ساڵح موسلیم حاشا سه‌رکرده‌ی کورد نییه!!
Saturday, 30/09/2017, 6:56
به‌رێزم ...تۆ که‌ی سه‌کرده‌ی کوردیت؟!
ئاخر کوا سه‌رکرده‌ی کورد تا له ژیاندا بێت واز له کورسی دێنێت؟
کوا سه‌رکرده‌ی کورد کوڕه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا شه‌هید ده‌بێت؟
ئێوه گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن چۆن جانتای خۆتان ده‌ده‌ن به شانتاندا!؟
ئه‌ی چۆن دوای خۆتان کوڕ و برازا و ئامۆزاتان ناکه‌ن به‌جێگره‌وه‌تان؟!
نا نا ببوره هه‌رگیز بڕوا ناکه‌م ئێوه سه‌رکرده‌ی کورد بن!
که‌ی سه‌رکرده‌ی کورد وه‌ک ئێوه ڕه‌فتار ده‌کات؟!
گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن بۆ به پاره‌ی میلله‌ت کۆشکێکی شاهانه‌تان له پاڵ ماڵی خۆتاندا دروست نه‌کرد بۆ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی رۆژئاوا، تا کوڕا وکوڕتان حوکمی ئه‌وێ بکات؟!
ئێ گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن، کوا ریزی ئۆتۆمبیلی دوا مۆدێلی پاسه‌وانه‌کانتان؟!
ئه‌ی کوا ئۆتۆمبیلی گرانبه‌هاتان؟!
ئاخر چۆن بڕوا به خۆم بهێنم ئێوه سه‌رکرده‌ی کوردن؟
نه‌خێر عه‌زیزم ئێوه په‌شێوی مه‌زن گوته‌نی (له جنسێکی ترن)!
گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن چۆن وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری کورسی ده‌بن؟!
بۆ رێگه‌تان نه‌دا به چه‌پڵه‌رێزان دانرێنه‌وه به سه‌رۆکی حزب؟!کێ ڕێگه‌ی لێ گرتبوون؟
ئه‌ی چۆن بە وتار و نوسین، هیچ باسی خه‌باتی رابردووتان ناکه‌ن و نایده‌نه‌وه به چاوی نه‌وه‌ی ئێستادا؟
چۆن وا کورت و کرمانج وه‌ک سه‌رکرده‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی و له پۆستێکی فه‌یسبوکدا و به ساده‌یی له ئه‌کاونته‌که‌تاندا ده‌نوسن:
(شه‌ڤێ رابردی له کۆنگره‌ێ ٧ ێ په‌یه‌ده به‌نده وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و شۆرش، ده‌ستلکارکیشانا خوه‌م پیشکه‌ش کۆنگرێ ٧ په‌یه‌ده کرد، به هیوای سه‌رکه‌وتن ژ بۆ هه‌می گه‌لی کورد).
بمبوره گه‌وره‌م من گومانم هه‌یه، ئێوه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بن! خۆزگه ده‌هاتن کۆرسێکتان بۆ سه‌رکرده‌کانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرده‌وه و وانه‌ی له‌خۆبوردوویی و قوربانیدان و خاکێتی و خۆنه‌ویستی و کورسینه‌ویستیتان فێریان ده‌کرد!
وای چ سه‌رسامم به مه‌زنی و له خۆبوردوییتان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست