کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلاو لە پارتى و لەکوتەک وەشینەکانى

Tuesday, 31/10/2017, 18:22


سلاو لە پارتى و لەکوتەک وەشینەکانى
کوان ئەو نەفامانەى پێیان وابوو،کە پارتى  حزبێکى دیموکرت خوازە؟ کوان ئەو بى دەماغانەى کە ئەیانووت  پارتى شکۆى نەتەوەیە،لەکوێن ئەو کۆیلانەى کە لایان وابو مەسعودى جاش خائین وڵات بەرەو کەنارى ئارامى و سەربەخۆیى  ئەبات. ئەوە ئیمڕۆ بەچاوى خۆتان بینیتان کە کۆیلەکانى پارتى و بنەماڵە چیان کرد؟بەئەمرى کێ ئەو کردەوانەیان ئەنجامدا، تاکە مەبەستیشیان ئەوە بوو کە بڵێن ئەوەتا بزانن لەپاش وازهێنانى مەسعود ،پاش چەند سەعاتێک لەدورکەوتنەوەى لەپۆستەکەى،ڵات چى بەسەرهات، ئەو زەرور و پێویستە بۆ میللەت. ناڵێم سیاسى رۆشنبیرەکان ـ بەڵکو دەڵێم ئەوەى تۆزێک عەقڵى هەبێت ئەزانێت کە ئەوەى کۆیلە و خوێڕییەکانى پارتى کردیان، شین و واوەیلا و رۆ رۆ بوو بۆ کورسى وپۆستەکەى مەسعودى ناپاک.کە خۆى جورئەتى نەئەکرد هیج یکات ئەوکارەى بەوان سپاردبوو. 
   سەرەتا ئەوەى گوێى لە بەیاننامە قێزەونەکەى مەسعود بوبێت، تێدەگات کە ئەو پیاوە چى یە و بەهاى چەندە؟ لەو هەموو شکست و نوشست و دۆراندن و بەشودانەدا، یەک شتى نەخستە سەر ئەستۆى خۆى، لەوماوە دەسەڵاتە شکست خواردوەیەدا،یەک هەڵە و کەموکوڕى خۆى باس نەکرد، بگرە زۆربەى تاوان دۆڕاندن گلانەکانى  وەک دەستکەوت و ئیمتیاز ئەهێنایە زمان،کەجگە لە چەتە و تێلا َوەشێنەکانى بنەماڵە، کەریش باوەڕى پێناکات. لەو هەمو قسەیەدا یەک لێبوردن ،یەک عوزر خوایى نەهێنایەوە، ئەو هەموە لەشەرى داعش و حەشدى شەعبیدا تیا چوون، ئەو هەموپێشمەرگەیە بۆخاترى بیرەنەوتەکان گیانیان بەخشى، ئەو سەدان هەزار کەسە ماڵیان روخاو ئاوارەبوون کە ئەوەش لوتکەى بێ ئەدەبى و سوکى وریسوایى دیکتاتۆرەکانە. پاشانیش هێرش و پەلامار و بارەگا سوتاندن کە لەمێژە بۆتە نەریتى پارتى و پیاو کوژەکانى، ئەوەى نەیاریان بێت ،ئەوەى وەک ئەوان عەقڵى بچوک و تەسک نەبێت، ئەوە چارەنوسێتى. 
باشە ئەمە ماناى چى یە؟  لە یاسا ورێساى چ وڵاتێکدا هەیە، سەرۆکیک 26 ساڵ ببێت بەبەڵا بەسەرمیللەتەوە، لەدرێژایى تەمەنى خۆى و باوک وباپیرى یەک کارى باشى بۆمیللەت نەکردبێت،کەچى منەت بەسەر خەڵکا بکات،؟!! لەبرى ئەوەى سەرى لووتى خۆى رەشبکات، لەبەر چاوى هەموو دونیا لەپاى ئەو هەموو تاوان و خیانەت و نەهامەتیەى بەسەر میللەتدا هێناویەتى یەک فیشەک بنێت بەسەر دڵى خۆیەوە، کەچى شەڕى کورسى و پۆست ئەکات، مناڵە ورتکە هان ئەدات ئاژاوە بنێنەوە دەسەڵاتەکانى چەشنى نوقڵى بەرات ئەبەخشێتەوە،کە بۆخۆى هیچ کام لەوانە قیمەتى سەلکە تورێکیان نەماوە. لەسەرێک ئەڵێت ئیدى توخنى پۆست ناکەوم لەسەرێکى ترەوە ڕەوە سەگ و کەمتیار ئەنێرێتە سەر پەرلەمان ئەو پەرلەمانەى کە بەیاساى  ساختە و درۆزنانە ماوەى سەرۆکایەتیان بۆدرێژکردەوە، کە بەحساب سەرچاوە و هەڵقوڵینەرى یاسا دەستورى ساختە و پڕ لە فڕو فێڵەکانە. کەچى ئیمڕۆ مادام ئەو پەرلەمانە  قسەو تەشەر لەسەرۆک درا ،بوو بە دۆزەخ و مەیدانى جەنگ.
ئەرێ کەس نەیپرسى ئەو خەڵکە لەکوێوە هاتن؟ چۆن وا کۆبونەوە؟ چۆن توانیان بچنە ناو پەرلەمانەوە، بەتێڵا و بێ رێگرى؟ ئەى هێزى پاسەوان و زێرەڤانى  رۆڵیان چى بوو؟ بۆ دەستى یەک کەسیان نەگرت؟
ئەوەى کە رویدا دروستکراوى پارتى و مەنسور بوو، ئەو گلۆپى سەوزى بۆداگیرساندن کە چى دەکەن بیکەن. ئەگەر نا لەگەڵ رێزم ئەمجارەش لەگەڵ رێزم بۆ بەشى زۆرى  خەڵکى هەولێر. ئەوان ئەوەندە هۆشیار و ژیرو وریا نین لەسەر قسەیەک ئاوا بیکەنە رومڵ غەزا، ئەى ئەگەر ئاوان ،ئەوە 26 ساڵە ئەم حزب و ئەوحیزب کردویانن بەمەخسەرە، کەچى ورتە ناکەن، ئەوەتا دوێنى سەرۆکەکەیان لەسەدا پەنجاى وڵاتى دۆڕاند، خەڵک لەترسى هێرشى شکستى ریفراندۆم ماڵو حاڵیان بەجێ هێشت و لەهەولێر هەڵهاتن، کەچى کەس قسەى نەکرد. چوارساڵە میللەت لەحاڵى ئاژەڵدایە، کەچى خەڵکى ئەوشارە هەر چەپڵەى بۆ لێ ئەدەن، چارەکە سەدەیەکە دیارى دەستى ئەو زاڵمە هەرکوشتن و زیندانى و تیرۆر بووە. ئەى بۆ پیاوێک نەبوو قسە بکات؟ بەدەر لەوەش پەرلەمان چۆلەکە بەکوژیش ناتوانێت بەسەڵتى توخنى بکەوێت ،کەچى گەنج و هەرزە ومناڵمان بەتێڵاوە ئەبینى زۆر بەئیسراحەت و بێ هیچ کێشەیەک پەلامارى  کەناڵى تەلەفزیۆن و پەرلەمانتارانیان ئەدا. کە ئەگەر ئەمە نەخشە بۆکێشراو پلان بۆدارێژراو نەبێت چى یە؟! کام نەفام و بێ عەقڵ باوەڕ بەو گردبونەوەیە ئەکات.کە دڵنیام لەسەدا نەوەدى ئەوانەى هێرشیان ئەکرد نەیان ئەزانى مەسەلەکە چى یە؟ بەڵام ئەمر بوو پێیان کرابوو ئەبوایە جێ بەجێى بکەن.
  بەکورتى بەکوردى هەموو دەزانین کە کاتێک دیکتاتۆر زاڵمەکان بەرەو نغرۆبون ونەمان ولەناوچون ئەچن،  ئیدى دەست ئەکەن بەتێکدان وئاژاوە  و کوشتار و شوێن سوتاندن،چونکە ئیدى خۆیان بەخاوەنى وڵات و شمەکى نازانن، پێیان خۆشە پاش خۆیان وڵات ببێت بەوێرانە، یاسا و حکومەت و دەستور هەمووى ئیفلیج بێت ئەوەش سەرەتاى کۆتایى دیکتاتۆرێکە، بۆیە ئاسایى بێت لاتان ،چونکە دیکتاتۆر هەرگیز وابەسانایى لەعەرشى دەسەڵات نایەتە خوارى گەر زەبر و شەق نەبێت  و کەللەى نەپژێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە