پیاوە پەمەیەکە خۆشی نازانێ چی دەڵێت!
Friday, 29/09/2017, 21:42
ئەتوانین لە منداڵێک ببورین، کە لە تاریکی بترسێت، بەڵام کارەساتی گەورەی ژیان ئەوەیە کە پیاوێک لە ڕووناکی بترسێت "ئەفلاتوون ".
-------------------------
فوئادی مەلا مەعسوم کە لەو شاخە ناومان نابوو پیاوە پەمەییەکە، ئەوە بەو مانایە نا کە لە بوکی باربی بچێت، بەڵکو بەو مانایەی لە گونی مانگای مالمان دەچوو سەر و چاوی هیچ نەبوو! نازانم ئەمانە چۆن بوون بە مەکتەب سیاسی!؟ ئاخ تەمەن!! ئێمە سەربازی یاری شەترنجێک بووین تەنها شەڕمان دەزانی، بڕوامان وا بوو ئەمانە بۆڕی مارکس و لێنین و ماو هۆشیمینەشیان داوەتەوە و لە هیچیان کەم نییە.
ئێستا کاتێک لەم مانگای مالوانانە دەڕوانم بەزەییم بە هاوڕێکانمدا دێتەوە کە گیانیان کردە قوربانی و خەمیش بەو کاتانە دەخۆم کە گەنجیم بەهەدەر دا بۆ ئەم ڕەش وڵاخانە کە بوونە سەرمایەدار و ماڵ و منداڵیان لە ژیانێکی پڕ ئاسودا دەبەنە سەر.
پیاوە پەمەییەکە ئیستا لە بەغدادی تاوان دانیشتوە بەناوی گەلێکی ستەمدیدە کەچی بە بەر چاوی زەقییەوە هەموو ڕۆژێک کورد لە ڕێگەی دوو بنەماڵەی فاسید و تڕۆوە هەتک دەکرێت ئەم مانگای مالوانە یەک وشەی نەووتوە، کۆمەڵێک مافیای ترسنۆک و هەرچی و پەرچی و نەخوێندەوارو فاسید بەناوی دین و ئایدۆلۆژیاوە سامانی گەلێک دەدزن، ئەم پیاوە پەمەییە هیچ ناڵێت و شەرم لە کورد بوونی خۆشی دەکات.ئەم مانگایە هەرچی بە خوێی چێشت بەو بگات دایمەزراندوە فاسید ئیستاش هاتووە لەسەر گیرفاندۆمەکەی مەسعود قسە دەکات، کە نەخۆی تێدەگات نە ئێمە دەزانین چێ دەڵێت؟
لە٣١ ئابدا کە ڕۆژێکی فرە مێژووییە بۆ بنەماڵە خائینزادەکەی بارزان، فوئاد کەوتە دەست پارتی کەچی شوختێکی تێنەکرا و لە گەرمەی ئەو هەموو خوێنڕشتنەدا لەگەڵ هێرۆ گەڕانەوە بۆ سلێمانی، چونکە هەموویان پڕۆژەی داگیرکەرانن! کوڕی هەژار و داماوەکان ڕۆحیان دەکێشرا، فوئادیش مەڕی بۆ سەردەبڕا، بۆیە ئێستا ئەوە هاتووە قسە لەسەر مەهزەلەکەی مەسعود دەکات و ناشیەوێت لە بەغدادی خێر و بەرەکەت دەربکرێت، قسەدەکات! خۆشی نازانێت چی دەڵێت. ئەم ناموبارەکە وا دەڵێت:
ریفراندۆم یاساییە بەڵام جیابونەوە نا ؟
ئاخر قەشمەر تۆ دەزانی مەسعود و سەرانی یەکێتی و ئیسلامی و گۆڕان و هەموو ئێوەی گەجەر و گوجەر پیاوی ئەوە نیین ووڵات بۆ کورد دروست بکەن؟
ئێوە هی ئەوەن ئاودەستخانەکان پاک بکەنەوە لەگەڵ ڕێزم بۆ کرێکاری شارەوانی ئەوان پڕن لەشەهامەت.
ئێوەی فاسید هەمووتان ناتوانن نانێک پەیدا بکەن، تەنها دزیی و فاسیدی نەبێت! بۆیە گەلێکی خەوتوو وەک خۆت هەردەبێت تۆ نمایندەی بیت.
لەخوارەوە قسە پوچەکانی دادەنێین تەنها بۆ پێکەنین
فوئاد مەعسوم بە كەناڵی (الحرة)ی راگەیاندووە، کە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كارێكی دەستورییە بەڵام جیابونەوە دەستوریی نییە.
دەڵێت: "فڕۆكەوانی لەژێر فەرمانەكانی فڕۆكەوانی مەدەنیدایە" و “كارمەندانی دەروازە سنورییەكان سەر بە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانن و موچەكانیان لە حكومەتی فیدراڵی وەردەگرن نەك لە شوێنێكی دیكە".
جەختیشی كردۆتەوە، كە پەنابردن بۆ وڵاتانی دراوسێ لە پێناو هەڕەشەكردن لە هاوڵاتیانی ناوخۆ، هەڵەیە.
وتوشیەتی"پەنابردن بۆ وڵاتی دیكە بەو گومانەی ئەمنیەتت بۆ دابین بكەن، مەترسیدارە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست