عومه‌ر و به‌ڵێ
Sunday, 01/10/2017, 22:01
له‌وپه‌ڕی بڕوابوونمه‌وه به‌ئازادیی تاكه‌كان له‌هه‌ر پرسێكداو بڕیاردان له‌ئه‌نجامدانی مافێكی دیموكراسیی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه نه‌ك هه‌ر به‌مافێكی تاكه كه‌سی داده‌نێم به‌ڵكو ده‌بێت ڕێز له‌و مافه‌ش بگیرێت كه هه‌ر كه‌سێك ئازاده ده‌نگی خۆی چۆن و به‌كێ و به‌چ لایه‌نێك و به‌چ پرسێكی ده‌به‌خشێت، ئه‌وا (به‌ڵێ)كه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش بۆ ڕیفراندۆمه تاكڕه‌وییه‌كه‌ی بارزانی هه‌ر ده‌خه‌مه ئه‌م چوارچێوه ئازادییه‌وه‌و به‌مافێكی خۆشی ده‌زانم چونكه ئه‌و به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م نیشتیمانه‌و به‌سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی به‌خشیوه، تا ئێره به‌ڵێكه‌یمان قبوڵه‌و ئه‌و ئازاد بووه‌و مافێكی دیموكراسی خۆی به‌جێگه‌یاندووه، به‌ڵام لێره‌وه (به‌ڵێ)كه‌ی ده‌بێته ده‌نگێكی نامۆ بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری دروشمی ناڕازیی ئه‌م نیشتیمانه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه به‌ته‌واوی له‌ڕیفراندۆمی بارزانی گه‌یشتوون كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ چ مه‌رامێك به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌ویش مانه‌وه‌ی خۆی له‌كورسییه‌كه‌ی و موزایه‌ده‌كردنی پارته‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی تردا‌و ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستییه‌یه بۆیان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم بن، ئه‌وا پاشكۆی پارتین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم نه‌بن، ئه‌وا ئێوه هه‌ر وه‌كو به‌عس و هاوشێوه‌كانی ئێستای له‌عێڕاقی دیموكراتدا دژی خواستی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌له‌ن كه ئه‌ویش مافی سه‌ربه‌خۆبوونه، ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش بوار بۆ هیچ پارتێكی تر نامێنێته‌وه له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌داو پارتی بۆ خۆی تا هه‌تایه هه‌م ده‌بێته حیزبی قائیدو هه‌م وه‌ك حیزبی حاكمیش ده‌مێنێته‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕێكخه‌ریی عومه‌ری سه‌ید عه‌لیشیدا، ئه‌گه‌ر خۆی بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌می ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووایه، ئه‌وا ده‌مێك بوو (به‌ڵێ)ی كردبوو بۆ بارزانی و یان ده‌یكردین به‌پاشكۆی پارتی و له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌ك كۆسره‌ت و سه‌ڵاحه‌دین بهاءالدین و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له‌ده‌سته ڕاست و چه‌پیدا ده‌بوو یان بزووتنه‌وه‌كه‌ی ته‌سلیمی پارتی كردبووه‌وه‌و هاوشێوه‌ی یه‌كێتی ده‌یكردین به‌چه‌ند باسك و بالێكێكه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌ناو گۆڕاندا بڕیار به‌كۆمه‌ڵ و لای جڤاتی نیشتیمانی نه‌بووایه، ئه‌وا عمری سه‌ید علی له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ده‌چووه خزمه‌ت بارزانی و ئێستا یه‌كێك ده‌بوو له‌ئه‌ندامه كاراكانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم به‌ڵام هه‌ر باش بوو كه ئه‌و كاته‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم درا له‌مانگی حوزه‌یراندا هێشتا ئه‌م نه‌بووبوو به‌ڕێكخه‌ر، چونكه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هێنده پیاوێكی به‌ئه‌ده‌ب و شه‌رمن و نه‌رم و شله كه به‌ئاسانی هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت قوتی بدات و بیكاته به‌ركوڵی پاروویه‌كی چه‌ور، لێره‌شه‌وه دده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ڕێكخه‌ره شایانی قیاده‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه نییه كه هه‌یه له‌م نیشتیمانه‌دا، بۆیه ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به‌ڕێكخه‌رێكه كه بیری نه‌وشیروان مسته‌فا بكاته بیری خۆی و ئاواتی میلله‌تێكی پێ بگه‌یه‌نێته ئامانج.
ته‌نها نموونه‌ش بۆ ڕاستی سه‌لماندنی وته‌كانم ڕۆژی 21-8-2015 یه‌و له‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی، جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له‌گفتگۆیه‌كی گه‌رموگوڕدا بوون بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، كه ئایا گۆڕان ڕازی بێت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی یان نا، كه خۆم شاهیدی ئه‌وه‌م كه كاك عومه‌ر له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ستابوو وتبووی له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی كوردستان با (به‌ڵێ) بۆ مسعود بارزانی بكه‌ین و دوو ساڵی تری بۆ درێژبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی جڤات ڕه‌تیانكردبۆوه، ئیتر كاك نه‌وشیروان به‌م وته‌یه زۆر تووڕه‌بووبوو به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییی خۆی توڕه‌بوونه‌كه‌ی به‌هێمی ده‌ربڕی و به‌به‌رده‌می مندا هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت و به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه(هه‌ڵبه‌ته من له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئاگادار بووم).
بۆیه لێره‌وه هه‌موو دڵسۆزانی كورد‌و كوردستانیان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وانه‌ی چاویان له‌گۆڕان و هێزه نیشتیمانییه دڵسۆزه‌كانی تره كه خه‌ونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو سیسته‌ماتیك و پڕ له‌دامه‌زراوه‌ی یاسایی و خۆشگوزه‌رانییان بۆ بهێنێته‌دی، ئه‌وا بڕیار لای گۆڕان به‌كۆمه‌ڵه‌و به‌ده‌ست هیچ تاكه كه‌سێكه‌وه نییه كه هاوشێوه‌ی بڕیاری لایه‌نه‌كانی تر كورستان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو چاره‌نووسی ون ببات. بۆیه نابێت ئێمه جارێكی تر ئومێدمان به‌پارتی و پاشكۆكانی هه‌بێت له‌هیچ پرسێكی نیشتیمانیدا چونكه ئه‌وانه تازه له‌به‌ره‌ی دژه خه‌ڵك و دژه نیشتیماندان و ده‌شبێت وازیان لێ بهێنین و بزانین كه‌ی خه‌ڵك ته‌نها وه‌كو مێژوویه‌ك له‌ڕابردوو ده‌یهێلنه‌وه، ئه‌بێت له‌مه‌ودوا سه‌ری ڕم و نووكی ڕه‌خنه‌كانمان زۆر به‌توندی بخه‌ینه سه‌ر گۆڕان و ئه‌و پارتانه‌ی كه له‌فكری نیشتیمانیبووندان بۆ ئه‌م گه‌له تا له‌خۆیان بایی نه‌بن و نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تێك كه دژ به‌گه‌ل بێت و خه‌ڵكی به‌ره‌و نائومێدبوون ببات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست