مەهێڵن هزری عەشیرەگەریی بنەماڵەی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەشەنە بکات
Sunday, 22/10/2017, 17:33
دێمۆکڕاسی ورزگاریی نەتەوەیی بە مەرجێک باشترین سیستمی بەڕێوەبەرییە کە روخسارێکی باش وسەردەمیانە لە خۆی نیشآن بدا. بێ گومان پێش مەرجەکانی هەیی لە هەر کۆمەڵگایەکدا بۆ پێناسەکردنی دەسەڵاتێکی پێشکەوتوولەو رۆژگارەدا رەنگە لە تەواوی کۆمەڵگاکاندا بە دی نەکرێ.چوون رابوردووی ئەو کۆمەڵگایانە بە دەست ئازارەکانی ناخواستەو دەسەڵاتی دواکەوتوورێڕەوی مێژووی خۆی بەرەوداهاتووی بردوە.لەو جۆرە سیستمانەدا / گەل / بۆتە ئامرازو سیستمی بەڕێوەبەرییش وەک بازەرگان ومامڵەگەر هەڵسوکەوتی دەگەڵ ژێڕخان وسەرخانی ئەو خاکە کردوە کە/ نەتەوەیەک / تێیدا ژیاون.بەشداریی خەڵک بۆ دابینکردنی سیستمێکی ئازاد ودێمۆکڕآتیک بە بێ پەروەردەکردنی مێشکی ئەو خەڵكانە تەنیا ئەوەی کە دەیخوڵقێنێ تڕآژیدیایە وبەس!
دووڕێبازلە سەر خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزران. یەکیان دوای ڕادانی / ژێ،،، کاف / ودروستکردنی حیزبێک بە ناوی حیزبی دێمۆکڕآتی کوردستان لە لایان سۆڤیەتی پێشوو، کە پرسی سەربەخۆیی وڵاتیان لێکردینە خودموختاری وتراویلکەی درووشمی / دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان /. هەر دەتگووت خەڵكی کورد لە ئێڕان هیچ گرفتێکی نییە، تەنیا ئەوەی کە پێش گەیشتن بە مافەکانی خۆی دەبێ دێمۆکڕاسی بە خوێنی ڕۆڵەی کورد بۆ ئێران وەرگرێ! چوون کورد تەڵاقی لێ خواردبوو.! پاشآن خودموختاری بۆنەتەوەکەی خۆی وەربگرێ وبە نەتەوەی فارسیش بڵێ کورد فارس ئامۆزای یەکترن!
رێبازی دووهەم:
دروستکردنی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕآق بە ڕێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی / مەلای خەتێ /! هاتنی مەلا بۆ شآری مهاباد چەکەرەی ئەو هەمووە نەهامەتیانە بوو کە دوای ٧١ ساڵ هێشتا هەر بەردەوامە.مرۆڤی دوورناسی کورد هەر کات مێژووی ئەو بنەماڵەیە لە ژێڕ ناوی دێمۆکڕاتیک بون چآو لێدەکا سەری سووڕ دەمێنێ کە ئەوەندی بە سەر کوردیان هێناوە لە باشوور دووئەوەندەش کوردیان لە پارچەکانی دیکە تووشی ماڵوێرانی کردوە!هۆی دروست بوونی ئەو دوو رێبازە / حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وپاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق/ جگە لە شکست و بێ بەختی چی بۆ کورد بەدیاری هێناوە؟ فەسەفەی پێکهێنانی ئەو دوورێبازە هەڵەیەک بووبۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی کوردو پاشگەزبوونەوە لە سەربەخۆیی کوردستان.
چاو لە ٧١ ساڵ تەمەنی ئەو دو حیزبە بکەن.؟ کوادەسکەوت؟ کوا ئازادی؟ کوا رزگاری؟ کوا حەسانەوەی نەتەوەی کورد؟ کوا دێمۆکڕاسی؟ کواپەرەپێدانی پەروەردەی مرۆڤی کورد؟ کوا ئابووری؟کوا ئەڕتەشی میللی ونەتەوەیی؟ کوا زانکۆو...؟بەڵام لە جیاتی تەواوی بڕگە دیرۆکییەکانە، ئاڕشیوی نەتەوەیەکی داڕماوی دیلی دەستی ئەو جووتە حیزبە ئێمەیان فێڕکردوە کە بڵێن: ئەوە نییە ئاڵای خۆمان هەیە! ئەوە نییە سروودی ئەی ڕەقیبمان هەیە! ئەوە نییە خاوەنی هەزاران شەهیدین! ئەوە نییە ٣٦ ساڵە لە کەمپەکاندا ژیانی سیاسیمان تەختەپەین کراوە! ئەوە نییە ئەزموونی باشوری کوردستان دەپارێزین!
بنەماڵەی خایینی بارزانی لە هەر سەردمێکی دیرۆکی بۆ پاساوهێنانەوە لە سەر شکستەکانیان تەنیا بۆ یەک رێباز پەنایان بردووە. ئەویش ماچکردنی لغاوی ئەسپی دوژمن ڕکێفی وداگیرکار کورد بووە.مەلا مستەفا زگی دایکی مەسعودی لە چیای کوردستان پڕ کرد. بۆ نەهامەتی کاتێک بە پێچەوانەی ڕای گشتی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک موورومەلەخ روویان لە شآری مهاباد کرد بۆ نەهامەتی بۆ خەڵکی ئەو شآرە مەسعودی کوڕی لەوێ لە دایک بوو!ئەوە ڕێک ٧١ ساڵە خەڵكی مهاباد وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوانی ئەو لە دایک بوونە دەدەنەوە کە بارزانی بۆی هەڵڕشتین!
ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی وێنەی فرێزو لە رۆژهەڵاتی کوردستان ریشەیان داکووتاوە هیچ گوناحی خەڵكی فیداکاری ئەو بەشەلە وڵاتی تێدانییە.تاقمێک رووناک بیرو شآعیرو زانکۆکارو نووسەری پارە خۆرن کە دەستیان داوەتە یەک تا خەڵكی هەژار دەزارکەمتیارەکانی بنەماڵەی بارزانی هاوێژن!ئەو نووسەرانەی کە نوکی خامەیان تیژ دەکەن وبە بەژن وباڵای ئەو دەسەڵاتە هەڵادەڵێن کوا دەفکری ئەو رۆژەدابون کە مەسعودی گێلە پیاوی سەدە بە راخستنی تەڵەی ڕێفڕآندۆم بۆ مانەوەی خۆی نەتەوەکەمان بەو شێوەیە بخاتە ژێڕ پرسیار! دەی با ئەو چین وتوێژە بێ موڕآڵە ئەوەندەیان غێرەت هەبێ بە خۆیاندا بچنەوە وداوای لێبووردن لە خەڵكی فیداکارورەنجدیدەی ئەو خاکە بریندارە بکەن.ئەو کەسانەی کە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە کواسووری بەر لەشکری شکست خورادووی بارزانی با چیدی نەبنە ملۆزمێک بۆ پەرەپێدانی هزری فاسید ودواکەوتووی جڕووجانەوەرەکانی بارزانی / منداڵێکیان بە ناوی ،، بابۆ ،، کوڕە چووکەکەی گێلە کەسعود بە فڕٶکەی شەخسی وتایبەت هاتووچوو دەکا! منداڵەکانی شآی ئێڕان کاتی خۆی گووی وایان نەدەخوارد /. ئەوانە کاتی خۆیدا دوای هەرەسی ١٩٧٥ز لە تاران وشآری کەرەج بن دیوار شوێنی حەسانەوەیان بوو، بەڵام ئەوڕۆکە منداڵەکانین وبۆخۆیان بە فڕۆکەی شەخسی وتایبەتی هاتووچووی هەندەران دەکەن.!کاتی مەرگی کۆنە پەرەستیی ئەو بنەماڵەیە هاتووە. ڕێفڕآندۆم گۆڕێک بووبۆ جەستەی خۆیان کە کردیان.! تاقە کەسێک کە لە سەر مێدیاکان هاوار بکا کە من: حێساب بۆ هیچ کەس لەو دونیا پان وبەرینە ناکەم! تۆ تاکی کورد چٶن وەدووی شێتێکی ئاوا دەکەوی. لە سیستمی بەڕێوەبەریی ئەو ٢٦ ساڵەی بارزانیدا خەڵكی باشووربە جەستە لە سەر ئەو خاكە ژیاون. ئەوانەی کە بڕیاردەری ژیان ونامووسی وخاک وژێڕخان وسەرخانی ئەو خاکە بون هیچ ئەمەگێکی نیشتمانی نەتەوەییان بە سەر خاکەدا نەبووە!تەنیا ئامررازێک بون دەدەست دوژمنی کورد و کوردستان
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست