کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەڤگەری ئازادیی هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕ و دواین گۆڕانکاریەکان دەخاتر ڕوو

Friday, 20/10/2017, 18:50


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان کۆبەنەوەیەکی ئاوەرتەی  لەسەر ئەو شەڕ و مەترسیانەی کە لە باشوری کوردستان بەگشتی بەتایبەت کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هاتۆتە پێشەوە ئەنجامدا و وێرای هەڵسەنگاندن، هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە بۆ رای گشتی ئاشکراکرد.
سەرەتای کۆبونەوە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی باشوری کودستان و بەتایبەتیش سیاسەتەکانی دەوڵەتی عێراق و هێرشەکانی ئەم دوایەی حەشدی شەعبی بۆسەر کەکوک و ناوچە جێناکۆکانی تر کرا. تەواوی ئەم هێرش و پەلامارانەی کە ئەمڕۆ  باشوری کوردستانی تێدایە وەک دەرئەنجامی ٢٦ ساڵ لە حوکـڕانی شکستخواردووی حزبە دەسەڵاتدارەکانی باشور و بەتایبەت ئەنجامدانی ریفراندۆم لێکرایەوە، وەک لای هەموان ئاشکرایە بە هەستکردن بەو مەترسیانەی کە لە ئێستادا رویداوە، وەک تەڤگەری ئازادیی هەر لەسەرەتاوە دژی ئەنجامدانی ئەم پرۆسیە بوین و ڕامانگەیاندوبوو کە ئەم ریفراندۆمە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان ناکات و بە پێچەوانەوە پرۆژەی دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستانە بۆ دروستکردنی شەڕ و لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەل و داگیرکردنەوەی باشوری کوردستان کە هەموو ئەمانە ڕاست دەرچوون، لە ئێستاشدا  تەسلیمکردنی گەل و ناوچە کوردستانیەکان وەک کەرکوک و دوزخورماتوو و داقوق و شەنگال و زۆربەی دەسکەوتەکانی تری گەلەکەمان کە بە خوێنی هەزاران شەهیدی پێشمەرگە و گەریلا و گەل بەدەستهاتوون لە ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێردا لەلایەن ئەم دەسەڵاتدارانەی پارتی و یەکێتی خیانەتێکی گەورەیە، ئاشبەتاڵێکی ترە بە تێکۆشانی گەلەکەمان لەسەر دەستی ئەم حزابانە و بەدەستەوەدانێکی تری هاوشێوەی شەنگالە.
هەر وەک چۆن لە رابردوشدا ئامادەیی خۆمان ڕاگەیاندبوو بۆ پاراستنی گەلەکەمان لەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی گەلەکەمان دەبێتەوە، لەکاتی هێرشەکاندا وەک ئەرکێکی نەتەوەیی خۆمان سەرجەم رێکخستن و دۆست و لایەنگرەکانمان لە تەواوی ئەو ناوچانەدا بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ رووبەڕووی هێزە داگیرکارەکان بوینەوە و لوق پێناوەشدا قوربانیمان دا، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە بۆمان کە لە کاتی هێرشەکاندا گەل دەورمان کۆبوتەوە، بەو بۆنەیوە سوپاسی بێ پایانمان بۆ گەلەکەمان هەیە، هە ر بۆیە بەڵێنیشیان پێدەدەین ئامادە دەبین.
دەستەی هاوسەروکایەتی تەڤگەری ئازادیی لە کۆتایی دا  لەپێناو تیپەڕاندنی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە و پاراستنی گەلەکەمان و دەسکەوتەکانی و رێگری کردن لە داگیرکاریەکی تری باشوری کوردستان، رایدەگەیەنێت کە هەرچی زوە دەبێت ئەم هەنگاوانە بنرێت:
١_ بەرپرسیارانی ئەم شکستەی ئەمڕۆ گەلەکەمانی ڕوبەڕوو بۆتەوە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایتی حکومەتە بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە، بۆیە دەبێت لە زووترین کاتدا دەستیان پێ لە کاربکێشرێتەوە و لێپێچنەوەیان لەگەڵدا  بکرێت، ئەنجومەنێکی کاتی لە پێکهاتەکانی جیاوازەکان و خەڵکی وڵاتپارێز و بەتوانا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەڕێکردنی کارە ئیداریەکانی هەرێم و ئامادەکاری هەڵبژاردنێکی تەندروست لە زووترین کاتدا پێکبهێنرێت.
٢_  رێ لەو هێزانە بگیرێت کە بۆ داپۆشینی شکستەکانیان دەیانەوێت شەڕی ناخۆ دروست بکەن، لەپاڵ ئەوەشدا ناوماڵی کورد چی لە ئاستی باشوری کوردستان و چی لە ئاستی هەرچواربەشی کوردستان یەکبگرێت و یەکڕیزی نەتەوەیی  و نیشتیمانی بپارێزرێت. 
٣_لە دوز و کەرکوک و داقوق و تەواوی ئەو ناوچانەی هێرش کراوەتە سەری، گەلی کورد لە ژێر هەڕه‌شەی کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی و سوتان و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی و داگیر کاریدایە، هەموو ئەمانەش حکومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە و دەبێت لە زوترین کاتدا ئەم دەستدرێژیانە رابگرێت، گەر بە پێچەوانەوە بێت ئەوا گەلەکەمان مافی خۆپاراستنی خۆی بە کار دێنێ و شەڕ لە ناوچەکەدا زیاتر پەرە دەسێنێ.
٤_ لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێ لە و دەوڵەتە داگیرکار و هێزە ناوخۆیانە بگیرێ کە هەوڵدەدەن شەڕی تایفی و مەزهەبی گەرم بکەن، هەروەها هەوڵبدریت  دۆخی ئەو ناوچانە ئارام بکرێتەوە و ئیدارەیەکی هاوبەشی دیموکراتی دروست بکرێت بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە  کە پێکهاتبێت لە گەلان و پێکهاتە جیاوازەکان کە مافی گەلی کورد و گەلانی تریش بپارێزێت تێدا.
٥_ لە پێناو زامنکردنی پاراستنی گەلەکەمان لە ناوچەکەدا و بەتایبەت لەم هێرشانەی سەر باشوری کوردستان پێویستە هەرچی زوە سەرجەم هێزە کوردیەکانی وەک پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانان یەکبخرێت.
لە کۆتاییدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەم کاتە مەترسیدارەدا ئامادەی پاراستن بن  و لە دەوری ریکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆببنەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
18/10/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە