دەردى نیشتیمان
Friday, 03/11/2017, 1:02
بە سەوز وقاوەیى و نیللى و زەرد
ئەم وڵاتەیان بۆمانکرد بە دەرد
نیشتیمانیان سووک کرد بۆَ ئەبەد
دەسەڵاتداریش کەللەى وەکو بەرد
خەڵکى بژێوى ئەسورێ بە قەرد
هاوڵاتى کوردتان کرد بە نامەرد
یەکەو پاڵەوانیکى هەیە وەک سەرحەد
ئینا لله ئەل واحید و ئەل ئەحەد
بە زاتى خوداى عەلیم و سەممەد
قەت نەبوینە و نابینە هیچ سەد لە سەد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست