پاڵەوانەکانی خیانەت لە کۆڵمان بنەوە
Thursday, 02/11/2017, 20:54
دوواى 26 ساڵ لە حوکم رانیتان لە کوردستاندا،نوێترین خزمەتان ئەم چەپکە خیانەتەى 16/10 دەبوو کە بەئێمەتان بەخشى؟ هەرلەبەر ئەوەى بابەتکە،پەیوەندى بەخیانەتەوە هەیە بۆیە بەپێویستى دەزانم زۆرترین وشەى خیانەت لەم بابەتەدا بهێنمەوە،لە دواى 8/6/2014 کاتێ چەکدارانى داعش بەشێک لە پارێزگاکانى عێراقى داگیر کردو دەستیان گرت بەسەر کەل و پەل و جبەخانەکانى سوپاى عێراق و هەزارەها لە ئەفسەر و سەبازى عیراقی خۆیاندا بەدەستەوە ،دواتر داعش هاتە سنورى ناوچەکێشەلەسەرەکان و بووە مەترسی بۆسەر هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە و هەریمى کوردستانیش،بۆیە هەر زوو فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگە فەرمانى جولاندنى پێشمەرگەى دەرکرد و بریارى روبەرووبونەوەى دا لەگەڵ داعش تاوەکو مەترسییەکە لەو ناوچانە و هەرێمى کوردستان بەدوربێت ،چونکە زۆربەى وڵاتە زلهێزەکانى دونیا باسیان لەمەترسی و بەهێزى و کارە نامرۆڤایەتییەکانى ئەو رێکخراوە دەکرد کە (دەوڵەتى ئیسلامى عێراق و شام) واتا داعش .خەڵکى ناوچەکە و بەتایبەت کورد بە پەرۆش و خۆنەویستی و گیانى هاوکارى کردن وخۆشەو یستیەوە پێشوازیان لە هێزى پێشمەرگە دەکرد.سەرەراى ئەوەش خەڵکى ناوچەکە بەچەک و تەقەمەنى خۆیەوە شانبەشانى پێشمەرگە بەرامبەر داعش دەجەنگا.ئەمە تا رۆژێک پێش رێکەوتنە خیانەتکارییەکەى سەرکردەکانى کورد بوو کە 16/10/2017 بە نوێترین خیانەتى سەکردەکانى کورد بەرامبەر بە خاکى کوردستان و کورد کردیان،هەمان پیاوماقوڵانى کورد بەناو سیاسی کە 26 سالە حوکمى نەوەیەک وگەلێک دەکەن بەناوى پێشمەرگە و سەرکردە و سیاسی ، 16/10 تازەترین خیانەتى فەرماندەکانى پێشمەرگەبوو کە بەرامبەر بەخوێنى شەهیدەسەربەرزەکانى پێشمەرگەیە لە شەڕى تیرۆستانى داعش ، نوێترین خیانەتى سەرکردە خاکفرۆشەکانى کورد کەبە خاکى کوردستانیان کرد لەبرى قوربانى دان،خیانەتدان بەردەوامە،بەم خیانەتەتان چۆن وەڵامى داکی شەهیدان دەدەنەوە؟ چۆن وەڵامى نەوەى شەهیدان دەدەنەوە؟ بەچ زمانێک و چ رویەکەوە ،پێشوازى لە خێزانى شەهیدان دەکەن؟بەسەدان شەهید و بریندار و بەکارهێنانى ئەو هەموو تەقەمەنییە لەشەرى تیرۆرستانى داعش ،لەبەرچى ؟بۆکێ؟ داهاتەکەی چى بوو بۆکێ بوو؟ گەر بڵێن بۆ پاراستنى گیانى کوردى ئەو ناوچەیەبوو لە داعش،ئەى بەجێهێشتنى خەڵکى ناوچەکێشەلەسەرەکان بۆ دەستى هێزەکانى عێراق بۆچى؟ هیچ نەبوایا دەکرا پێش چۆڵکردنى سەنگەرەکانتان بۆ سوپاى عێراق،هاوڵاتیانى ناوچەکێشەلەسەرەکانتان لەو رێکەوتنە ژێربەژێرە خیانەتکارییە، ئاگاداربکردبایاتەوە،تاوەکو دووز خورماتوو و کەرکوک وەک شنکالى بەسەر نەیات.گەر خەڵکى دوز خورماتوو گەنجانى شارەکە و خۆبەخشەکان و پێشمەرگەى بارەگا حیزبییەکان نەبوایا،ئێستا دەبوو داواى کچ و ژنى کوردمان لە حەشدى شەعبی و سوپاى عێراق بکردبایا، چونکە ئێوە لەبەر ئەوەى تواناى بەرگریتان نەبوو لەگەل سوپاى عێراق و خیانەتى ژێربەژێرتان کردبوو،کشانەوە و خەلکى ناوچەکەتان بەتەنها بەجێ هێڵا.لەبەرامبەر ئەو هەموو چاکە و خزمەت و خزمەتکاریی و قوربانى دانەى خەلکى خورماتوو بۆ ئێوەى فەرماندە،ئەوەچاکەکەتان بوو ؟هیچنەبوایا لەپێناو رزگارکردنى خەلکیدا بەرگریتان بکربایا،تا هاوڵاتیان خۆیان رزگار دەکرد.ئێستاش خەڵکیتان بە تۆمەتبارکردنى یەکتر سەرقاڵ کردوە و هەریەکەو دەیەوێ خۆى بێتاوانبکات.نانا ئێوە دەمێکە پالەوانى خیانەتن وخیانەتان زیکر دەکات لە مێژوودا،پێویست بە دەرکردنى غوسلى پاکیتان ناکات ،چونکە خۆتان بەخیانەتکاردەزانن لەبەرامبەر مێژو، گەر چەند ساڵ جارێک خیانەت تۆمارنەکەن.گەر رۆژگارو قەزاو قەدەر نەبێت ،ئێوە کێن و رابردوتان چییە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست