کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەقامگیری ناوچەکە لە ئەستۆی کێدایە؟

Friday, 29/09/2017, 21:37


ئێمە دەزانین بەهۆی شەڕی داعشەوە ڕوبەرێکی فراوان لە ناو شاری موسڵ وەک وێران بووە بەڵکو لەگەڵ زەوی تەخت بووە ،وەهەر وەها لە سوریاش وێرانەیەکی وەها دروست بووە کە بەچەندەها ملیۆن دۆلار هەژمار دەکرێت ئەمە جگە لەلایەنی ماددی لەلایەنی مەعنەویشەوە کە دانیشتوانەکەی توشی چەندەها کێشە هاتوە،کە تەئسیری کردوەتە سەر دەروونی تاکەکان کە بەهەزاران منداڵ بێ باوک بوون و هەزارەها ژنیش بێوەژن بووە، ئەمانە بۆ خۆی کێشەیەکی گەورەیەبۆ خەڵکی ناوچەکە، ئێمە لێرەدا زیاتر قسەکانمان لەسەر شاری موسڵە بە تایبەتی لە ئێستادا ئاوارە گەڕاوەکان و ئەو خەڵکە سیڤیلەش کە لەناو موسڵدا مابوونەوە داوای خزمەتگوزارییە بنچیینەییەکان دەکەن و هەروەها خەڵکی موسڵ متمانە و دڵنیاییان دەوێت لەوەی کە جارێکی تر ڕووبەڕووی ئاوارەبوون نەبنەوە و ژیانیان بپارێزرێت،سیاسیەکان و لێکۆڵەرەوەکان بە گومانن لەوەی حکومەتی عێراق بتوانێت ئەو داوایانەی خەڵکی ناوچەکە بە جێ بگەیەنێت چونکە لە عێراق دا دۆخێکی وەهایان هێناوەتە ئاراوە کە ڕەوشی سیاسی و سەقامگیری و باری ئابوری دەگرێتەوە بێ لەوانەش حکومەتەکەی ئەلعەبادی بە بێ یارمەتی و کۆمەکی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیریدا بنێت. دەبێت دان بەوەدا بنرێت سەرکردایەتی سیاسی عێراق و بەتایبەتی ڕیزی یەکەمی سیاسیەکانی عێراق بە کورد و شیعە و سوننەوە سەرکردایەتیە کەلە سوربوون و هەڵوێستی نیشتمانی دا ماڵدراون، هەروەها دوای ئازادکردنی شاری موسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش و مانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە ئەمەش بۆخۆی هۆکارێکی ترە کە دەبێت جەختی لە سەر بکرێتەوە و هەڵوەستەی لە سەر بکرێت. وەکو دەزانین دانیشتوانی شاری موسڵ سوننە مەزهەبن ئەمەش هەلێکی باشە بۆ حەشد تاوەکو لەو ڕێگەیەوە تۆڵەی خۆیان لە ناوچە سوننە مەزهەبەکان بکەنەوە ، گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناوچەکە لە ئەستۆی ئەمریکاو و وڵاتی ئێران دایە دۆسیەی سەقامگیری عێراق هەر لە سەرەتای دامەزراندنی عێراقەوە کە ئەمریکا و ئێران لە سەر ئەساسی پێکەوە ژیان عێراقیان بونیاد ناوە،بەڵام هێندە کار بۆ بە تایفە گەری بردنی عێراق کراوە هێندە کار  نەکراوە بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و پێکەوە ژیان،لە لایەکی تریشەوە سەرکردایەتی کوردی و لایەنی کوردیش هیچ کات وەکو پێویست نەبوونە لەگەڵ بارودۆخەکەدا هێندە هەوڵی مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان داوە هێندە هەوڵی ئەوەیان نەداوە کە بتوانن لە چواچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا خۆیان دروست بکەن و سنووری خۆیان هەبێت . هەر بۆیە دەبێت ئەو نەخشەی کە پێشتر دانرابوو بۆ عێراق بگۆڕدرێت کە ئیتر پێکەوە ژیان لە عێراق بە پێی وتەی سیاسیەکان ژیانیان پێ دەگەیەنێت وا باشترە بکرێت بە سێ ولایەت کە ئەویش ولایەتی سوننی و ولایەتی شیعی و کورد کە لە ژێر چاودێری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دا بێت  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە