کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆ گوتمان

Sunday, 22/10/2017, 17:59


كارۆخ عوسمان - دلێر حسێن - ھۆشیار شێركاوەیی
-گوتمان ھێنانە پێشەوەی پرسی ڕێفەراندۆم بەدیلی شەڕی (داعش)ە بۆ غافڵگیری گەلی غافڵێنراو.
-گوتمان بارزانی گرنگترین پرسی نیشتمانی كردۆتە گاڵتەجاڕی و یاریەكی قێزەون دەكات بەقوربانیدان و ھەستی ناسیۆلیزمی ماندووەكانی شۆڕش.
-گوتمان دواكەوتەكانی بارزانی لەم ڕێفەراندۆمە بۆ پارووە چەورە چروكەكانیان بەددانی ساغ چڕیان لەسەروەتی خەڵك و ئافەرینی بارزانی گرتووە.
-گوتمان ھاش وھوشی ڕێفەراندۆم درۆیەكی گەورەیە لەنێو ئەو ھەزاران درۆیەی كەسەركردایەتی كۆنی كورد و حوكمڕانی  ئێستا، كە ھەرزان فرۆشی دەكەن.
-گوتمان ئەوەی دووجار دەستی بسوتێ جاری سێیەم خەتای خۆیەتی، بۆیە نەدەبوو بەبارزانی و سەرسەریە دەھۆڵ كوتەكان بڕوابھێنن.
-گوتمان فیتی ڕێفەراندۆم زەڕڕەیەك پەیوەندی بەخواستی گەل و مافی چارەنووسەوە نیەو تەنھا بۆ بەردەوامبوونە لەم بێ شەرعی و بێ یاساییەی كە بارزانی بەھاوكاری سەربادراوەكان دەستی پێوەگرتووە.
-گوتمان ئامانجی سەربەخۆیی لای ئێمەیەو ئەوانەی خەڵكی پێ دەغافڵێنن جاش و خائینن، موستەشاری دوژمنی كۆن و نوێن.
-گوتمان حەماس نەتانگرێ، ئەمە زەوقی ڕەپی بەھارەو زەڕەی كەری ناو مێرگ و پێدەشتی لەوەڕگایە، بەیەك كەلیمەی لوتفی كوێخا دادەمركێ.
-خۆ گوتمان ئەوان مرۆی دەوڵەتداری نین، جگە لەجاشی جەیشی قەرەقۆش و ئاخون، عەمیلی حوكمی ئەنادۆڵ و قوم زیاتر ھیچیتر نین.
-گوتمان دەستەی سەرپەرشتیاری ڕێفەراندۆم دەستیان كەشفەو باش نیە باوەڕیان پێبكرێت، چونكە دزو گەندەڵ و چەتەو جەردەو مافیای نەوتن.
-گوتمان سەرۆكی بۆڕدی درۆگەورەكەی ڕێفەراندۆم لەسەر دزی دەركراوە، كەواتە دز ھەرگیز ناتوانێ ئامانجی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت.
-گوتمان ڕێفەراندۆم بۆ دەوڵەت نیە چونكە ھیچ پێشمەرجێك ئامادە نەكراوە، بگرە ئەوەندە كەمەی كەھەشبوو لەناویان برد.
-خۆ گوتیشمان ئەوە پڕۆژەی توركیایەو دەرین دەوڵەتی تورك بەرھەمھێنەریەتی، بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانە سیناریۆكەی دەستی دەستەڵات و بێ شەرعیەتی بارزانی و ئەم ھەموو قازانجەی كە توركیا لەسەروەتی گەلی باشوری كوردستان دەیكات. بۆئەوەیشە كە پێش بەئێران بگرێت. كەچی لەگەڵی ڕێ ئەكەوێ.
-گوتمان بەو یاریی یە ناشیرینەی بارزانی و هاوبیرەکانی میللەت توشی نەهامەتی دەبێت، یار و نەیارمان دەبن بەبرا بۆ گیانمان.
گوتمان هاشو هۆشی دەوڵەت بۆبەئاگا هێنانەوەی دوژمنانی کوردەو بۆ لەباربردنی خەونی لەمێژینەی میللەتە.
-گوتمان ئەوەی هەشمانە لەسایەی ئەقڵیەتی ئەو بەناو سەرکردانەی كورد لەدەستی دەدەین.
-گوتمان ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم مەترسی لەدەست دانیان لەسەرە، بەڵام دیاربوو ئامانجیان ئەوەبوو.
-گوتمان بەدیلی ڕیفەراندۆم سەربەخۆییە نەک بەچۆكداھاتن لەبەردەم بێگانەو پارانەوەی شەفاعەتکردن و لێ خۆش بون.
-گوتمان بەهەڕەشەی سەری پەنجەکەت سەربەخۆیی بەدەست نایەت، لەجیاتی هەڕەشە ناو ماڵی کورد یەکبخە نەک پەرتە وازەی بکەی.
-گوتمان لێکدانەوەکانت هەڵەن، بەقەرەباڵغ کردنی دیوەخانت بەوکاڵفامە سیاسی و ماستاوچیانە دەوڵەت دروست نابێت و ئیتر درۆكردنیش بەسە.
-گوتمان زوو یان درەنگ تێدەگەن دەنگی ئێوە بۆ مانەوەی حوكمی ناشەرعیە نەک سەربەخۆیی، ئەوەتا دوای یەک دووهەفتە بەرهەمی دەنگتان: قیادە سەورە، گەڕانەوە بۆ بۆخەتی سی وشەش، لەدەستدانی تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان بەکەرکوکیشەوە، شەھیدبوونی پێشمەرگە بەئیحازی نابەرپرسانە، دەربەدەربوونی خەڵك بەم سەرمای پایزە. ئەوەش دەوڵەتەكەی كەڕنەڤاڵی تاكڕەوی بارزانی و گوتافی دەلەسەی نەژادپەرەستی.
گوتمان                                                گوتمان                           گوتمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە