هەورێکی ڕەش جێمان دێڵێ
Tuesday, 03/10/2017, 23:27
مەلا مستەفا، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، ئەو کەسانەن وەك مۆتەکە وابوون بەسەر شانی گەلەکەمانەوە کە بە ناوی شۆڕش و خەباتی چەکدارییی جگە لە نەهامەتیی و کوشتن و بڕین کارەسات و ماڵوێرانی،هیچی تریان فێری گەلەکەمان نەکرد. مێژووی ئەمانە پڕن لە کەسانی بوغزن، دڵ پڕ لەقین،هەڵگیرسێنەری شەڕی کورد کوژی، جاشایەتی و خیانەتکردن دژ بەگەلەکەمان. ئەمانە هیج نەما دژ بەگەلەکەمان و سەربەخۆیی کوردستان نەیکەن وسڵ لەهیچ خراپەیەک نەما نەیکەن بۆ ئەوەی گەلەکەمان هەردەم ژێر دەستەی دوژمنانیان بن، ئەوەتا پاش خۆیان منداڵ و نەوەکانیان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە کە رابەرمان بن، یان خاوەنی سەروەت و سامان و گرد و موڵ و هەموو شتێک بن.
جەلال تاڵەبانی مێژوویەکی ڕەشی هەیە لە دروست کردنی جاشایەتی، نانەوەی ناکۆکی لەنێوان چین و توێژەکانی میللەتی کورد. ئەم کابرایە هەردەم لەبچووکردنەوەی کەسایەتی کورددا هەوڵی بێوچانی داوە و دواجار لە بەغدا هەموو هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی خەونی کورد لە پایتەختی عروبەدا زیندە بەچاڵکرد. ئەم کەسایەتیە بەرپرسە لە کوشتنی چەندەها خەڵکی بێ تاوان، پێشمەرگەی ئازا، کوڕی هەژاری کورد . لەسەر دەستی ئەم کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە،ئەنفالی لادێکان و چەندین شەڕی ناوخۆ جێبەجێ کرا. هەروەها لەسەر دەستی ئەم ماددەی ١٤٠ دواخراو جێبەجی نەکرا.
لە ووتەکانی ئەم کەسایەتیە دۆڕاوە (دەوڵەوتی کوردی خەونی شاعیرانەیە)،کاتێ پێشمەرگەیەك شەهید ئەکرا دەیفەرمو (ئەویش لنگی کردە ڕەشەبا) و (ئاخ بۆ هەڵەبجەیەکی تر) و چەندان ووتە و قسەی تر وەك نوکتەکردن لەسەر کورد و بەبچووك نیشاندانی لەچاو عەرەبە شۆڤینیە سەردەستەکان.
وەك لایەنە کۆمەڵاتیەکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی ئەکەم و وەك لایەنە سیاسیەکە و کەسێکی سیاسی ئەم کەسێکی بازرگان بەسەر خوێن و دۆزی گەلی کورد مەحکوم ئەکەم و هیوام وایە گەلی کورد بیچمێکی خراپی لەکۆڵ بۆوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست