سەرۆکمان
Saturday, 21/10/2017, 22:28
سوپاس بۆ خوا
سەرۆكمان بێ مێشك و دڵە
بۆیە جەڵتە لێی نەداوە
لە گشت دەرد و بەڵاش دوورە
هەتا میللەت لە برسا، یا لە ترسا
خێمەی جەبانی هەڵداوە
دانیش نانێ بە شکەستێك
نەنگ و شەرم و شورەیی یە
تاکو لە سەر کورسی ماوە
داوای لێ بووردنیش ناکا
لە گەلێکی گەمژە و گەلحۆ
کە تەنها خۆی لە ناویانا پێ پیاوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست