هەڵبژاردن یان ڕا بواردن
Friday, 29/09/2017, 21:17
هەڵبژاردن لەکۆمەڵگەى کوردیدا وێستگەیەکى تازەیە بۆیە زۆر جار لێپرسراو سەرۆک حیزبە کان درەنگ بۆیان هەزم دەکرێت وەبەرگەى دۆڕان ناگرن.
لەم یارى هەڵبژاردنە دا ئەگەرى دۆڕاندنیش واردەو دەبێت بەڕۆحێکى وەرزشى وەری بگرن قبوڵى ئەو نەتیجەیە بکەن .
هێز هەیە لەگۆڕە پانى سیاسیدا دروشمى دیموکراتى هەڵگرتوەو مێشکى خەڵکى بردوەو خۆى بە دیموکراتى عەیار بیستو چوار ئەزانێت کە چى قبوڵى ئەگەرى دۆڕاندن ناکات هەرچى ڕێگەى نامەشروع هەیە بەکارى دەهێنێت تەنها لەبەر ئەوەى نەدۆڕێت .هەروەک دەڵێن پیاوى شەرقى و بەتایبەت خێڵە کى بەرگەى ڕەت کردنەوەى ئافرەت ناگرێت سیاسی خێڵەکیش بەرگەى دۆڕاندن ناگرێت لەکاتێکدامەرجى بنەڕەتى بەدیهاتنى دیموکراتى قبوڵ کردنى دۆڕاندنە بەشێوەیەکى ئاسای هەربۆیە حزبی کوردى کاتێک ئەچێتە هەڵبژاردنەوە لەم سەرى ڕاستەوە بۆ ئەوسەرى چەپ بە دیموکرات لیبڕاڵ سۆسیال دیموکرات تەوە هیچ کامیان قبوڵى دۆخى دۆڕاندن ناکەن چونکە تواناى بەخۆدا چونەوەو لێکۆڵینەوەیان لاوازە
هەربۆیە لەسەرەتاى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە لە کوردستانى باشوردا هەتاوەکو ئەم ڕیفراندۆمەش نەتوانراوە پاکى و نەزیهى و متمانە بپارێزرێت پەنا بۆتەزویرو ساختەو خرو قات ئەبرێت ئەم هەڵبژارنى کەگوایە بۆسەر بەخۆیە لێوان لێو بو لەتەزویرو ساختە کارى و خرو قات .
شتێکى تر کەدەى سەلمێنێت کۆمەڵگەى کوردی کۆمەڵگەیەکى ساویلکەو بۆش ناخ و کەم تەجرو بەیە ئەوەبو سیاسیە درۆزنە تاڵان چیە کانى خاوەنى ڕیفراندۆم دەهاتنە سەر شاشەى تیڤى یەکان لێدوانیان دەدا کاکە ئەم هەڵبژاردنە بۆسەر بەخۆى و بۆلابردنى ئاڵاى عیراقی عەرەبی و بۆجیا کردنەوەى سنور نیە ئەمەتەنها یاریەکە کەچى خەڵکى گەمژەو نەخوێندەوارو کەسانى گەمژەى خاوەن بڕوانامە هەر پێدا گریان ئەکرد گوایە بۆسەر بەخۆ یە ئەمەش یەک نوکتەم بیردەخاتەوە زولە لادێیەک لەکوردستانى باشور لەناو ئەو عەوام و نەخوێندەوارەدا ئاغاى گوندێک ویستویەتى واز لە ئاغاى بهێنێت کەچى خەڵکى گوند گوتویان بائاغا بۆخۆى بلێت ئەو هەر ئاغاو گەورە مانە ئاخرئاغا خۆى دەڵێت کاکە من واز دەهێنم کەچى گوتویانە ئاغا ناما قوڵى کرد لەم ڕۆژداسیاسیە جەردەو تاڵان چیە کان خودى خۆیان ئەڵێن کاکە ئەم ڕیفراندۆمە هیچ بایە خى نیە کەچى کۆمەڵگەى عەوام هەر واز ناهێنێت ئەڵێت دەنگمان داوە بۆسەر بەخۆى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست