕاندکە: حیساب ژبۆ هیچ کەسی ناکەم! لەدوای ٢٥ مانگەوە خۆی حەشآر داوە وناوێرێ بێتە سەر مێدیاکان وشکستی خۆی وباوکی / مەلای خەتێ / وەک یەک بشووبهێنێ!ئەوەی باوکی بەرسەر کوردی هێنا، بۆ خۆی چەند قات زیاتر کردوویە. ئێستیش وادەزانێ خەڵکی پێی قەرزدارە ودەبێ منەتمان لە سەر بکا!
ئەگەر نووسەرو توێژەرولێکۆڵەرەی / کۆڵی / کورد کە تا دوای رێفڕآندۆم رکێفی ئەسپی کاک بێسوودیان ڕادەکێشا بۆ بڕێک پارە، لە مەو بەدوا ئەگەر مێژووی ئەو دوو بنەماڵەیە کە ٢٦ ساڵە وەک دۆڵپا خوێنی کورد دەمژن، بنووسەنەوە تۆ بڵێی چی بنووسن؟ ئایا شەرم لە خۆیان وخامەیان ناکەن؟ بۆ بێدەنگن؟ بۆ ناوێرن شڕۆڤەی ئەو حالە فەلاکەتبارە خەڵكی هەژار بکەن؟
ئەوەی ئەردۆغان دەگەڵ کاک بێسودبارزانی کرد هیچ فڕێکی بە سیاسەتەوە نەبووە.تەنیا توانی زۆر بە هاسانی فریوی بداو بە کەری بزانێ چوون دەیزانی چەندە گێژە. بنەماڵەی بارزانیش کاتێک کار بگاتە ئاستی خۆ پاراستنی خۆیان تەواوی نیشتمان فیدای مانەوەی خۆیان دەکەن! کەس گومانی لەو هەڵویستەدا نەبێ.مەگەر نەمان دیت؟

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە