مۆرانه‌كانی سیاسه‌ت
Thursday, 26/10/2017, 1:58
سیاسه‌ت وه‌ك مۆرانه‌ی ناو خوان و سه‌رمێز له هه‌موو كات و ساتیك وه‌ك ئاماده‌بویه‌كی به‌رده‌وام دیته‌وه پێش چاومان وه‌ك هه‌موو جارێك ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت وه‌ك سته‌مكاری ببینین بێگومان ئه‌وكاته سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه نیه وه سته‌مكاری پێویستی به سیاسه‌ت نیه ، چونكه سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن و خوێندنی زانستێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها سیاسه‌تمان له ئه‌خلاق و عقڵانیه‌ت كرده‌وه بێگومان سته‌مكاری و جۆره‌كانی دڕنده‌یی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له په‌راوێزی ئه‌وانه‌شدا گه‌نده‌ڵی و پیلانگێڕی ده‌بێته مۆرانه‌ی ئیداری و دروستبونی قه‌یرانی به‌ها و به‌دگومانی و مۆراڵ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و جۆریك له پاشه‌كشه‌ی عقڵی گشتی به‌ره‌و بڕواهێنانی قه‌ده‌ر و ڕێكه‌وته‌كان په‌ره ده‌ستێنیت و خودی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌زه‌لكاوی سته‌مكاریدا ده‌توێته‌وه و ڕێگای به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بونی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا داده‌بڕێت له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوبه‌شیدا .
سته‌مكاره‌كان ئه‌م تاكانه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گێڕن بۆ كۆمه‌ڵه یه‌كی بێده‌نگ و كۆیله و دوو دیو و كاسه‌لێس و بێ ئیراده وێنای بێ ئه‌خڵاقی و ناعه‌قڵانی خۆیان پیشانده‌ده‌ن تاكو زیاتر ملكه‌چ بن بۆچی هه‌ڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه ئه‌خلاقه چونكه ئه‌خلاق ئه‌و گرانتیه‌یه كه ناهێڵێت سیاسه‌ت له ویژدان و دادپه‌روه‌ری دوركه‌وێته‌وه داببڕێ .
لێره‌دا ئه‌ودابڕانه‌ی ده‌سته‌بژێری كوردمان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند دوركه‌وتونه‌ته‌وه له ئه‌خلاق و بونه‌ته خوڵقێنه‌ری ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا دروست بوون له بواری سیایه‌ت و ئه‌وده‌رهاویشتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی باشوری كوردستان دروست بوون ، لێكدانه‌وه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌لاله‌تی ئه‌م قه‌یرانانه‌ن عه‌قڵ و ئه‌خلاق كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كه له‌سه‌رده‌می بونیادی سیاسی و ئیداری و ئابوری ، هه‌روه‌ها هه‌وێنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر و دیموكراتیه ، ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سته‌بژێری كوردستان ئه‌وانه‌مان بۆڕونده‌كاته‌وه غیره وعینادی ده‌سه‌ڵاتێكی خێڵ به‌رۆكی ئه‌م میلله‌ته به‌رنادات به‌رده‌وامه له سه‌ر سته‌م و بێدادی ، هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگیه‌ی كۆمه‌ڵگاش ترسێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یه به‌رامبه‌ر ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی قۆناغه‌كه وه ئێستا باشترن كاتی هه‌نگاوه كرداریه‌كانه به‌رامبه‌ر به‌م دامه‌زراوه نه‌ریتیانه پێویسته ئیتر له‌و ده‌رگا كڵۆمدراوانه بدرێت كه تاوانبار دایخستوه و قوربانی كردۆته پاسه‌وانی له‌ژێر ناوی هه‌ستیاری و وه‌همی ده‌وڵتداری و یه‌كڕیزی و دروستكردنی حكومه‌تی خۆبه‌خۆ كه هیچ پانتایه‌كی ئه‌خلاقی نه‌ماوه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مانه زۆر ڕون و ئاشكران كه سه‌ركرده‌ی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی گۆڕانكاریه‌كان نین و هیچ سه‌ریان لێ ی ده‌رناچێت هه‌میشه یاری پێكراو بون نه‌ك یاری زان ، چونكه زۆر ڕێگای تر هه‌بوون بۆ مانه‌وه و یاری كردن وه‌ك پێكه‌وه ژیان له‌ناوچه‌ی جێ ناكۆكه‌كان به‌بێ شه‌ڕ ، ئاسان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهاتانه‌ی تری وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه و سونه به‌شه‌ڕ و دوڕدۆنگی خاك و ئاویان لێ بستێنی چونكه ئه‌م فۆرمه‌ی كه ئێستا هه‌یه له فۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تردا له‌و جێگایانه ژیان ده‌گوزه‌رێ و ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ نابێت كه چه‌ندین ده‌یه بۆمان ده‌كرد ، ئێستا نه‌وه‌یه‌ك دروست بوه له‌و ناوچانه خۆی به خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه ده‌زانێ به‌هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌كانه‌وه پێویسته له‌و سۆنگه‌یه‌وه بڕوانینه بابه‌ته‌كه لێره‌دا لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه پێش سیاسه‌ت كه‌وتوه بۆ ژیانكردن و به‌ڕێوه‌بردن ده‌توانرا به‌باشترین شێوه به‌كاری بهێنین له ده‌ربڕینه سیاسیه‌كانماندا وه ئه‌و كاره‌ساته‌شی لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه كه كێشه‌ی كوردی له نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كرد به كێشه‌ی ئینسانی و له خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت ، ئه‌م كورت بینی و نه‌خوێندنه‌وه و لیكنه‌دانه‌وه عه‌قڵانه هه‌میشه ئه‌و تێكه‌وتانه دروست ده‌بن و لێكه‌وته‌ی كاره‌ساته‌كان به گیانی مرۆڤ كۆتایی دێت ته‌سلیم بون و پیلانگێڕی ده‌بنه بابه‌تی سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رلێ شێواویه .
له‌دوای تراجیدیا ناخ هه‌ژێنه‌كانی ڕیفراندۆم دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی رۆشنفكر و نیشتمان خۆشه‌ویست وپه‌روه‌ره‌كانه‌وه‌بوو ڕاست ده‌رچوو كه پیشبینی ئه‌م ماڵوێرانی و له‌ده‌ستدانی به‌رفراوانی نیشتمانیان كرد ، هه‌روه‌ك هه‌موو جارێك ده‌سته‌بژێری سیاسی بازرگان كه‌پێشتر یۆتۆپیای ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك دروشمێك هه‌ڵگرتبوو هه‌مان وه‌همی شكۆ شكاندنیان كرده‌وه به‌دیاری بۆ كورد ، كه به‌دریژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه دروستی كردبوو له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته بژێره فاشیله به‌داخه‌وه له‌ده‌ست دا له هه‌مووی ناخۆشتر هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی پشت و په‌نامان بوون به‌و گاڵته‌جاڕیه‌ی ئه‌م ده‌سته‌بژیره سه‌ریان سوڕما و دۆزی كوردیان له مافی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه گۆڕی بۆ بابه‌تێكی مرۆیی كه ئێستا هانایان بۆ ده‌به‌ین بۆ كاره مرۆییه‌كان له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه ڕوی دا له‌و ناوچانه كه كورد باڵاده‌ست بوو ئێستا ئاواره‌یه‌و داوای پاڕانه‌وه‌ی هاوكاری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه‌ده‌بێت شكۆی كوردێك له‌وناوچانه چه‌ند بوو بێت تاكی كورد چه‌ند دڵ و شكۆی شكابێت له‌م تابلۆ تراجیدیه‌دا ده‌بێت له وه تێبگه‌ین هه‌مان ئه‌و نه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو گرێیه ده‌رونیه‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت ئه‌ویش هه‌ست كردنه به‌هاوڵاتی پله دوو له سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی كه كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه .
پێشتر هه‌موو قسه‌كان كران ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی و بێ مۆراڵی و سته‌مكاری ئه‌م ده‌سته بژێره‌ی كوردستان چ له لای ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك له حزبه كانیشه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ گوێ به و قسانه نه‌درا و بگره ته‌خوینیش كران له‌لایه‌ن میدیا سێبه‌ر و میدیا كاره ده‌م و لێو له‌رزیوه‌كانی به‌رده‌میان .
له‌وه‌ده‌چێت هیچ ڕێگایه‌كی تر نه‌مێنێته‌وه بۆ پێكه‌وه ژیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌بژێره به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی تائێستا له‌سه‌ر هه‌مان ڕێككه‌وتن هه‌یه بۆ داسه‌پینی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌شكردنی هه‌مان ڕۆڵی ناو گه‌مه‌ی به‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان متمانه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه چونكه به‌ش به‌شێنه‌ی حزبی له‌پێشینه‌كانی ئه‌جندای هاوژیانی یه حزب مانا‌و متمانه‌یه نه‌ك ژیان ، هیچ پێویست ناكات حزبه وه‌ده‌ر نراو و وه‌لانراوه‌كان خۆ خه‌ریك بكه‌ن به بابه‌تی ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه مه‌یدانی ڕاسته قینه‌ی كاریان ده‌چێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدراڵی به‌وپێیه‌ی دیسانه‌وه ده‌سته‌بژێری دۆڕاویش داوای هه‌مان ڕێگا ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌دوای خۆیان ڕاده‌كێشن بۆ به‌غداد ده‌توانن به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێ له كه‌سه سێبه‌ره‌كانی خۆیان ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام بدات و دانیشتن بكه‌ن . بۆیه هیچ متمانه‌یه‌ك نابینین تاكو مافی خه‌ڵك ببێته پێشینه‌ی كاره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ دواكه‌وتن له هه‌ڵوێست و كردار بۆ تێكه‌وه پێچانی سیاسی ئه‌م ده‌سته بژێره‌ی ئێستا و ڕابردوو پیویسته جارێكی تر به‌خۆهاتنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه‌نده شه‌رمنانه له چاودێریدا نه‌مێننه‌وه هه‌ندێك بوێری بهێننه ناو كایه سیاسی و ڕوداوه‌كان و ده‌ركه‌وت هه‌رڕێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ چاكسازی خه‌ڵه‌تانی خۆیان و خه‌ڵكه به‌و ئیتفاقه چه‌قبه‌ستوانه‌ی ده‌ست و پێ یان پێ به‌ستوه ده‌رهه‌ق به قۆناغه‌كه و ده‌رباز كردنی مه‌رامی حزبی و كه‌سیه‌كان ، هه‌ڵوێستێك هه‌بێت بێكه‌ن ته‌نها شه‌قامه بیجوڵێنن و جارێكی دی مه‌ودای ئه‌وه نه‌درێت ئه‌مه‌یان ده‌سه‌ره‌وه بچێت له‌ژێر ناوی یه‌كڕیزی و كیان و یاسا له سه‌رئه‌نجام هه‌مومان وابه‌سته‌ی یاسا و ده‌ستوری عێراقین . هه‌وڵی نوێ بۆ یه‌كگرتنی شه‌قام و خه‌مه گشتیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگا باس بكه‌ین نه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كان به لایه‌نگری ئه‌و هێڵ و بزوتنه‌وانه‌ی كه دروستكراوی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و ویژدانی كۆمه‌ڵایه‌تین چونكه ئه‌م ده‌سته بژێره‌ی ئێستا نه‌واز ده‌هێنێ نه ده‌شتوانێت به‌ره‌و چاكسازی هه‌نگاو بنێت ڕۆژ به‌ڕۆژیش به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن و قه‌یرانی تر دروست ده‌كه‌ن پێویسته حه‌قیقه‌تی ئه‌وانه به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست