کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەقی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

Sunday, 22/10/2017, 10:13


دەقی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2017
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/10/2017)، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و گەیشتە ئەم بڕیارانە:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن.
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێ و سیستمی په‌رله‌مانی بچه‌سپێت.
كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ و له‌ جێگه‌یدا حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی ده‌ستبكات به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كورستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، بەمەبەستی ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه‌ مه‌ترسیداره.‌
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه‌ و ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم.
داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رابگرێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ دروستبكات بۆ قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوانی ناوچه‌كانی دوز و كه‌ركوك و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و شێخان و زوممار و مه‌خمور ناوچه‌كانی تر
ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر موڵك و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و پێویسته‌ ده‌ستدرێژیكاران راده‌ستی دادگا بكرێن
پێویستە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێم و لەسە بنەمای دەستوری عێراقی و پاراستنی کیانی هەرێمی کوردستان بێت
بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەهەوڵدایە بۆ کۆکردنەوەی هێزو گروپی تر بەئامانجی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناغەو لەسەروی هەمویانەوە کابینەی هەشت و پێکهێنانی کابینەیەکی رزگاریی نیشتمانی.
لەکۆتایدا داواکارین دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەم داواکاریانە بەهەند وەرگرن و جێبەجێی بکەن، چونکە لە ئەگەری گوێنەگرتن لەم داواکاریانە، بژاردەی تر لەبەردەم کۆمەڵانی خەڵکی کودستاندایە.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە