کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆ، خانمی یەکەمی عیراق و موچەی سەرۆک کۆماری و "ئاڵای کوردستان"!؟

Saturday, 07/10/2017, 0:27


تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ژێر ئاڵای عیراق و لە شاری بەغداد لە خاکی عەرەبستان لە کاتێکدا کە هێشتا سەڕۆک کۆماری عیراق بوو بە جەڵتەی دڵ و دەماغ  هۆش و زمانی نەما، بوو بە مردوی سەرجێگە.
-----------------------------
تاڵەبانی تا کۆتایی چرکەکانی ژیان، خۆی بە عیراقی هەژمار دەکرد و هەموو کاتێک پێداگری دەکرد لە عیراقێکی یەکگرتوو!
تاڵەبانی و "هێرۆ" خانمی یەکەمی عیراق، بە فەرمەیی لە هەموو وڵاتان نوێنەرایەتی عیراقیی عەرەبیان کردوە، هەروها بەفەرمیی وەکو دوو عیراقی پێشوازیان لە وەفدی وڵاتان دەکرد،  مێژووی ئەو رووداوانە زۆری بەسەردا ڕەتنەبووە تا هەوڵی گوم کردنی بدەن و بیشێوێنن هەر چۆن مێژووی خەباتی میللەتان شێواند و پەردەپۆشی بوون بە جاش ساڵی ١٩٦٦ و هەڵاتنەکانی خۆتان کرد لە کاتی تەنگانەکان بە تایبەتی پێش "ئەنفاڵ"ەکان ساڵی ١٩٨٨!؟
پێش بوونی "تاڵەبانی" بە سەڕۆک کۆماری عیراق لە شاری "سدنی" لە نێو کۆمەڵێک کوردی ئامادە بوو، کە خۆشم لەوێ بووم، تاڵەبانی شەقی هەڵدا لە "ئاڵای کوردستان" و خۆی توڕە کرد گوتی: "ئەو ئاڵایە لابەن"!
ئەگەر تاڵەبانی دەرەقەت ئیزرائیل و خودا بهاتبایە لە نێو تابوتەکەی سەری هەڵدەگرت و دووبارە خۆی توڕە دەکرد و شەقێکی لە "ئاڵای کوردستان" هەڵدەدا، ئیتر تا کەی سەودا و مامەڵە بە هەستی "زۆرینەی سادە"ی سەر شەقامی کوردیی دەکەن و بازرگانی پێوە دەکەن!؟ 
کاتێک حکومەتی عیراق بڕیاری دا بە فڕۆکەی تایبەت تەرمی "تاڵەبانی" لە ئەڵمانیاوە بهێنێتەوە بۆ عیراق بەهۆی ئەوە بوو کە "تاڵەبانی" سەڕۆکی عیراق بووە  و کاتێک جەڵتە لێیدا لە کاتی کار کردن بوو واتە لە کاتی بەرێوەبردنی واجباتی سەڕۆک کۆماری عیراقی بوو.
تاڵەبانی تا ئەو کاتەی خرایە ژێر خاک لە نزیک ئەو خاکەی کە داگیریان کردووە و ماڵیان لێدروست کردووە لە گردی "دەباشان" لە شاری ڕۆشەنبیری، خاوەن موچەی خانەنشینی سەڕۆک کۆماری عیراق بوو تا کۆتا چرکە ژیانی ئەو موچەیەی وەرگرتوە!
 "ئیبراهیم ئەحمەد" باوکی "هێرۆ"ی بێوەژن خانمی یەکەمی عیراق، ئەویش تا رووخانی بەعس خاوەن موچە بوو  لە سەفارەی عیراقی لە شاری لەندەن. ئەمرۆ "هێرۆ" هاوسەرەکەشی خاوەن موچەی خانەنشینی عیراقیە و بە گوێرەی یاسای عیراق بەهۆی ئەوەی "بێوەژنی" تاڵەبانیە مافی وەرگرتنی ئەو موچەیەی هەیە.
"هێرۆ" سەرەرای دزینی سامانی گشتی بە تایبەتی لە شاری رۆشەنبیری، هێشتا خاوەن ئەو موچە عیراقییەشە!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە