کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی بارزانی كۆتاشه‌وی ریفراندۆم گره‌نتیه‌كه‌ی ئه‌مریكاشی ره‌تكرده‌وه ؟

Friday, 06/10/2017, 23:52


ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دزه‌ی كردووه‌ له‌ كۆتا شه‌وی به‌ر له‌ ریفراندۆم. ئه‌مریكا داوای كردووه‌ كه‌ به‌غدا و هه‌ولیر به‌دوور له‌ مه‌رجی پێشوه‌خت پێكه‌وه‌ دانیشن و باسی هه‌موو شتێك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه‌وه‌. ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ به‌رده‌ست كه‌ به‌ په‌یمانی خه‌تی و نوسین و ئیمزا ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكان بخه‌نه‌ به‌رده‌ست و پابه‌ند بن پێوه‌ی . عه‌بادی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و رێز له‌ ئاره‌زووه‌كانی كورد ده‌گرێت و، دواتر ئه‌م تێزه‌یان خستۆته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ی بارزانی . به‌ڵام ئه‌و لای خۆیه‌وه‌ وتویه‌تی ئه‌م ته‌رحه‌ زۆر دواكه‌وتووه‌ و ئێستا ناتوانرێت كاری پێبكرێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌م پێشنیازه‌ به‌ گره‌نتی ئه‌مریكاشه‌وه‌ بووه‌، نه‌ك ته‌نها له‌ نێوان ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا پیشاندراوه‌ كه‌ ده‌بێت له‌و شه‌وه‌ ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت  كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم دوا ده‌خرێت. كاك مه‌سعودیش لای خۆیه‌وه‌ وتویه‌تی جاده‌ی كوردی هه‌مووی وروژێنراوه‌ و چاوه‌رێی ریفراندۆمن  و ئه‌م پرۆسه‌یه‌یان به‌ ژیان و دوارۆژی خۆیانیان به‌ستۆته‌ و ناتوانم دوای بخه‌م و، ئه‌گه‌ر داوای ئه‌وه‌ بكه‌م ده‌بێت  به‌دوای جه‌زیره‌یه‌كدا بۆ خۆم بگه‌رێم و وڵات جێبهێڵم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێم نامێنێت  .
له‌م باره‌وه‌ چه‌ندین پرسیار دێته‌ ئاراوه‌ :
1-بۆچی ئه‌مریكا ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ دوا شه‌وی ریفراندۆم دواخست و پێش ئه‌وه‌  باسی گره‌نتی خۆی  و هه‌ڵوێستی عه‌بادی نه‌كرد و بواری رازیبونی بۆ كاك مه‌سعود نه‌هێشته‌وه‌ ؟
2- كێ ده‌ڵێت ته‌نها بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌بووه‌ و، رازیبون به‌  راگه‌یاندنی دواخستنی ریفراندۆم له‌ كۆتا شه‌وی به‌ر له‌ رێفراندۆم چ بوارێك بۆ گفتوگۆ و گره‌نتی و ره‌زامه‌ندی عه‌بادی و ئه‌مریكا ده‌هێلێته‌وه‌ و، كێ ده‌ڵیت فیڵی داوساته‌كان نه‌بووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفرندۆم هیچ شتێك له‌به‌رده‌ستنه‌بێت بۆ په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌و ته‌رحه‌ ؟ . 
3-  بۆچی ئه‌مریكا و عه‌بادی تا دوا سات له‌راگه‌یاندن رازیبونی خۆیان بۆ  مه‌رجی پێشوه‌خت و دواخستن نه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ رانه‌گه‌یاند  و هه‌موو شتێكیان ره‌تكرده‌وه‌ و ته‌نها داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ریفراندۆمیان ده‌كرد و باسی  گره‌نتی ئه‌مریكاش هه‌ر له‌ ئارادا نه‌بوو ؟
4- بۆچی ئێستا باسی ئه‌م گره‌نتی و گفتوگۆیانه‌ ناكه‌ن بێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ریفراندۆم و گه‌رانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ ؟ 
5- بۆچی هه‌ڵویستی ئه‌مریكا له‌ دوای ریفراندۆم توندتر بووه‌وه‌ ؟
6- بۆچی ئه‌م پێشنیاره‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست لایه‌نه‌كانی تر پێش ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود لێی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ دروستكردنی فشاری نێوخۆیی بۆ دواخستنی ریفراندۆم ؟
7-ئایا ئه‌مریكا به‌خۆی مه‌به‌ستی نه‌بووه‌ كه‌ ریفراندۆم بكرێت و به‌خۆی له‌ لایه‌ن نه‌یارانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ په‌رێزی پاك بێت و هه‌ڵوێستی ئاشكرای خۆی به‌و شێوه‌یه‌ پیشان بدات و كاری نهێنیشی شتی تر ؟ به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵوێسته‌ زۆر تونده‌كه‌ی له‌ پاش ریفراندۆم ده‌رخست كه‌ كار له‌ كار ترازابوو و بواری په‌شیمان بونه‌وه‌ به‌ده‌ست كه‌سه‌وه‌ نه‌ماوه‌ .
بۆیه‌، ئه‌وه‌ی گوێی له‌م جۆره‌ پێشنارانه‌ بێت ده‌زانێت كه‌ مه‌رامی پشت ده‌رخستنی  ئه‌م هه‌واڵانه‌ له‌م كاته‌دا زۆرن به‌ هه‌ردوو لای ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌وه‌ بۆ گه‌لی كوردستان  و هیوادرام هاوكێشه‌كان وابكه‌ن به‌ ئاسانی ئه‌م قۆناغه‌ بپه‌رینه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان مه‌یسه‌ر بن بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ماوه‌یه‌كی تردا و لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی پشت ئه‌و ره‌فتار و پێشنیارانه‌ ده‌ربكه‌ون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە