کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتى ستۆپە

Thursday, 19/10/2017, 1:16


خیانەت لەسەر خیانەت، ناهەقى ،زوڵم،کوشتن،خەڵک سەرەنگوم کردن،،دزى، ماڵوێرانى، گەندەڵى، ناپاکى، زیندان و ئەشکەنجە، بوونەتە ناسنامەو بەرگى دەسەڵات، تۆ تەماشا لەماوەیەکى کورتدا سەدان پێشمەرگە بەکوشت دران، لەشەو رۆژێکدا نیوەى خاکى کوردستان بێ تەقە چۆڵکرا و درایە دەست عەرەب.کەچى ناپاک و جاش مەسعود مێش میوانی نى یە، لەبرى ئەوەى شەڕەف و ئابڕوى تکاویان بکڕنەوە. لەسەر ئەو شکست و بەزینە، واز لە دەسەڵات بهێنێت و بەفیشەکێک کۆتایى بەژیانى خۆى بهێنێت. کەچى چەند بارە زۆر چاو قایمانە و بێ شەرەفانە دێتەوە سەرتیڤیەکان و رووى ناشیرین و ناقوڵاى خۆى دەردەخاتەوە، بەکۆمەڵێک قسە و وتەى شەرمەزاریانەوە، کەوتەوە فریو دان و خۆڵکردنە چاوى خەڵکى، بیەوێت لەو رێگەیەوە ئەو شکست و دۆڕاندنە پەردە پۆش و دیزە بەدەرخۆنە بکات، و ناراستەوخۆش ئەوە بڵێت کە واز هێنان و دورکەوتنەوەى لەدەسەڵات شتێکى خەیاڵییە.میللەتیش  وکەسو کارى کوژراوەکان، ئەو ملیۆن هاوڵاتیانەى لەترسا هەڵهاتن و ماڵو حاڵى خۆیان جێهێشت.کەچى هەر پاش ماوەیەکى کورت وەک هەرجارێک ئەو تاوانەى مەسعود و بنەماڵەو سەرانى یەکێتیان بیرچۆوە،کە ئەگەر لەهەر وڵاتێکى دونیا بوایە لەسەر ئەو تاوان و ناپاکى و خەڵک فریودانە توندترین سزا ئەدرا و لەپێش چاوى خەڵکدا بەدارا ئەکرا.
ئاخر مەسعودى نەفام و نەزان و نەخوێنەوار، تۆ کە کەرى ئەبارە نیت بۆ دەچیتە ژێر بارى؟ تۆیەک کەبەشیرى خیانەت گۆشکراویت،ناپاکى چۆتە خوێنتەوە، چۆن ئەتوانیت میللەت و وڵات سەربەخۆ بکەیت؟!بەکام هێز و ئابورى و پشتیوانى ئەو نەفامى و بێ عەقڵیەت کرد؟باشە ئەى تۆ ناماقوڵیت نەکرد وتت هیچ نابێت؟ هەرچیەک بێت من لێى بەرپرسم، تۆ نەبویت ئەتوت ئەگەر پێویست بکات من دەچمە کەرکوک و دەبمە پێشمەرگە. ئەى کوابۆ نەتوێرا ،بۆهیچ ورتە و قسەیەکت نەبوو؟هەموو ئەو رەنج و قوربانى و زۆر و زەحەتیەى بەدرێژایى مێژوو کورد بەدەستى هێناوە، ئەو هەزاران شەهیدەى لەپێناوى هیچا خوێنیان رۆیشت،کردە ساقە سەرى بڕیارێکى  گەمژانەو شێتانەى خۆت. هەر بەراستیش وایە،ئەى خۆت نەت وت ئەگەر فەشەلى هێنا بڵێن ئەم پیاوە شێت بووە؟
بەڕاستى و بەجددى زۆر شورەیى یە بۆ ئێمەى کورد،کەخۆمان بە رۆشنبیر و هۆشیار وخاوەن بیرو فکر ئەزانین، ئاوامان لێدەکرێت و 26 ساڵە بەهۆى نەفامى و گەمژەیى و مەسعود و دەسەڵاتەوە، لەنەهامەتیەو بۆنەهامەتى ئەچین،کەچى کەسمان هیچ ناڵێن ،هیچ پەرچەکردارێکمان نى یە.
26 ساڵە دەمانکوژن،قسە ناکەین، تاوان دەبینین چاومان دادەخەین، زوڵم و ستەم و پیاوکوژى دەبیستین گوێمان کەڕ دەکەین،هەرکامێکمان بگریت ناخ پڕ لە گلەیى و رەخنە و قسەیە ،لەو دەسەڵات وستەمە شکست خواردوە، کەچى کاتێک هەڵبژاردن دەکرێت، وەک نەبامان دیبێت نەباران، زۆر بە حەماسەوە ئەچین بۆدەنگ دانە، هەرکامێکمان ئەدوێنیت ئەڵێین دەسەڵات و بنەماڵە قوڕیان کردوە بەسەر وڵاتدا، ئەبێت لەگۆڕ بنرێن، بەڵام کاتێک تەرمى کەسێکى وەک تاڵەبانى یان نەوشیروان دەنێژرێت ،زۆرینەتان دەچن بۆ ئەو مەراسیمە و پاڵ نان و هوتاف کێشان چى و چى و فرمێسکى درۆینەتان ئەڕێژن،.
    هەتا قسە و کردەوەمان وەک یەک نەبێت، هەتا هەموومان نیەتمان لەگەڵ یەک پاک نەبێت و یەک دەم و یەک دەست و یەک هەڵوێست نەبین لەدژى دەسەڵات، بەشمان لەوە خراپتر ئەبێت.هەردەمان رەتێنن، هەر لەشکستەوە بۆ ماڵوێرانى مل ئەنێین.
ئیدى کاتى هەڵوێست نواندنە،کاتى ئەوەیە کە بەم دەسەڵاتە ملهوڕە بڵێن بڕۆ ملت بشکێنە. بڕوابکەن  بروابکەن، ئێستا مەسعود  و دەسەڵاتەکەى  لەهەموکات ورە روخاو بەزیو شکست خواردون، هێزەکەى تەواو بەزیوە، بەشى زۆرى سوپاکەى متمانە و باوەڕى پێیان نەماوە، ئێستا چاکترین هەل و دەرفەتە بۆ ئەوەى لەکۆڵ خۆمانیان بکەینەوە، ئەوە خۆبینیتان ئەو لەشکرە نیو ملیۆنیەى کە ئێمەى پێدەتۆقاند، لەماوەى چەند سەعاتێکدا بەزیو هەڵهات، بڕوا بکەن تەواو تەواو سوک وریسوا بێ نرخ بوون، گەر یەک تۆز سەرکێشى بکەین و برژێینە سەر شەقام و ناڕەزایى و رێپێوان دەست پێبکەین و بەرەو شۆڕش و لەگۆڕانانى ئەوان  هەنگاو بنێین، بەرگەى چەند رۆژێک ناگرن و، ئەچنەوە بۆکەرەج و خانێ. باش بزانن گەر ئەم تاوانەش هەروا بەسوک وسانایى بەسەرماندا بڕوات،، هەق و حسابیان لەگەڵدا نەکەین و بێ عارەق ئەمجارەش دەربچن، بڕواتان بێت  لەجاران خراپترمان لەگەڵ دەکەن، داخى ئەو دۆڕان لەدەست دانى بیرەنەوت و شوێنە پڕ لە خێرەکانیش بەئێمە دەرێژن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە