کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی پرسەکە ناوچەی بارزانی نەگرتەوە

Saturday, 07/10/2017, 21:52


بە پێی ئەو لیستەی خوارەوە کە لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی رێورەسمی پرسەی جەلال تالەبانی، دەرئەکەوێت کە ناوی ناوچەی بلەو بارزان نەهاتوە و بەو پێیە پرسە لەو ناوچانە دانەنراوە. ئەمەش تووشی سەرسوڕمانمان ناکات، لەبەرئەوەی لە کلتووری بنەماڵەی مەلا مستەفا هەرگیز ڕێگە بەوە نادەن پرسەی سۆڕانییەك لەناوچەکانی خۆیان، دابنرێ.
لە ١٠/٦/١٩٩٣ وەك پاداشتیك بۆ بنەماڵەی بارزانی لەلایەن ئاخوندەکانی ئێرانەوە پاش ئەوەی قیادە مۆقەتە شەڕی کوردانی ڕۆژهەڵاتی بۆ کردن، ڕێگە درا لەشاری شنۆوە ئێسك و پرووسکی مەلا مستەفا بهێنرێتەوە  لە بارزان بنێژرێت، ئەگەر چی مشتومڕێکی زۆر هەبوە لە مامەڵە کردن بەوەی گوایا تەرمی مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچی لەلایەن لایەنێکی پارتێکی کوردی ڕۆژهەڵات دەرهێنرابێ و گواسترابیتەوە بۆ شوێنێکی تر، دواتر بنەماڵەی بارزانی ئەمەیان وەك پاسا و هەنجەتیك  بەکار هێنا بۆ لێدانی کوردانی ڕۆژهەڵات، لێ ئەمە نەبووە هۆکاری ئەوەی کە جەلال تاڵەبانی هەر لە مەرزی باشماغەوە هەستا بە دابینکردنی کاروانێکی دوور و درێژ تا شاری هەولێر و کۆکردنەوەی کوردانی باشوور بۆ ئەوەی زۆرترین ئامادەییان هەبێ بۆ ئەو کارە، کە دواتر و دوای ساڵێك شەڕی ناوخۆیان هەڵگیرساند.
مەسعود و بنەماڵەکەی سپڵەیی و بێ وەفایی خۆیان ئەمڕۆ  لەو مەراسیمە هەڵاوێر کرد و نەیانهێشت لە ناوچەکانی بارزان کەس پرسە و ماتەمینی بۆ تاڵەبانی، دەرببڕن.
ئاخر ئا ئەمەیە کۆیلایەتی و پاتە  لێسینەوەی ٧٠ ساڵەی تاڵەبانی بۆ بارزانی. هەر ئەوە چاوەڕوان ئەکرێ لە خاوەن کۆیلەکان و بەسووك سەیرکردنی پیاوەکانیان. جەلال چی نەما نەیکرد بۆ ئەوەی بارزانی باوك و کوڕ زاڵبن بەسەر باشووری کوردستان، چی نەما نەیکا بۆ ئەوەی مەسعود بکرێتە کەڵەگای ئەم کۆمەڵگایە، بەڵام ئەوەیە پاداشت و لەوەش باشتریان چنگ نەکەوت. بۆیە سەد ساڵ بکەی کۆیلایەتی،دواتر هەر دینێ نووشست و ملشۆڕی.
------------------------------------------------
لیژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی مام جەلال تاڵەبانی، ووردەكاری مەراسیمەكە بڵاو دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، مەراسیمی هینانەوەی تەرم و بەخاك سپاردن و بەرنامەی پرسەی سەرۆك مام جەلال بەم شێوەی خوارەوە دەبێ:

‌أ. تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لە رۆژی هەینی (6/10/2017) كاتژمێر (10:30) بەیانی لەرێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتەوە كوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمیی، لە دەباشان لە سلێمانی بە خاك دەسپێر درێ‌.
‌ب. رۆژانی (شەممە) و (یەكشەممە) (7-8 10/2017) لە كاتژمێر (1) دوای نیوەڕۆ پرسە دەستپێدەكات لە شارەكانی كوردستان بەم شێوەیە.
1. سلێمانی / یاریگای سیروانی نوێ‌.
2. هەولیر / مزگەوتی جەلیل خەیات
3. كەركووك / شوراوی مەكتەبی سیاسی
4. دهۆك / هۆلی حاجی ئەحمەد
5. هەلەبجە / هۆلی تەربیە
6. گەرمیان / هۆلی سەردار جاف
7. خانەنقین / ساحەی مەلبەند
8. رانیە / هۆلی مستەفا عەلی
9. كۆیە / تەكیەی تاڵەبانی
10. زاخۆ / هۆلی بێدار
11. سۆران / هۆلی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین
12. چەمچەمال / هۆلی بۆنەكان/ شاكر فەتاح
‌ج. لە گشت شوێنەكانی بەڕێوەچوونی پرسە، لێژنەیەك بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكانی شارەكان پرسەكە بەڕێوە دەبەن و پێشوازی لە میوان و هاووڵاتیان دەكەن.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی رێورەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال
5/10/2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە