کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی عێراق کەرکوک وەکو موسڵ تەعریب و توزخورماتووش وەکو شەنگال ژینۆساید دەکات

Monday, 30/10/2017, 1:54


جیاوازییەک لە نێوان پارتیی و یەکێتییدا نییە، ئەگەر هەشبێت هەروەک رۆژنامەنووسێک باس لە جیاوازییەکانیان دەکات، وەک جیاوازی (کۆکا کۆلا) و (پیپسی کۆلا)یە. پارتیی و یەکێتیی دوو حیزبی خیانەتکاریی کوردین، مێژوویان تپڕە لە خیانەت و سیخوڕی بەسەر خۆیان و گەلی کوردەوە، لە مێژووی ئەم دوو حیزبەدا لاپەڕەیەکی گەشی تێدا نابێت، کە بە راستیی بۆ ئازادیی و رزگاری نیشتیمانەکەی هەوڵیان بۆ دابێت، لە هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیکی مێژوویاندا خیانەت و ناپاکی لێدەچۆڕێت. خیانەت و ناپاکی بەو مانایەی ئەم دوو حیزبە داگیرکەران دروستیان کردوون و دوو خێزانی جاسوس و سیخوڕ بۆیان بەڕێوەبردون، بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی (برایم ئەحمەد و جەلال تالەبانی). لە دوای دروستبوونی دەولەتی عێراق بە لۆگیک و مانایەکی زانستیانە کورد رێکخراوی سیاسیی لە باشااردا نەبووە، ئەمانەی کە پێیان دەگوترێت  سەرکردە و رابەری کورد، گوایە خەباتیان کردووە، تێکڕا هەموویان دروستکراوی داگیرکەرانی کوردستان بوون، کە ئەم جاسوس و سیخوڕانەیان لە نێوان خۆیاندا بەشکردووە وئەرک و کاری سیاسییان پێسپاردوون،  لەمەشدا یەکەم سیاسەتییان ئەوەبووە کە بۆ پەرتکردن و یەکنەگرتنەوەی ئەو پارچانە بۆ خۆیان حیزبی سیاسی بۆ کورد دروست بکەن  و داویانەتە دەست ئەم خائین و جاسوسانەی خۆیان، بەڵگەکان بۆ خۆیان دێنە گۆ، لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم یەکەم تۆوی سیخوڕی لە باشوور لەسەر دەستی مامی برایم ئەحمەد دروستکرا، کە تا ئیستا درێژە و بەردەوامی هەیە، ئیستاش لە دوای دوورکەوتنەوە و مردنی تالەبانی وا بە خێرایی کۆمەڵێک منداڵ ئەم بنەماڵانە دەستیان بەسەر یەکێتیی نیشتیمانییدا گرتووە. رووداوی گرتن و چۆڵکردنی کەرکوک بەڵگەی ئەو راستییانەن، کە لێرەدا قسەی لەسەر دەکەین. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوەش سەیر بکە، بزانە چۆن پاڤێلی کوڕی جەلال تالەبانی بوتڵێک بەرزدەکاتەوە، بێباکانە لەسەر چارەنووسی کەرکوک بەسەرخۆشی قسە دەکات و فڕی بەسیاسەتەوە نییە، بۆتە نمایندەی یەکێتیی و کورد قسە لەسەر چارەنووسی کورد دەکات  
------------------------------------
(ئێران، ئێراق، تورکیا و سوریا، دوژمنە بچوکەکانی کوردن، دوژمنی گەورەی کورد، کورد خۆیەتی)
 
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی فەڕەنسی Chris Kutschera کریس کوتچیرا لەسەر کورد ئاوا دەنووسێت:
(ئێران، ئێراق، تورکیا و سوریا، دوژمنە بچوکەکانی کوردن، دوژمنی گەورەی کورد، کورد خۆیەتی).
هەڵبەت بۆ باشوور لێرەدا مەبەستی لە پارتیی و یەکێتیی، لە رۆژهەڵاتیش کۆمەڵە و دیموکرات دەگرێتەوە، لە ئیستادا پەکەکە لە باکور ناچێتە نێو ئەو پێناسەیەوە، جگە مێژووی کوردانی باکوور لەپێشتردا تا دروستبوونی دەوڵەتی تورک لەسەر دەستی کەمال ئەتاتورک  ئەوێش دەگرێتەوە.
لەسەر دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان، پێویستمان بە بەڵگە نییە کە پارتیی و یەکێتیی دوژمنی گەورەی کوردن، مێژووی  بیست و حەوت ساڵەی ئەم دواییە بەڵگەی تۆکمەی ئەو دوژمنایەتییەن کە ئەم دوو پارتە بە ناوی کوردایەتی و رزگاری و بەدەستهێنانی مافەکانی کورد، لە باشوور بەرامبەر بە کورد کردوویانە،  ئەو دوو بنەماڵەیە و بەرپرسەکانی پەروەردەی ئەو کەلتوری خیانەیتەن، کە ئەو دوو حیزبە و رابەرەکانیان بەرامبەر بە کورد کردوویانە، ئەوەی داگیرکەر کردوویەتی، پارتیی و یەکێتیی بە زیادەوە کردویانە، ئەوەی پارتیی و یەکێتیی کردویانە داگیرکەران کەمتریان کردووە، تەنانەت ئەمان داگیرکەرانیان فێر کرد، چۆن لەگەڵ کورددا هەڵسوکەوت و  مامەڵەی بکەن بۆ تێکشکانی کەسایەتی کورد، دوایینیان ئەو کارەساتەی کەرکوکە کە ئێمە ئەم راپۆرتە هەوالەمان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە.
مەسعود بارزانی گەمەی ریفراندۆمی هێنانە پێشێ، کە هەر سەرەتا نەک تەنیا خۆیبەڵکو زۆربەی  هاوڵاتیانی کوردستان دەیانزانی، ئەمە پرۆژەیەکی تورکییە و بەسەر مەسعودیاندا فەرزکردووە، مەسعودیش بۆ ئەوەی خۆی لە کۆمەڵێک تاوان رزگاربکات وەکو تاوانی هێنانی و یارمەتیدانی داعش و ئەنفالکردنی شەنگال، دزینی سامانی کوردستان و ... لەگەڵ دەیان تاوانی دیکە، کە بەرەو رووی دەکرایەوە، بۆیە خۆشی ویستی ببێتە پاڵەوانێک و خۆی لای خەڵکی شیرین بکات و بە خەیاڵی خۆی دەببێتە پاڵەوانێکی نەتەوەییش. لەمبارەیەوە بەڵگە ڤیدیۆیی و دەنگی تۆمارکراو و ئەرشیفی نووسراو زۆرن، کە بە ئاسانی دەست خوێنەر دەکەون، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە، کە ئەو خائین و سیخوڕانەی ناو هەردوو حیزبەکە بەمەیان دەزانی، کە لە هەمانکاتدا ئامانجی داگیرکەران  ئەوەیش بوو کە ناوچە وازلێهێنراوەکان، کە خۆیان ناویان لێناوە جێناکۆکەکان، بە فێڵی ریفراندۆم رادەستی حکومەتی عێراق بکەنەوە، ئەوەبوو رۆژێک پێش وادەی هێرشکردنە سەر کەرکوک هەردوو بنەماڵەی دەسەڵات لە دوکان کۆبوونەوە و لە ژێرەوە بڕێاری چۆڵکردن و بەدەستەوەدانی کەرکوکیان دا، بەبێ ئەوە پێشمەرگە بەرەکانی شەڕ ئاگاداربکەنەوە.
ئەو لینکەی خوارەوە بەڵگەیەکی دیکەیە، کە جێپەنجە و فەرمانی حاجی قاسم سلێمانیش پێوەدیارە، لەسەر بەدەستەوەدان و چۆڵکردنی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی هەرێم، هەرچەندە هەندێک لە خاڵی رێککەوتەنەکانی نێوان حەشد و یەکێتیی لە هەندێک بەرپرسی سەربازیی و سیاسیی باڵای پارتیی شاردرابوویەوە.
هەروەها کلیکی ئەم لینکەی خواریشەوە بکە، سەبارەت بە تەسلیمکردن و فرۆشتنی خاکی کوردستان لەلایەن پارتیی و یەکێتییەوە
https://www.facebook.com/niyaz.abdulla1/videos/10155698053034933/

راكان سعيد الجبوري پارێزگاری نویی کەرکوک

پاشچۆڵکردن و تەسلیمبوونی هێزەکانی پارتیی و یەکێتیی، سوپای عێراق و هێزی حەشد چوونە ناو کەرکوک و یەکەم کار کەک کردیان دانانی پاریگزارێکی عەرەب بوو لە شوێنی نەجمەدین کەریم. لە رۆژی ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧  بە فەرمانی عەبادیی و بە فەرمی ئیداری وەزیری ناوخۆی عێراق (راکان سەعید جەبوری) کرا بە پاریزگایری کەرکوک، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو هەر لەو رۆژەوە ئیتر دەرکردنی بەڕێوەبەرە کوردەکان دەستی پێکرد و لە شوێنیان بەڕیوەبەری عەرەب و تورکمان دانرا. سەرچاوەیەک لە کەرکوک بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کەوا  ئەو فەرمانەی ساڵی ٢٠٠٥، کە تێیدا هاتبوو بۆ هیچ هاوڵاتییەکی  جگە لەوانەی لە سجلی ١٩٥٧ ناونووسکراون ئەوانەی دەرەوەی کەرکوک بۆیان نییە، کە خۆیان لەسەر کەرکوک تۆماربکەن، یەکەم بڕیاری پاریزگاری نوێ کەرکوک یەکسەر ئەوەبوو، کە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە، ئیستا هەموو عەرەبێک، جگە لە کورد بۆی هەیە بچێتە کەرکوک و ناوی خۆی لە تۆمارگای ئەو شارە بنووسێت و خۆی نەقڵ بکات و ئاسانکاریشی بۆ دەکرێت.
سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا  یەکەم لەگەڵ گرتنی کەرکوکدا حەشدی شەعبی چوونەتە  ماڵی بەرپرسی یەکێتیی (رەفعەت عەبدوڵڵا) هەرچی بەڵگە و دۆکۆمێنتێکی فەرمی و نامە و نووسراوی دیکە هەیە، لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە، ئەمە لەکاتێکدا بووە ، کە لە رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتیی و حەشدی شەعبی وا هاتووە کە دەست لە  هیچ بەرپرسێکی یەکێتیی نەدرێت.
دیسان سەرجاوەکە ئەوەشی بۆمان ئاشکراکرد، کەوا  حەشدی شەعبی بڕیارێکی دەرکردووە، هەر فەرمانبەر و موچەخۆرێک هەیە، ئەگەر بچێتە ریزەکانی حەشدەوە ئەوا لەسەرو موچەکەی (١٥٠) هەزار دیار زیاد وەردەگرێت،  بۆ ئەمەش ئیستا ژمارەیەک زۆر لەوانەی یەکێتیی بوونەتە حەشدی شەعبی و سەرچاوەکە وتی تەنانەت چەند کەسێک لە چەکداری حیزبەکانی تریش وەکو گۆڕان و پارتیی ئەوانیش بوونەتە حەشدی شەعبی، جگە لەمە بڕیار دراوە کە لیوایەکی کوردیی لە حەشد دروست بکرێت و هەموو ئەو کوردانە بگرێتە خۆی کە دەچنە ریزی حەشدەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لەوانە برای بەرپرسێکی گۆڕان و خەڵکی کەرکوکە کە ئیستا چەکی بۆ حەشد هەڵگرتووە. ئەمانەی خوارەوەش چەند کەسێکن لەوانەی کە بوونەتە حەشد:
ئەم فەرمانی ئیدارییە لە ١٨ / ١٠ /٢٠١٧ دەرچووە کە تێێدا هاتووە (ئومێد کاکەیی)ی کادێری پێشووی دژە تیرۆر، ئیستا بۆتە بەرپرسی حەشد

ئومێد کاکەیی
سەید (ئومێد حسێن کاکەیی) فەرماندەی فەوجی ۱٠ی لیوای ۵٠ی کەتیبەی (بابلیۆن)ی سەر بەمیلیشیا شیعەکان بۆ پاراستنی گوندە کاکەیەکانی سنوری داقوق (تۆبزاوە - عەلی سەرای - زەنقەڕ - عەلوەت پاشا - عەرەب کۆی - ئەلبو محەمەد).

هەردوو پەرلەمەنتاری گۆڕان (شوان داودی) و (د. بێستون زەنگەنە) لەگەڵ وتەبێژی حەسدی شەعبی (کەریم نوری) پێکەوە لەسەر خوان و خواردنەوە دانیشتوون ئاهەنگ بۆ داگیرکردنی کەرکوک دەگێڕن

شوان داودی، گومانی لەسەر کە بووبێتە پیاوی دووسەرە لەگەڵ یەکێتیی و لەگەڵ حەشد

شێخ عیزەدین شێخ غازی تالەبانی/عەقید دژە تیرۆر/ بەرپرسی فەوجی حەشدی شەعبی لە داقوق، لەگەل کوڕەکەی شێخ جەنگی

ئەنفالی کورد لە توزخورماتوو
سەرچاوەکەمان دیسان باس لە کارەساتی گرتنی توزخورماتو دەکات و سەرەتا بەوە دەست پێدەکات، کە ئەو شارە پێشتر بە دەست پیاوە چەکدارەکانی مەحمود سەنگاوییەوە بوو، ئەو پیاوانەی مەحمود سەنگاوی هیچ کاری خراپ نەما کەوا لە توزخورماتوو نەیکەن، ئەمەش بەشێک بوو لە تۆڵەی ئەوەدا کە پیاوە چەکدارەکانی دووز چارەنووسی کوردەکانی ئەو شارەیان دایە دەست حەشدی شەعبی و بۆ خۆیان تێیان تەقاند و هەڵهاتن، ئەوانیش دەستیان کرد بە کوشتنی کوردی سڤیل و سوتاندنی ماڵی کورد، سەرچاوەکە دەڵێت تا سێ چوار رۆژ نزیکەی ١٥ لاشەی کورد لە کۆڵان و سەرشەقامەکان مابوویەوە کەس نەدەچوو بەلایاندا، ئەو شارە ئەنفالی کوردیی تێدا کرا. هۆکارێکی دیکەی ئەمەش ئەو پارتە کوردییانە بوو کە  بە زۆر خەڵکیان راپێچ دەکرد بۆ ئەوەی دەنگ بە ریفراندۆمەکە بدەن لە خوارەوە ئەو نامەیە بخوێنەرەوە


بەشی دووەم تێیدا بە وێنەوە ناوی چەند بەرپرسێکی پارتیی و یەکێتی بڵاودەکەینەوە کە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەیان بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە