کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئــامــۆژ گاری

Saturday, 30/09/2017, 22:31


پــــێـــــــم ئەڵـێـــــن  دەمـــت زۆر شـــــــڕە
هەرچی پۆست دەکەی هەمووی هەرشـەڕە

دەڵـــێــــن زمــــانـت پـــیـس و گــــــــــــڵاوە
جـــــــنێـــوی زۆرت بــە بەرپـــــــــرس داوە

پـــێــم دەڵێـن ووس بە ئەودەمــەت داخــە
خۆتـــۆ ڕۆیــــشتــووی لــەم وڵاتــە زاخـــە

جـــــامـنـیش دەڵــێــم بــــــۆ ئەوکەسانــــە
بـــــــاش گوێتان شل کەن بۆئـــەم وتانـــە

لای مـــــن ڕێــزگــرتـن بـۆپـیـاوی باشـــــــە
نــــەک بــۆ تاڵانچی و نـــەوەک بۆجاشــــە

ڕێــزیـــش بــــــۆ پـیــاوی مـــــەرد دانـــراوە
لــــە کـــۆن و نــــوێــدا هـــەرئـــاوا بـــــاوە

ئــەوەی خـــەم خۆربێت لای من بــەڕێــزە
هەرکەس تێبکۆشـێت ئــەو جێگـای ڕێـــزە

مـــــن چــۆن بتــوانــم ڕێــز لــەدز بـــگــرم
پشتی تاڵانچی و گــــەندەڵ چــــۆنبگــرم

کــاکــە ویـــــــــژدانــم ڕێـــگــام پــێـــنــادا
ســـەرفـــــراز نـــابم لە هــــەردوو دنیــادا

مــێژووی زەمــانــە لـــەکــەس نــــابــورێ
نــامـــەوێ مــێژووی ڕەشـــم پــێ بـبــڕێ

نـابـمـەداردەستی شـەقـاوە و چـــەرچـــی
چــەپــڵە لـێ نـادرێـت بـەسکی بــرســـی

چـیـبکــەم لــەوەتەی من خـوڵـقـێـنراوم
بـــــۆتــەنــهاســاتێ بــۆخــۆم نــەژیــاوم

ئــەو دەمــەشـڕەم شـەڕە و بۆ خــەڵکـــە
دژی تــاڵانــچــی و پــیاوی بــێکــەڵــکـە

گــەر فریـادڕەسێ بــۆ کورد پــەیـدابــێ
خــەڵـکی دەربازکـــا لـەگـشـت بـێ دادێ

شـــەرتـبێ تــامــاوم ســتـایــشی کــــــەم
زمــــانم ڵاڵ بـێـت بـەخـراپ باسی بکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە