کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان

Thursday, 19/10/2017, 1:12


بنه‌ماڵه‌یی شه‌هیدانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو
سه‌ره‌تا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین، كه‌له‌ هێرشی داگیركاری سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروربه‌ریدا كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بونه‌ قوربانی، ئیمه‌ ئه‌و هێرشانه‌ وه‌ك هێرشێكی داگیركاری ده‌بینین و ئه‌قڵی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و تائیفی پێشده‌خات و پێویسته‌ رێگری لێبكه‌ین، ئیدانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ داگیركارییه‌ ده‌كه‌ین و له‌هه‌مانكادا شه‌رمه‌زاری هیزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌ داخراوه‌كاندا و به‌پیلانی داگیر كه‌ران هه‌ر رۆژ به‌شێكی كوردستان ده‌فرۆشرێت یان له‌ هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی باشوردا ئه‌وئه‌نجامانه‌ی لیده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ دواتریان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو.
 ئێمه‌ هه‌رزوو ئه‌م دۆخه‌مان له‌ به‌رچاوبو بۆیه‌ بایكۆتی ریفراندۆممان كردو وتمان نا بۆ ریفراندۆم، ئیستاش باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌یدات، چه‌ندین پیشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاو خه‌ڵكی خۆبه‌خش شه‌هید و برینداربوون، به‌شێكی زۆریش ئاواره‌بوون و ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كرێت و ده‌سوتێنرێت، له‌ ئاستی شه‌هیداندا سه‌رداده‌نه‌وێنین و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
هاوكات سۆز و په‌یمانی خۆمان بۆ ئه‌وشه‌هیدانه‌ دووباره‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامبین له‌ به‌دیهینانی ئاواته‌كانیان.

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
18/10/2017


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە