چۆن کەرکوکیان رادەست کرد؟
Monday, 23/10/2017, 11:05
سەرنجی کوردستانپۆست: بە نیازبووین ئەم هەواڵ و راپۆرتە بەناوی کوردستانپۆستەوە بلاوبکەینەوە، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری تایبەتیی کە پەیوەست بوو بە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی نەک حیزبیی، بەباشمان زانی هەندێک لەو زانیارییانە سانسۆر بکەینو و ئەو گروپەی کە ئامادەی کردبوو، ناچاریان کردین بەو شیوەیە بڵاوی بکەینەوە، هۆکاری دیکەش هەیە، کە لێگەڕاین، تا لە دەرفەتێکی نزیکدا بە شیوەیەکی دیکە رۆشنایی دەخەینە سەر رووداوەکان.
-----------------------------
لە ڕۆژی 14-10-2017 هێزە عێراقیەکان بە فەرمانی حیدر عبادی خۆیان لە چواردەوری کەرکوک کۆکردەوە بە تایبەتی لە ناحیەی تازە خورماتو کە تەنیا چەند کیلومەترێک لە شاری کەرکوکەوە دوورە و دەکەوێتە سەر ڕێگای بەغدا. ئەو ناحیە دانیشتوانەکەی زۆربەی تورکمانی شیعە مەزهەبن و لە دوای هاتنی داعش و دروست بوونی حشدی شعبی ڕاستەوخۆ حشد هاتە ناو ناحیەکەو ئەرکی پاراستنی ناحیەکەیان گرتە ئەستۆ ، زۆر جار ئاماژە بە مەترسی بوونی حشد لەو ناحیە کراوە بەلام لەلایەن خودی نەجمەدین کریم پارێزگاری ئەو کات ڕەتدەکرایەوە کە گوایە ئەوانە مەترسی بن بۆ سەر هەرێم و بەتایەبتی بۆ سەر کەرکوک، ئەویش بە بیانوی ئەوەی ئەوانە خەلکی ناوچەکەن و ئەرکیان پارێزگاریکردنە لە خۆیان نەک دروستکردنی مەترسی لە سەر کەرکوک .
بەلام حشد لەو ناحیەوە پلانەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد و تەنانەت ڕێگەی بە هیچ لایەن و هێزێکی کوردی نەدەدا بچنە ناو ناحیەکەوە . لە کاتی بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمەکەی پارتی و یەکێتی و هاوئاوازەکانیان ڕێگە نەدرا هیچ بنکەیەکی دەنگدان لەو ناحیە بکرێتەوە . بۆیە کۆمسیون و لایەنە ئەمنیەکان بەبێ ئەوەی ئاماژەی پێ بکەن بێدەنگیان هەڵبژارد.
رۆژی 15-10-2017
هێزەکانی عێراق بە سوپای عێراق و حشدی شعبی و پۆلیسی فیدرالی و سوپای پاسدارانی ئیرانی پەیتا پەیتا هێزی زیاتر و چەکی قورس و جبەخانەی خۆیان لەو ناحیە کۆدەکردەوە و ئەو مۆلەتە 48 کاتژمێرەی کە بۆ کشانەوەی هێزی پێشمەرگە دانرابوو وردە وردە بەرەو کۆتایی دەچوو . هەموومان چاوەڕوانی جەنگێکی قورس بوین چونکە هێزەکەی دوژمن بێ شومار بون لە روی چەک و ژمارەوە . بەلام پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆلاینەوە چاوەڕێی ئەو جەنگە بوو . هەرچەندە دوژمن لە ڕوی چەک و ژمارەوە ئامادەکراوتر بون بەلام ورەی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان و خۆبەخشەکان لە ناو شار زۆر بەرز بوو . تەنانەت هەموو لایەک ئامادە بون تا دوا دلۆپی خۆێن بەرگری لە کەرکوک بکەن .
شەوی 1516-102017
ئەو شەوە هەموو لایەک بە پەرۆەوە چاوەڕێی تەقاندنی یەکەم فیشەک بوون . پێشمەرگە لە سەنگەر و پەیتا پەیتا گەنجانی کەرکوک کە بە خۆبەخشەکان ناسراون خۆیان زیاتر ئامادە دەکرد و هەموو لایەک چاودێری بارودۆخەکە بوون . لە کاتژمێرێ 12 شەو ئەو مۆلەتە 48 کاتژمێریە تەواو بوو ئیتر خەلک زۆر بە وردی چاوەڕێی هەواڵی سەنگەرەکان بوون بە تایبەتی لە محوەری ناحیەی تازە خوراتوەوە . کاتژمێر 3ی بەرەبەیان یەکەم دەنگی تۆپەکانی دوژمن بیسترا . ئیتر شەڕ دەستی پێکرد. لەو شەوەدا تا کاتژمێر 6 بەیانی شەڕ بەردەوام بوو . دوژمن گورزی کوشندەی بەرکەوت . نەیانتوانی یەک بست بێنە پێشەوەو ئەمە جگە لەوەی هێزە عێراقییەکان زەرەرو زیانی زۆریان بەرکەوت و چەندین هەمەر و زریپۆشیان تێکشکێندران . بۆیە لە کاتژمێر 6 بە ناچاری لە سەنگەرەکانی خۆیانەوە بێدەنگ بوون .
بە پێی زانیاریەکان ئەو شەوە هێزە عێراقییەکان بروسکەیان بۆ فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان لێدا، کە ئەستەمە بتوانن سەنگەری پێشمەرگە ببڕن و ئەگەر پێشمەرگە هێرش بکات زەرەروزیانیان زۆر دەبێت و توانای بەرەنگاربونەوەی پێشمەرگەیان نییە .
|
ئەم رێککەوتننامەیە لە سایتی سبەی وەرگیراوە |
ڕۆژی 16-10-2017 ڕۆژی خیانەتە گەورەکە
لەو ڕۆژەدا هەردوو حزب بە تایبەتی بنەماڵەی تالەبانی (پاڤێڵ و ئامۆزاکانی)، ڕێکەوتنەکەیان لەگەل هێزە عێراقیەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە . ئەویش بە فشاری قاسم سلیمانی کە دوای ئەوەی زانییان ناتوانن بە شەر هێزی پێشمەرگە تێکبشێنن . بۆیە لە کاتژمێر 7 بەیانی هێزەکانی عێراقی و بە پالپشتی سوپای پاسداران دووبارە کەوتنە جولە هەرچەندە شاهید حالەکان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە باسی دەکەن کە پێشمەرگە خۆی ئامادە کردبوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەیان بەلام پێش دەستپێکی تەقەکردن فەرمان درا بە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لەو میحوەرە . هەرچەندە هەندێک لە پێشمەرگە و ئەفسەرەکانی پێشمەرگە ویستوبیان کە گوێ بەو فەرمانە نەدەن بەلام بە زۆر سەنگەرەکانیان پێ چۆلکرابوو . بۆیە بە ناچاری زۆربەی ئەفسەر و پێشمەرگەکان بە چاوی پر فرمێسکەوە سەنگەرەکانیان بەجێهێشتبوو، ئیتر سوپای عێراق بێ ئەوەی بەرەنگاری هیچ شەرێک ببێتەوە هاتە ناو شاری کەرکوک بۆ ناوچەی پیشەسازیەکە .
چۆلکردنی هێزەکانی ناوشار
لە کاتژمێر 9 بەیانی پارتی و یەکێتی کە بە هەردولایانەوە نزیکە بیست هەزار ئاسایشیان هەبوو هەمویان ڕەوانەی مالەوە کران و بە فەرمی بڕیاری ئاشبەتالیان دەرکرد و سەرجەم بارەگاکانیان چۆلکرد پێش ئەوەی سوپاو حشد بگەنە ناو شاری کەرکوک . پاشان سەرجەم میحوەرەکانی تر کە بریتی بون لە محوەرەرکانی مەکتەب خالید و تەلەوەرد و خرابە روت هەموی بی تەقە ڕادەستی هێزە عێراقیەکان کرانەوە و فەرمان کرا بە کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە . هەردو حزب و هەردو بنەمالەی تالەبانی و بارزانی فەرمانیان کرد بە کشانەوەی هێزەکانیان. بە خەلکی شاری کەرکوکیان ڕاگەیان کە شار چۆل بکەن و حشد و سوپا دێنە ناو شارەوە . تا ئێوارە تەواوی کێلگە نەوتیەکان و تەواوی سنوری کەرکوک بە بێ تەقە تەسلیم بە سوپا و حشد کران .
هێزە خۆبەخشەکان لە دەروازەی شاری کەرکوک وەک هێزێکی بێ پشتیوان مانەوەو بۆیە زۆر هەولیان دا ڕێگری لە کشانەوەی هێزەکان بکەن بەلام لەبەر ئەوەی پێشمەرگە فەرمانی پێکرابوو شاریان چۆلکرد و خەلک و هێزە خۆبەخشەکانیش بەشێکیان چونە دەرەوەی کەرکوک و بەشێکیانیش لە ناو کەرکوک مانەوە.
پاڤێل ناسراو بە مام رێوی باس لە چۆنێتی رەوسی کەرکوک و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی دەکات
ئەوە تەواویی ئەو ڕۆژە بوو کە هەرگیز لە بیری کەرکوک و کەرکوکییەکان ناچێتەوە. کاتژمێر 1 دوای نییوەڕۆ بوو بە ڕۆژی حەشر خەلک بەتایبەتی کوردەکان بە یەکجار شاریان چۆلکرد و بەرەو ڕێ سلێمانی و هەولێر کەوتنە ڕێ . بەرپرسەکانی پارتی دەستبەجێ کەرکوکیان چۆلکرد . بەلام بەشێکی زۆری بەرپرسەکانی یەکێتی بە تایبەتی ئەوانەی لە ژێر فەرمانی بنەمالەی تالەبانین و لەگەل بنەمالەی تالەبانی لە کەرکوک مانەوەو دەستیان کرد بە پاساو هێنانەوەو کۆبونەوەو دەست خستنە ناو دەست لەگەل بەرپرسانی حشدی شعبی و ئاغای قاسم سلیمانی . کاتژمێر نزیکەی 3ی دوای نیوەرۆ دەبابەکانی حشدو سوپای عێراق هاتنە ناو شاری کەرکوک . دیمەنێک هیچی جیاواز نەبوو لە دیمەنی 31 ئاب هەمان وێنە مرۆڤ دەتوانیت باسی بکات هەمان خیانەت بەلام لە سەردەمیک و زەمانێکی ترو لەگەل هێزێکی تری بێگانە .
خیانەتی کەرکوک ئاوا دەستی پێکرد و ئاوا کەرکوک لە خیانەتێکی نیشتیمانی گەورە ڕادەستی دوژمن کرا. ئەو کەرکوکەی لە ماوەی ڕابردوو بە خوێن بەرگری لیکرا بەلام لە ئەنجام خیانەتێکی بنەماڵەی تالەبانی و بە ئاگاداری بنەمالەی بارزانی بەبێ تەقە چۆلکرا .
عەبدوڵڵا پەشێو:
رەگی حەمرین وا جۆش دەدەم
بقریشکێنێ
گوو بە خۆتان
گوو بە مادی (١٤٠)تان
----------------------
ئەم وێنانەی خوارەوە پاڤێل ناسراو بە (مام رێوی)، کەوا لە رۆژی ١٠ / ١٠ / ٢٠١٧ پێشوازی لە چەند ئەفسەرێک دەکات، ئاخۆ ئەمە خۆ ئامادکردن نییە بۆ تەسلیمبوون و کشانەوە!؟
لە خوارەوە بزانە قاسم سولەیمانی چی دەڵێت :
"خاک و وڵات دان بە دوژمن خراپترین جۆری خیانەتە"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست