چ دەبێت باببێت؟
Tuesday, 17/10/2017, 16:38
دیسان شەنگالێکى تر،دیسان شکاندنى شکۆى کورد و پێشمەرگە، دیسان ئاشبەتاڵ،دیسان شکاندنى کەسایەتى کورد، لەسایەى سەرى مەسعودو سیاسییە گەمژە و ناپاکەکانەوە، زۆرمان وت نەکەن دانیشن، ریفراندۆم بۆ ئەم کاتە نابێت،یارى بەئاگر مەکەن، دۆخەکە هەستیارە و کاتەکە گونجاو نى یە، کەچى ئەو هەرزە سیاسییە ئەو خائین و ناپاکە گۆیى نەدایە قسەى هیچ کەس ،بە دوو دۆشکەو هەنێک ئوتومبیلى هامەرەوە خۆى لێ بو و بە هیتلەر و رۆمڵ، پەنجەى رادەوەشاند ،هەردەیکەین ، چ دەبێت با ببێت، دەى ئەوە بوو، ئەوە قەوما، ئەوە کوڕى کورد لەپێناوى پارێزگارى لە بیرەنەوتەکانى هاڤانا و باى حەسەن کوژراون سەرگەردان بوون، ئەى کوا هەڕەشە و گوڕەشە و ئەو بەیت و بالۆرى ئەتگوت حەفتا دەوڵەتمان لەپشتە، کوا فشەکەرە سەربازیەکانى کە ئیانگوت لەخوامان دەوێت شتێک بکەن، بێنە پێشەوە،مەگەر بەسەر لاشەکانماندا بڕۆن. کوان لەکوێن ،کوا ترسنۆک و بێ نرخەکانى وەک شێخ ڤیاگرا و ەستا رەسول و کەمال کەرکوکى،کە لەچەمچەماڵ و سلێمانى و هەولێرەوەیەو ئیعازیان ئەیا وخۆتان شین و مۆر ئەکردەوە ئەتان وت پاشەکشە ناکەین، ئەى ئەوە چى بوو؟ ناوتان نا چى؟؟ بۆ بەبێ تەقە کشانەوە؟!
روتان رەش بێت خەجاڵەت بن،وەک هەمیشە سەرشۆڕ و خەجاڵەت بوون، مەسعودى خائین، کۆسرەتە مل خوار بۆچى شکۆى کورد و پێشمەرگەتان شکاند؟ بۆچى بەدەردى خۆتانەوە دانەنیشتن ولەبەرچى کوڕى ئەو خەڵکە بەکوشت ئەدەن؟
دەى کوا مەسعودى خائین و ناپاک بۆ قسەیەک ناکات، بۆ وەڵامێکى نى یە؟ ئەى مەگەر ئەو ترسنۆکە نەیدەوت ریفراندۆم دەکەین چ دەبێت با ببێت، ئەى ئەوە بوو قەوما؟کوا بەرچەکردارت، ئەى تۆ نەت وت هەرچیەک بێت دەرئەنجامەکەى لەئەستۆى منە؟ دەى کوا سەرشۆڕو ناپاک، بۆ هیچ هەڵوێستت نى یە؟کوا لەشکرە ترسنۆک و بەزیوەکەى سیرە مامز و چەورەکانى مەسرور؟ کوان هێزەکانى عەزیزى وەیسى و، زێرەڤانى و ئەو خوێرى و ناپاکانەى تەنها بۆ گیانى ئێمەى میللەت و بێ چەک و دەسەڵات ئازابوون؟شەرم بتانگرێ و روتان رەش بێت، ئادەى بەرپرسان بەزیوەکان و ترسنۆکەکان یەک تەماشاى ئەو حەشاماتە خەڵکە بکەن کەلەبازگەکانى هەولێر و سلێمانى ریزیان بەستوە، لەترسى کیانى خۆیان هەڵدێن، ئەى بۆچى بۆ ورە بەرزنەکردنەوە، خۆت یان چەورەیەکى بنەماڵەت نەچووە کەرکوک دووقسە بۆ ئەو خەڵکە بکات و ئارامیان کاتەوە؟! یان تۆش بارگەو بنەت پێچاوەتەوە بەتەماى تێى قوچێنیت.
برایانى پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکان، ئیدى بەسە، بەس ئێوەش کەى عاقڵ دەبن،؟ کەى دێنەوە هۆش؟ کەى بیر لە حاڵى خۆتان ئەکەنەوە، ئەوەتا ئەبینن شەڕە سەگى دونیاتان پێدەکەن، بەکوشتان ئەدەن،سوکایەتى دونیاتان پێدەکەن. توشى گەورەترین شەرمەزارى و نارەحەتیتان ئەکەن، بۆخاترى موچەیەکى کەم کەبەچەند مانگ ئەدرێت، زۆر نیگەرانم بە حاڵ و وەزعتان زۆر خەمبارم بەو ژیانەتان. بەڵام بڕوا بکەن بروا بکەن ئەگەر لەرۆژێکا سەدانتان لێ بکوژرێت بەخەیاڵما نایەت،چونکە شەڕى ئێوە شەڕى بەرگرى لەخاک و نیشتمان نى یە،،شەڕى روبەرو بوونەوەى دوژمن نى یە. بەڵکو شەڕى پاراستنى کورسیەکەى مەسعود و بنەماڵە و پارێزگارى کردنە لە بیرە نەوتەکانى بەرپرسان.
ئێوەش ئەى میللەتى خێر لەخۆ نەدیو، کە لەسایەى ئەم دەسەڵاتە بەشتان هەرگیرفان بەتاڵى و نەبوونى و کوشتن راکردن بووە، ئێستا باشترین دەرفەت و هەلە، باشترین کات و هەلى زێڕینە، بۆ لەگۆڕنانى ئەو دەسەڵاتە، بۆچى رادەکەن و هەڵدێن، لەبرى ئەوان قۆڵى مەردانەى لێ هەڵماڵن و ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵ و دیکتاتۆرە راماڵن. با ئیدى لەوەزیاتر رو زەرد و خەجاڵەت و سەرشۆڕ نەبین. بڕواتان بێت تەواو شیرازەیان پچڕاوە، بەزیون و زراویان تۆپیوە،مادام ئەوان بیرەنەوتەکانیان لەدەست دا کە گەوەرترین داهات و سەرمایەى دزیان بوو، بڕوابکەن بۆخاترى ژیان خۆیان کونە مشکیان لێ بوە بەقەیسەرى، بچوکترین راپەڕین و بچوکترین ناڕەزایى بەس بۆ لەگۆڕنانى دەسەڵاتى بەزیوى و تاوانبارى کورد،ئەوەى دیکەن ئەوەى دەگوزەرێت پاشەکشەو رێکەوتنێکى نهێنى نێوان دەسەڵات و بەغدایە، کە پێیان شورەییە بڵێن تەسلیم بوین و بەزیوین، ناچار پەنا دەبەنە بەر ئەو هەڵهاتنە. بۆیە هەڵهاتنەکە بگەن بەهەڵهاتنى بەرپرس و دزو گەندەڵەکان و پاکیان بکەنەوە رایان ماڵن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست