(به‌ڵێ) و (شیوه‌ن)ی مێگه‌ل
Friday, 06/10/2017, 19:29
له میانه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا، دوو پرۆسه‌ی گرنگ گووزه‌ران: به‌ڵێ و شیوه‌ن. به‌ڵێ ی زۆرایه‌تی بۆ ریفرهندهمهکهی بارزانی وشیوه‌نی زۆرایه‌تی بۆ مه‌رگی تاڵه‌بانی.
--------------------------
له یه‌که‌مدا، بارزانی و جوق و حاشیه‌که‌ی گووتیان که ڕیفرهندهم بۆ دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نیه. به‌ڵام زۆرایه‌تی ده‌نگیان به به‌ڵی دا. ژماره‌یه‌کی زۆریان به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ مه‌سعودیان نه‌داوه به‌ڵکو بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان داوه. وه‌ک هه‌ندیک ده‌یان ووت گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی سۆزانیهکیش بۆم دابمه‌زرینێ به‌ڵێ ی بۆ ده‌ده‌م.
له دووه‌مدا، تاڵه‌بانی خۆی پێش ئه‌وه‌ی په‌کی بکه‌وێ، گوتی من هه‌ڵه‌م کردووه که له مسته‌فا بارزانی جیابومه‌ته‌وه و په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی. هێڵێکی ڕاست و چه‌پی به سه‌ر رابردووی خۆیدا هێنا و زۆر ستایشی بارزانی کرد . که چی زۆرایه‌تی وه ک سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زنی ڕچه‌شکێن و شۆڕشگیر و هتد...پیرۆزی ده‌که‌ن و شیوه‌نی بۆ ده‌که‌ن.
به هه‌موو مێژوی شه‌ڕی نیوان حکومه‌ته یه‌که له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد هێنده‌ی شه‌ڕی بارزانی و تاڵه‌بانی زیانی له کورد نه‌داوه . له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه: گیانی، ماددی، سایکۆلۆجی و...هتد. دڕنده‌یه‌تی حکومه‌ته‌کانی عراق, کورد بوونی زیندو ده‌کرده‌وه به‌ڵام دڕنده‌یه‌تی بارزانی وتاڵه‌بانی ئینتیمای کورد بوونیان کوشت .تاکه گورزی گه‌وره که عیراق توانی له کوردی بدات پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو، ئه‌ویش به هاوکاریی جاش و مستهسشاری کورد کرا. که‌ئێستا زۆربه‌یان به‌شێکن له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
ئه‌م دوو پرۆسه‌یه پێمان ده‌ڵێت: که له کۆمه‌ڵگای باشوردا تاک ی عه‌قڵانی و خۆبه‌که‌م نه‌زان و بوێر بوونی نیه‌و عه‌قڵ و کڵتوری مێگه‌ل باڵا ده‌سته. پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا بریتیته له چینی کۆیله ی چڵکاوخۆری حیزب-بنه‌ماڵه. ئه‌م پێکهاته‌یه‌ش هه ر ئه‌و جۆره حوکمرانیه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی لێ به‌رهه‌م دێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست