قامکی ڕێفڕاندۆم!
Thursday, 12/10/2017, 15:18
دەگێرنەوە لە سەردەمی زوودا کابرایەک هەبووە کە فێری کردەوەی خراپ ببوو! ئەو کابرایە تا بۆ رێکدەکەوت پشت دەخەڵكی دەکا تا لە پشتەوەڕا...ن! ئەوەش نەخۆشییەکە کە بە میر منداڵی دوچاری هاتووە وبە پیریش بۆی تەرک ناکرێ. ئەوەی کە سرنجڕاکێشە قەڵافەتی ئەو پیاوەیە کە ڕواڵەتی بەم شێوەیە نیشآن نەدەا. لەوەش بترازێ کابرای مەنشوور داییم خەنجەرێکی گەورەی دەبەر پشتێندی دا بووە. سەیروسەمەرە ئەوەیە کە هەر کات کەسێک لە پشتەوەڕآ دەگەڵی جووت دەبوو، پێێ گووتووە ئەدی زەلام ئەو خەنجەرەت بۆ دە پشتێندی دایە؟ لە جواب دا گووتوویە ئەو خەنجەرەم بۆ رۆژی مەبادا ورۆژی تەنگانەیە!
زەلام تا پردی گوونانی لە پشتەوەڕا لێ دە چوو؟ کە چی باسی خەنجەر و رۆژی تەنگانە دەکا! مەسود بارزانی ویستی مێژوو بۆ خۆی وبنە ماڵەکەی تۆمار بکا بە قیمەتی کاولکردنی نێو ماڵی کورد و سامانی کورد. ئەو قامکەی کە بارزانی لە رۆژی رێفڕاندۆمدا بەرزی کوردە رێک وەکی خەنجەری کابرای گۆرینم دێتە بەر چاو کە هیچ کاریگەریەکی لە سەر چارەنووسی سیاسی کورد دەگەڵ نەهێنا! زەمان هاتن و زەمان چوون. مێژوو هاتە. نەهات نییە. دێ ودەڕوا. مرۆڤی کارامە و دوورناسی گەرەکە خۆی لە بەر ڕآگرێ. ئێستێ داستانی مەسعود بارزانی داستانی کابرای خەنجەرلە پشتێندە ورۆژی مەبادا!
ئێستێ بنەماڵەی بارزانی داوای دانانی ئاڵای عێڕاقیش بکەن لە دەوەری هەولێڕ دەسەڵاتی شۆڤێنیزمی عەڕەب لە بەغدا ڕازی نابێ! ئەوەی کە پێویستە وەک رەخنەیەکی جیددی لە خەڵكی فیداکاری ژێڕ چەنگی ئەو دزانەی بکەین ئەوەیە کە بە داخەوە کۆمەڵگامان بە کەوچکێک ئاو وەمەلە دەکەوێ. پێگەی چینایەتی وکۆمەڵایەتی سەرۆک عەشیرەیەک کوا دەتوانێ دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنێ؟ دەوڵەتیش دابمەزرێ من وەکی تاکێک کورد ناچمە ژێڕ ئاڵا و دەسەڵاتێك کە نەخوێندەوارەکانی عەشیرەی بارزانی تێیدا باڵادەست بن. ئەوە قسەی من نییە. زانستی سەردەم وئاکادیمیکی دەروازەی هەزارەی سێیە کە پێم دەڵێ.تۆ بڵێی بارزانییەکان لە فەیلەسوفێکی وەک / نیچە / زاناتر بن.؟
بە باوەڕێ من لەو سەردەمەدا پرۆژەی کۆنفیدڕاڵی بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان لە وڵاتانی ئێڕان وتورکیە و عێڕاق سوریە گونجاوترین سیستمی بەڕێوە بەریە. بەڵام لە بەر ئەوەی کە دەسەڵاتی هەیی لە باشووری وڵات سەریان بە ئاخوڕی داگیرکار بەندە و قەت ئەو غیرەتەیان نییە کە باسی کۆنفیدڕآڵی بۆ کورد بکەن. هۆیەکی دیش چوون ئەو سیستمە پێشکەوتووە لە لایان رێزدار ئۆجەلان لە ئێمڕاڵی پێشنیار کراوە بۆیە بارزانی ناوێرێ خۆی لێبدا.
ئەوەی لە ماوەی ئەو٢٦ ساڵەی دزسالارەکاندا تێپەڕێوە لە قاموسی سیاسی هیچ دەستەواژەیەکی سەردەم جێگای نییە. تەنیا دوو بنەماڵەی سەرشۆڕ وەک فرێزووپەلیان هاوییشتووە وداربەردی ئەو وڵاتەیان داگیرکردوە! لە دوایین وتەکانی مەسود بارزانیدا لە زاخۆ بە ئاشکرا دەڵێ: حیساب بۆ هیچ کەسولایەنێک ناکەم! ئەوە گوفتمانی کەسێکە کە خۆی بە سەرۆکی کورد پێناسە دەکا.! ؟ هیچ وتووێژێک بە بێ / مەرج / نابێ. چون سیاسەت دان وساندنە. ئەو حۆلە دۆڕآندویە بۆیە بە شێوەیەکی شێتانە بۆ جەماوەریش دەئاخفێ!کارەساتی دوای لاوازبونی داعش لە عێڕاق وێنەی سەردەمی شەڕەکانی سەددام نابێ. شەڕی ئەو جارەمان سەرەتا شەڕی ئابوورییە وپاشخانەکەشی هێرشی حەشدی شەعبییە کە پەروەردەی کۆماری ئیسلامین.
جگە لەوانەش ئامریکاش زۆر بە جیددی داوای لە مەسود کردوە کە لە قسەکانی خۆی خاوەن دەرکەوێ ودەست لە پۆستی سەرۆکایەتی لە هەرێم بەردا. رەنگە فکری لەوە کردبێتەوە کە مەسرووری کوڕی بکاتە جێگرەوەی خۆی، بەڵام دونیای دەرەوە ئەو شێوە سیستمە وەرناگرێ چوون بەرژەوەندیی ئەوان لاوازدەبی. لە کۆتاییدا دەڵێم: کوردیان فێرکردوە کە هەر کات بەرپرسێک مرد، بە مردوویی ببێتە باڵانسی یەکگرتنەوەی حیزبەکان! بە زیندوویی خەریکن دایکو باوکی یەکتر بگێن! کەچی چۆن خەڵكی ساویلکەیان وەگیرکەوتووە بەوجۆڕە کڵاوی شەرعیمان لە سەر دەنێن!ئەو قامکەی مەسود لە رۆژی دەنگدان بە ڕیفڕآندۆمەکەی خۆی بەرزی کردوە وەک خەنجەری کابرام دێتە بەر چاو کە قەت ناتوانێ کەڵکی لێ وەرگرێ. من رێزم هەیە بۆ بەشداری خەڵک لە رۆژی رێفڕآندۆم کە قامکیان بەرز دەکردوە، بەڵام بە داخەوە م بۆ ئەو خەڵكە کە هەڵخڵەتێنران!سەرەی دەنگدان وبەشداری لە ڕێفڕآندۆم ولە بۆنەکانی دیکە حەوجێیان بە نەتەوەیەکی هوشیارودوورناس هەیە. ئێمە هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە ئەو ئاستە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کورستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست