جیاوازى نێوان پرسەی جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا
Friday, 06/10/2017, 23:45
قسە کردن لەسەر پرسە لە ڕووی کەلتوریی و کۆمەڵایەتییەوە قسە زۆر هەڵدەگرێت، بەتایبەتی پرسە بۆهەر کەس و خێزانێک شتێکى چاوەڕوان کراوە کورد گوتەنى ئەچێتە بەردەم هەموو ماڵێک، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە زۆر ئاسایە کە پرسە بۆ کەسانی وەکو ئەو دوانەی ناومان هێنان بکرێت، بەڵام ئەوەى جێگەى قسە لە سەر کردن وشرۆڤە کردن ولێکدانەوەیە، قسە کردنە لەسەر پرسە لە چوارچێوەی سیاسەتدا وەجیاوازى کردنە لە نێون پرسەیەک کە خەڵک بەئارەزوى خۆی دێتە ئەو پرسەیە و هاو خەمى خۆى دەرئەبڕێت، لەگەڵ پرسەیەک کە خەڵک بەزۆر بهێنرێت یاخەڵک بۆمەرامى شەخسی بێتە ئەو پرسەیە و بیکاتە بابەتێکى سیاسی موزایدەى پێوە بکات.
ڕاگەیاندنى هەفتەیەک ماتەم بۆجەلال تالەبانی لەلایەن بنەماڵەى بارزانیەوە هێندەى مەبەستێکى سیاسیە هێندە بۆنە هاوخەمیەکى کۆمەڵایەتى نییە، چونکە جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا بەنیسبەت ماڵباتى بارزانیەوە هەر یەکن لێک جودا نابنەوە پێدەچێت پارتى و بارزانى پەیرەوى ئەو وتەیە بکەن کە دەڵێت دوژمنى دوژمنەکەم دۆستمە. گۆڕان و یەکێتى نیشتمانى بەنیسبەت پارتیەوە هەردوو نەیارن، بەڵام بەرزانى بەڕاگەیاندنى ئەو هەفتەى ماتەمینییە دەیهەوێت درزەکەى نێوان گۆڕان یەکێتی هێندەى تر قوڵ بکاتەوە و براوەى یاریەکە خودى پارتیی بێت. لەم هەڵبژاردنەى دا هاتوو دا چونکە بارزانى هەمو هەوڵێک ئەدات بۆ ئەوەى یەکێتی نیشتمانى بکاتە مەقاش و دژیاتى و بەرهەڵستى گۆڕانى پێبکات، کورد گوتەنى دەستی خۆى نییە مارى پێدە گرێت، بۆیە دەیهەوێت بەهەر جۆرێک بووە ئەو درزەى نێوان ئەو دووهێزە گەورەتر بکات. ئەم پلانەى تاسەر ئێسک لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بەکار بەرێت، دەنا جەلال تالەبانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا چ جیاوازییە کیان هەیە بۆ پارتى؟! هەردووکیان وەک یەکن، لە ڕابردودا وەک یەک بیریان کردوەتەوە کە لە دژیان بوون بەرامبەر بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی. پارتى وەک ئەمریکا سیاسەت ئەکات ئەوەى وەک ئەو بیر بکاتەوە دۆستە نەیارەکەشى بە دوژمن دادەنێت. بۆ بچوککردنەوە و لێدانى بارزانى بەم کارەى کە کردى دوو نیشانە دەپێکێت برینەکەى نێوان گۆڕان یەکێتى هەڵدەداتەوە، خۆى دەکاتە دۆستێکى عەیار بیس و چوارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست