کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با لەمەو دوا تەنها پێبکەنین

Friday, 20/10/2017, 23:40


کورد بە درێژایی مێژوو تەنها گریان وەك تاکە هەڵبژاردەیەك وابوە، بەکاری هێناوە بۆ دەربڕین لە ئەنجامی شکست و دۆڕاندن و نووشستیە بەردەوامەکانی. هەموو کاتێ خۆی وەك قوربانی نیشان داوە و خەتا و هەڵەکانی هەڵداوەتە سەر شانی ئەم و ئەوو و خۆی لێ بەدوور گرتوون. ئاکامیش ، لەڕێگای ئەم جۆرە لە گریان و ناڵە و لووشکە لووشدا کردویەتی بە کلتوورێك کە جگە لە گەورەو سەرکردەکانی کەتیایدا قازانج مەند بوون و گەل ومیلەتیش خۆیان خستۆتە ژێر ئەو بارە و باجی ئەوەیان داوە. ئەم جۆرە کلتوورە لە نوزانەوە و خورپەی خێرای دڵ و هەڵڕشتینی فرمێسکی بە خوڕ و خۆ ڕنینەوە و سنگ کووتان دڵی سەرکردەکانی خۆشکردوە و لە تەکیدا جۆرێك لە مۆزیك و هۆنراوەی نەتەوەیی و بەڕەنگ ڕەشی لەسەر لافتەی شەهید توانیان خۆیان لەهەموو بەرپرسیاریەك بدزنەوە و بەردەوامی بە کەڵەگایی و دێو کردنیان ئەوەندەی تر گەورە بکەن. ئاوهاش میلەت جگە لە خەرمانی پووش نەیتوانی لەشوێنیان گەنم و جۆو برنجەکە بۆ خۆی بچنێتەوە. هەموو جارێکی جۆگەلەی ئارەقەی ماندوو بوونی لە سەرچاوەکەوە ووشکی کردوەو نەیتوانیوە تینوێتی خۆی بۆ تەنها جارێکیش ،بشکێنێ.
 با خۆمان بگۆڕین و چیتر نەگرین و لەجیاتی ئەوە پێ بکەنین. بەکێ؟ با بەو سەرکردانە پێبکەنین کە نەیان وویست فێری وانەی کوردایەتمان بکەن و لەجێگایدا تەنها داوای ئەوەیان لێکردین پێیان بڵێین ،گەورە و ئەزبەنی. با بەو سەرکردە سەربازیانە پێبکەین کە جیاتی فێرکردنی وانەی بەرگری وبەرخۆدان فێری هەڵهاتن و پاشە کشەیان کردین. با بەو پیاوە حزبیانە پێبکەنین کەوا حزب و پارت و بزووتنەوە وڕێکخراو لایان پێش خۆشەویستی نیشتمان وخاکی کوردستانە. با بەو بەناو ڕۆشنبیرانە پێبکەنین کەوا لەجیاتی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری کوردستان لەکەسانی نیشتمانپەروەر وەربگرن نەك لەکەسانی جاش و خاین. با بەو بەناو سیاسیەیانە پێبکەنین کەوا چۆن لەژێر چەتری شۆڕشگێڕی شاخ و خەباتی گوندا نیشتمان و خاك و گەلیان کردە قوربانی و داهاتوومانیان دایە دەم کەڵبەی دوژمنانی کورد. با پێبکەنین  بەو بەناو پیاوە سەر وسمێڵ بۆیاخ کراوانەدا کە هەر خەریکی کاری نابەجێ و ئاکاری ناشرینن و جێگەیان بە کەسە دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەکان لێژ کردوە ونایەڵن هەلیان بۆ بڕەخسێنرێ. دەبا بەو مێژوو نووش و ڕۆمانووش و هۆنراوەچیانەش پێبکەنین کەوا مێژوو بەهەڵە ئەنووسنەوەو سەرکردە خۆسەپێنەکانمان لێ ئەکەنە سەرکردەی باش و خاوەن متمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە