کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام جەلال

Wednesday, 11/10/2017, 13:16


کوردستانپۆست ئەم ئەرشیفە بە ناوی خۆیەوە بۆ کاک ئاسۆس هەردی دەکاتەوە تا ئەم نووسین و راوبۆچوونانەی وەک یادگار بۆ بمێنێتەوە، تەنیا ئەوە دەڵێن: کاک ئاسۆس و هاوەڵە نووسەر و رۆژنامەنووسەکانی وەک خۆی لە یەکتر دەچن، کاتێک قسە فڕێ دەدەن خۆشیان روویان نایەت دوایی بچنەوە سەر ئەو رێگایەی کە قسەکانیان لێفڕێدا، بزانن چییان فەرمووە و خۆیان بە خاوەنی نازانن، چونکە وتارەکانیان وەک عەقڵ و بیرکردنەوە و مێشکیان بۆگەنی کردووە. ئەم دوو کوڕەی ئەحمەد هەردی (ئاسۆس و رێبین) بوونەتە دەنگگۆی (مکبرة)ی ستیرۆ بۆ دەسەڵاتی دز و خائینەکانی باشوور.
جەلال تالەبانی لەو ڤیدیۆیەی سەرەوەدا بە زمانی بازاڕییانە دەڵێت، ئەوانەی رەخنە دەگرن لە سلێمانی پێیان دەڵێن زۆڵ و لە هەولێریش پییان دەڵێن بێژی، لەو نووسینەی خوارەوەشدا کاک ئاسۆس هەردیش دەیەوێت پێچەوانەوە ی ئەو قسانە،،،، (جەلال تالەبانی)مان پێ بناسێنێت!

-----------------------------------------
ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ ئەو کاتەی باوکم بڕیاریدا بەیەکجارێ بێتەوە بۆ کوردستان، مام جەلال بەتایبەت هات بۆ ماڵەوە بۆ بەخێرهێنانەوەی، پاشان وەک خۆی وتی لەسەر شەرەفی ئەو ئێوارەیەک ژمارەیەکی زۆر لەنوسەران‌و ئەدیبانی سلێمانیی دەعوەت کرد.
ئەو ئێوارەیە جگە لەمام جەلال خۆی، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای یەکێتیش لەوێ بوون، ئەوانەی لەبیرم ماون: خوالێخۆش بوو د.کەمال فوئاد، مەلا بەختیار، سەعدی ئەحمەد پیرە، فەرید ئەسەسەرد، سەعدی دزەیی‌و چەند کەسێکی تر کە باش لەیادم نەماوە.
لەدانیشتنەکەدا یەکێک لەو بەرپرسە باڵایانەی یەکێتی رووی کردە من‌و وتی ئێوەی هاوڵاتی (ئەو کاتە رۆژنامەی هاوڵاتیمان دەردەکرد)، هەر قسە لەسەر ئێمە ئەکەن‌و قسە لەسەر پارتی ناکەن. منیش وتم سەیر ئەوەیە پارتیش بەپێچەوانەوە ئەیبینێ! بەڵام ئەو قبووڵی نەبوو کەوتە رەخنەگرتن لە هاوڵاتی‌و منیش وەڵامم دەدایەوە، ئیتر بووە مشتومڕمان. مام جەلال پاش کەمێک گوێگرتن روی کردە بەرپرسەکەی هاوڕێی‌و وتی فڵان کەس جا ئەگەر ئەوان بەدڵی تۆ بنوسن، ئەی کەواتە رۆژنامەی ئازاد-ی چی؟ ئەویش ویستی هەمان بۆچوونی خۆی دووبارە بکاتەوەو نموونە بێنێتەوە، بەڵام تاڵەبانی قسەکەی پێ بڕی‌و رووی کردە من‌و پرسی: کاک ئاسۆس تۆ تفەنگت پێیە؟ وتم نەخێر. دۆشکەت پێیە؟ وتم نەخێر. چیت پێیە؟ قەڵەمت پێ نیە؟ منیش وتم بەڵێ. ئینجا روی کردەوە هاوڕێکەی‌و وتی: ئەم لەدایک نەبووە کە تۆ نووسەر بوویت‌و شتت نوسیوە. ئەگەر ئەم رۆژنامەیەکی هەفتانەی هەیە، تۆ ئەوەندە رۆژنامەو ئەوەندە رادیۆو تەلفزیۆن‌و چی‌و چیت هەیە. بۆیە ئەگەر راستی نووسیوەو رەخنەکانی لەجێی خۆیدان، ئەوا دەستی خۆش بێت. ئەگەر ناڕاستی نووسیوە، فەرمو وەڵامی بدەرەوە. خۆ تفەنگی پێوە نەناوی.
بیرمە یەکێک لەبەرپرسەکانی تر کە بەڕێکەوت بەرامبەر من دانیشتبو، کە گوێی لەم قسانەی مام جەلال بو وتی: مام جەلال ئەمانە ئەو قسەیەی تۆیان گوێ لێ نەبووە زۆر توندن لەسەرمان، پاش ئەم وتانە ئیتر بەتەواوی هەراسانمان دەکەن!
رەنگە گەلێک بۆچوونی جیاواز لەسەر تاڵەبانی هەبن، بەڵام بێگومان کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە سەرکردەیەکی دیارو پڕ لەوزەو چالاکی بو، بەدرێژایی پتر لەنیو سەدە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر روداوە سیاسییەکانی کوردستان‌و عێراق‌و ناوچەکەش هەبو. لەمێژووشدا هەمیشە وەکو یەکەمین سەرکردەی کورد دەمێنێتەوە کە بەشوناسی راستەقینەی خۆیەوەو بەهەڵبژاردن‌و کۆدەنگیی زۆرینەی هێزە سیاسیەکانی عێراق بەکوردو عەرب‌و پێکهاتەکانی ترییەوە، بو بەسەرۆکی دەوڵەتێکی گرنگی وەک عێراق.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە