کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەیەك لەپەیامی قوباد تاڵەبانی

Wednesday, 11/10/2017, 21:46


بەبۆنەی کۆچی جەلال تاڵەبانی، قوبادی کوڕی پەیامێکی بە زمانی کوردی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرد، تیایدا سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کرد، کە چۆن بەو شێوەیە بەشداریان  لە مەراسیمی پرسەکەدا کرد. هەست  ئەکەین ئەوەی لەپەیامەکەدا هاتووە  هەڵەی تیایە، ئێمە لێرەدا  ڕاستیەکەی و ناوەڕۆکەکەی بڵاو ئەکەینەوە:
ئەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان؛
بەڕاستی سەلمانتان مام لە ئیوە ڕۆیشتوە، نەک لە ئێمە.
مام بۆ ئێمە تەنها وەك دەغیلەیەك وابوو.
مام بۆ ئێمە پردی بازرگانی و پارە و پلە و پۆست بوو.
مام بۆ ئێمە زیاتر هەڵووشینی سەروەت و سامانی ئەم ووڵاتە بوو.
مام بۆمن و کەسوکار و بۆ خانەوادە و خزمەکانم، زیاتر بۆ ڕیسواکردنی ئەم میللەتە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو.
مام بۆ ئێمە مانای گەیشتن بوو بە زیاترین پۆستی بەرز و پارەی چەور و مفت.
مام بۆ ئێمە مانای بەستنی گرێبەستی ستراتیژی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی بوو، بۆ ئەوەی زیاتر میللەت کۆیلەتر بکەین و لەوەش زیاتر ئێوەش ڕیسواتر بن.
ئەی گەلی کوردی خۆشەویست؛
بەڕاستی بەو شێوەیەی لە پرسەکەدا بینیمانن، بە تەواویی بۆمان دەرکەوت، ئێوە  شایەنی ئەوەن بۆ ئەوەی بژین و سکتان تێربێت، ببنە پاسەوان و خاولی هەڵگر و پێڵاومان بۆ جووت بکەن.
ئێوە هەر بۆ ئەو ڕۆڵە دروست بوون و هەتا ئێمەش مابین، بەڵێنتان پێ دەدەین کەوا هەر بەو شێوەیە مبێنینەوە، ئێوە خزمەتکار و ئێمەش گەورەتان بین. ئێمە ئاغا و ئێوەش مسکێن، ئێمە پاشا و ئیوەش گەدا، ئێمە سەروەر و ئیوەش ژێروەر. ئێمە گەورە و ئێوەش بچوک. ئێمە سەردارو ئێوە گوێ مست. بەڕاستی هەروەك دایکم فەرمووی؛ هەمووتان بەقوربانی مامتان بن، ئێوەش بڵێن؛ ئامین.
بەندە بەڵێنی ئەوەتان پێ ئەدەم کەوا هەنگاوەکانی مام هەڵبگرم و لێی لانەدام. منیش مامی بچوکتان دەبم، ئەو چۆن بوو بە کۆیلەی ماڵی بارزانی، ئێستا منیش گەز گەز باڵای پێ ئەکەم، کاتێ جانتا دیبلۆماسیەکەی کاك نێچیر بارزانی هەڵئەگرم و بوومەتە بە تارمایی ئەو. چۆن باوکم بارزانی ئاشبەتاڵچی گەورەی لە سۆڤیتەت بینی و لەهۆش خۆی چوو، ئاواش من ڕۆژانە وام لێ دێ و لە بەردەم ماڵی بارزانی وەك دەنکە زەنگیانەیەك وام و خۆم ئەکەمە خاكی بەر پێڵاوی گەورە و بچوکی بنەماڵەی بارزانی.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان؛
دیارە ئێوە بەئەرکی خۆتان هەستان و لە شین و شەپۆڕ و گریان و لاوانەوە و قووڕ سواغانتان جارێکی تر وەلای خۆتان تازە کردەوە. بەڕاستی ئێوە بەو کارەتان دەرتان خست و سەلمانتان لە کۆیلەیەتی و بچووکایەتییدا، بێ وێنەن!
زۆر زۆر سوپاستان ئەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە