بۆچى بەناو سەرکردەکان بەتەنیا و لەسەر گردەکان دەنێژن؟
Saturday, 07/10/2017, 22:00
ئەو بەناو سەرکردەو سیاسیانە،لاى من جگە لەجووتێ قاچى زیادە هیچیان لە خەڵک زیاتر نییە،هەر ئەمەشە وادەکات کە خۆیان لەخەڵکى جودا بکەنەوە.
جاران کە هێشتا خەڵک چاکى نەناسیبوون ونەیدەزانى کێن و بایى چەندن، رێزیان لێدەگیرا و لەکۆر و پرسە و بۆنەکاندا هەمیشە ریزى پێشەوەیان بۆ گیرابوو، بەڵام پاش ئەوەى کە دەمامکیان لابراو رووى ساختەیان دەرکەوت،لاى میللەت هیچ بەها و نرخێکیان نەما، ئەوەتا ئێستا ببینە کاتێک یەکێک لەو بەناو بەرپرسانە دەچێتە پرسەیەکەوە، هیچ بایەخى پێنادرێت و زۆرجار لە ریزى دواوەش جێگەى ناببێتەوە، کە ئەمە بۆخۆشیان چاک درکیان پێکردوە، یان لە شوێنە گشتى و تایبەتەکاندا جاران خەڵک سەرەى دەگرت بۆ وێنە گرتن و بینینى یان، بەڵام ئێستاکە هێندە قێزەونن، هێندە روو رەشن، کاتێک خەڵک بەنیازى کۆڕ یان سیمینار یان بۆنەیەکى هەبێت کە دەبینێت فڵانە بەرپرسى لێیە، یان دەگەڕێتەوە و ناچێت و پەشیمان دەبێتەوە، یان بە روویەکى گرژو تاڵەوە دەچێتە ئەو شوێنە
جاران بەکاک فڵان و فیسار بەڕێز بانگ دەکران، ئێستا هەریەکە و نازناوێکى ناشرین و گەڵتەجاڕیی هەیە وەکو:
مەلا بەختیار بە مەلا کەمـ...
عیماد ئەحمەد بە عیمادە لاسو....
شێخ جەعفەر بە شێخ ڤیاگـ....
مەحمەد سەنگاوی بە خولە ژە.....
کۆسرەت رەسوڵ بە کۆسرەتە مل ....
سەعدی پیرە بە سەعە فایلدار
(کوردستانپۆست تەواوی ئەو نازناو و ناتۆرانەی نەنووسی و سانسۆری کرد).
ئەمانەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوانە لای خەڵکی هیچ رێزێکیان نەماوە و لەبەر نەبوونی رێکخراوێک کە دادگاییان بکات و بە سزای گەلیان بەگەینن، لە ئیستادا بەو ناوانە دڵی خۆیان سەبووری پێدەهێنن.
خۆشى لەخۆمان کە ماوە ماوە ئەو گەندەڵانە نامێنن و ئەمرن، هەریەکەشیان بۆخۆى گردێک داکیر ئەکات و بۆى ئەکرێت بە گۆڕ بۆى، هەرچەندە شتێکى ناخۆش و گرانە و کار وا بڕوات ئەوا یەک گرد نامێنێتەوە، بەڵکو ئەشبێت بۆ ئەوانەى کە هێشتا بەلادا نەهاتوون، گرد وتەپۆلکە دروست بکەین. بەڵام قیروسیا لەوە ئەوان با بمرن و لەناوچن و نەمێنن،گردەکان هەر پێشکەشى ئەوان بێت، من وەک خۆم وا مەزندە ئەکەم کە سبەى رۆژ، ژنى فڵانە بەرپرس مرد ئەوا لەگردە مژە بینێژن، هەروەک چۆن بە گاڵتەوە ئیستا خەڵکی ئەو گردەیان بۆ فەرەیدون عەبدولقادر داناوە لە ئێستاوە داواکارم لەو بەرپرسە کە ئەو گردە بۆخێزانى پاوان وتەلبەند بکات.
رەنگە زۆرێک لەخەڵکى تا ئێستا لەنهێنى ناشتنى ئەو بەرپرسانە لەگردەکان نەزانن، لایان شتێکى سەیر و عەجیب بێت، کە بۆچى لەنێو گۆڕستانى موسڵماناندا ناناینێژن تا خەڵکى و موسڵمانان یەک دوو دوعا و فاتیحایان بۆ رەوانە بکات؟! پرسیارەکە نەزانراوە، بۆیە من وەڵامەکەیم لایە.
یەکەم: کەسوکارى ئەو بەرپرسانە هێندە خراپە وناپاکى و کارى بێ ئابڕویان دەرهەق بەمیللەت کردوە، خۆیان بە خەجاڵەت و شەرمەزار ئەزانن کە لە تەنیشت گۆڕى کەسێکەوە بینێژن کە بەدەستى ئەو کوژراوە، یان زوڵمى لێکردوە، یان تاوان و ناپاکى بەرامبەر خۆى یان بنەماڵەى ئەنجام داوە.
دووەم: باسى ناکەم بەڵام یەک نموونە دەهێنمەوە لەسەر ئەو شتە.کاتى خۆى تاوانبار و پیاو کوژ و ئەمن و ناپاک( ئاسۆى قومرى) هەبوو لەسلێمانى، کە زۆرێک ناویان بیستووە، یان بینویانە و ئەیناسن.پاش ئەوەى کە لەسەر خراپەو تاوانەکانى بەسزاى گەل گەیەندرا و لەناو برا، وەک هەر مردوویەکى دیکە لەگۆڕستان ناشتیان، بەڵام پاش ئەوەى سێ رۆژەى تەواو بوو، کەسوکار و بنەماڵەى ئەچن بۆ سەر قەبرەکەى ئەبینن بەقەدەر تەوالێتێکى مزگەوتى گەورە پیسایى کرابوو بە سەر گۆڕەکەى و چوار دەورىدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست