سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


عومەری سەید علی و رابەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان

Friday, 29/09/2017, 13:49


کاتیک بینیم عومەری سەید علی دەستی لەناو دەستی ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی و کۆنە جاشی دەوڵەتی ئیسلامی ئیران دا بوو، ئیتر بزووتنەوەی گوڕان هەقی تەنها یەک الفاتحة بوو بۆی بنێریت. وێنە وەکو بەڵگە و خوێندنەوەی سایکۆلۆجییەتی کەسەکانی ناو ئەو وێنەیە، دیوێکی دیکەی راستییەکان دەردەخەن.
ئاخر ئەدهەم بارزانیەک کە رابەرایەتی (حزب اللە ی شۆڕشگێری کوردستانی) دەکرد، مووچەو بارەگاو و چەک و تفاقیان راستەوخۆ و بە ئاشکرا لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە بوو، تەنها ئامانیجیش لە دروست کردنیان بۆ پارێزگاری سنوورەکانی ئێران بوو دژ بەو خەباتگێرە کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو سەردەمە و ڕێگرتن لە چالاکی و حەوانەوەیان لە و ناوچانەی کە خرابووە ژێر دەسەڵاتی ئەدهەم بە مایەکی تر کار و خەباتی ئەم پیاوە تەنها خزمەت و پارستنی دەوڵەی ئێران و جاشایەتییکردن بوو .
ئەدهەم بارزانی بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە وەک جاش پێشمەرگە لە شاخ بووە لەو ناوچانەدا، ناتوانێت تەنها باسی یەک فیشەک بکات کە بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان تەقاندبێتی، ئیتر باشە شەرم نییە تۆیەک کە پێت وابیت پێشمەرگە بوویت بۆ خەباتی نەتەوەکەت هەوڵت داوە، ئێستا ئاوەها شەرمنانە دەست بخەیەت ناو دەستی ئەم کۆنە جاشە !
ئەو هەموو خاوەن هەڵوێست و کادر و خەڵکە تەکنۆکرات و خاوەن بڕوانامەو بە دیسپلیەنە هەبوون و هەم دەستیان بە خوێنی کورد کوژی و هەم دەستیان لە دزی و گەندەڵی نەلکابوو، خەڵکی خوینی گەرم بوون و توانای خویندنەوەو بەخۆدا چوونەوەیان هەبوو .دەکرا ئەم رۆڵە بەوانە بسپێرایە کە دەیانتوانی و دەیانزانی چۆن لەگەڵ نەیارە سیاسیەکانیاندا قسەو باس و ووتوێژ بکەن، بە ووریاییەوە خاڵیان لەسەر هەموو پیتەکانی بەرامبەرەکانیان دادەنا .ڕێگەیان نەدا کەسیان جڵەوی بزووتنەوەکە بگرنە دەست و هاتن بە ناوی خەباتی شاخ و هاوڕیەتی و دۆستایەتیەوە ئەم پیاوەیان دانا ...
ئەوەندەی من بزانم کاتێ عومەری سەید علی کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی سلیمانی ساڵانی ١٩٩٢ سەردەمی زێڕینی یەکیەتی بوو، ئەو سەردەمە کە یەکیەتی لە ترۆپکدا بوو.
هیچ هێز و لایەنیک نەبوو هیندەی یەکیەتی گۆرەپانی کوردستانی لەبەردەستا بێت و خاوەن جەماوەرێکی فراوان بێت، وەک ئێستا نەببوو بە تەیرێکی گوولی قیزەوونی بێ مۆڕاڵ .ئە لەو سەردەمە زێرینەی یەکیەتیدا مەڵبەندی سلیمانی هەمیشە پر کێشە بوو، رۆژانە کادرە دیارەکانیان پەیوەندیان لەگەڵ ئەم مەڵبەندە دەپچڕان و خۆیان پەراوێز دەگرت .زۆربەی هۆکارەکان ئەوە بوو کە عومەری سەید علی پیاویکە نازانێت پەیوەندییەکان رابگرێت و توانای قسە و باس و رەخنە و گازنەی لە ئاستیکی زۆر باش نییە، چەند جارێک لە ژوورەکەی خۆیدا میلی دەمانچەیان لی هینابووە کە کاتیک  لەگەڵ یەکیک لە کادرەکاندا قسەی رەق و هەڵسوکەوتی باشی نەکردبوو .
ئەمڕۆش عومەری سەید علی، کە دەنگی بەڵێی بە ریفراندۆمەکەی بارزانی دا، وایدەزانی دەوڵەتی کوردی حازر لە قوتوودا دانراوە کلیلی قوتووەکەش بەدەستی بارزانیەوەیە و ئەگەر بە بەڵێ بەشداری نەکات و دەنگ نەدات، ئیتر ئەمان بەشیان لەو دەوڵەتە نامێنێت و دژە دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
سەرکردەیەک هێندە لاواز بێت و خویندنەوەی بە ئەم ڕیفراندۆمە مایە پووچە و پیلانە داڕێژراوەی تورک نەبێت ئیتر ئەبێت چ سەرکردەیەک بێت!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە