لای پارتی لقی چوار موقەدەس ترە لەپەرلەمان
Thursday, 02/11/2017, 19:34
کاتێک کەخەڵکی کوردستان بۆ داواکاریە سەرەتاییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجام ئەدا و دەچونەبەردەم بارەگا حیزبیەکان و بەتایبەت بارەگاکانی پارتی ، بەڵتەچی و چەکدارەکانی ئەو حیزبە بەگولە وەڵامیان ئەدانەوە و ڕوی تفەنگەکانیان دەکردە گەنجان و لاوانی خۆپیشاندەر .
زۆرێک لەو خۆپیشاندەرانەی لەبەر دەمی بارەگای حیزبیەکان بریندار بوون و کوژران بەدەستی پاسەوان و چەکدارەکانی پارتی بوون کە بە بیکەیسی تەقەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا و زۆریشیان کەم ئەندام بوون.
لەساڵی 2011 دا و بەدیاری کراوی خۆپیشاندانی 17 ی شوبات لەبەردەم لقی چواری پارتی کاتێک دەستڕێژی گولەی چەکدارانی ئەو لقە لەخۆپیشاندەران کرا، ئەو هەموو خۆپیشاندەرە بونە قوربانی فازیل میرانی زۆر بێشەرمانە وتی هەرکەسێک دەست بەرێت بۆ بارەگاکانمان دەستی دەبڕین ! بەڵام خۆشیان لایەنگر و هەوادارەکانیان هان ئەدەن تاوەک و ئۆفیس و بارەگای حیزب و ئەو کەناڵانە تاڵان بکەن و بیان سوتێنن کە بەنایەری خۆیانی دەزانن .
ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر کردنە ئەوەیە لەناو هەولێر و بەبەرچاوی هێزە ئەمنیەکانەوە کۆمەڵێک بەڵتەچی و چەقۆ کێش هەڵ دەکوتنە سەر پەرلەمانی کوردستان و بەبەرچاوی پاسەوان و هێزە ئەمنیەکانەوە لە پەرلەمانتار و ڕۆژنامە نوسانی سەربەخۆ ئەدەن بێ ئەوەی کەس ڕێگایان لێبگرێت دەرگای پەرلەمانیان بۆ واڵا دەکەن و مناڵ و مەزنی لق و ناچەکانیان بەدارو تێڵاوە خستەژورەوە بۆگیانی دەنگە ئازادەکان .
پەلاماردانی ڕابون معروف و لێدان لە پەیامێرانی کەناڵە کانی NRT وKNN لەناو حەرەمی پەرلەماندا و بەدەستی چەقۆکێش و مافیاکانی پارتی ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە شکۆی ناوچەیەکی پارتی زۆر لەشکۆی پەرلەمان پیرۆز تر و پارێز راوترە .
ئەوەش پەیامێکی تری پارتیە بۆ حیزب و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان کە ئەگەر مەسعود بارزانی نەبێت هیچ دام و دەزگایەک لەکوردستان موقەدەس و پیرۆز نیە جگە لەلق و ناو چەو دامەزراوەکانی پارتی نەبێت .
بۆیە کاتی ئەوەهاتوە چۆن لەناوچە دابڕاوەکان سەریان پێشۆڕکراوە و بنکەو بارەگاکانیان لەلایەن حشدی شەعبیەوە داگیرکرا و سوکایەتی بەموقەدەساتەکانیان کرا ،ئاواش لەکوردستان دەستبەرن بۆ پیرۆزیەکانیان و هێندەی تر سەری شۆڕیان پێنەوی بکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست