بارزانى سەری رەشی چۆڵ کرد و ئیستا لە گوندى دۆرى خۆی حەشارداوە
Thursday, 28/09/2017, 22:41
- ئەم هەواڵە لە دوو سەرچاوەی باوەڕ پێکراو وەرگیراوە و بۆمان هاتووە، لەبەر گرنگی ناوەرۆکی زانیارییەکان، شوێن و ناوی سەرچاوەکانمان پاراست.(٢٠١٧/٠٩/٢٨)
- تێبینی: ئەم هەواڵە کوردستانپۆست ئامادەیکردووە و تایبەتە بە سەرچاوەکانی خۆمان، مۆرک و موڵکی هی راگەیاندنێکی دیکەی پێوە نییە. ئەو شوێن و سایت و راگەیاندنانەی دیکە هەمان هەواڵی ئێمەیان بردووە و هەندێکیشیان دەستکاریی ناوەرۆکەکەیان کردووە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکە و شوێنی بردنەکەی بدەن، کە کوردستانپۆستە.(٢٠١٧/٠٩/٣٠)
*************************
پاش تەواوبوونی ریفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە چەند خاڵێک فشاری تەواو خراوەتە سەر دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور، بەتایبەتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی، یەکێک لەو خاڵانە داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و دووەم کۆنتڕۆڵکردنەوەوەی خاڵی پشکنینی سنورەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێران، جگە لەو بڕیارانە، داواکاری حکومەتی عەبادی ئەوەیە، کە مەسعود بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێم لەسەر دەسەڵات لاببرێت، بەمەش حەسانەی دبلۆسی لێدەسەندرێتەوە و وەکو هاوڵاتییەک مامەڵە دەکرێت، بۆ ئەمایان مەسعود بارزانی ترسی لێنیشتووە، چونکە لێسەندنەوەی ئەو پۆستە، کە بەدوایدا حەسانەکەی نامێنیت، ئەوا دەتوانرێت لەسەر هاریکاریی داعش و بەدەستەوەدانی موسڵ و شەنگال راپێچی دادگا بکرێت، بۆ ئەمەیان تورکیا یەکەم وڵاتە، کە لەو بارەیەوە هاریکاریی حکومەتی عێراق دەکات، هەرچەندە تورکیا بۆ خۆی لە پشت سینارۆی ریفراندۆمی سەربەخۆییەکەوە بوو، مەبەستیش لەو هاریکارییەی تورکیا بۆ عێراق، تەنیا تێکشکاندنی کوردە لە باشوور و سنورداخستنە بە رووی کوردانی رۆژئاوا، بە دوایدا لێدان و دەستکراوەتر بێت، کە پەلاماری قەندیل و گەریلاکانیش بدات، لەلایەکی دیکەشەوە، تورکیا دەیەوێت بەم بڕیارەی حکومەتی عێراق چاوی لەوەیە کۆمەڵێک دەستکەوتی دیکە بەدەست بهێنێت لەوانە دەستبەسەراگرتنی هەموو سامان و پارە و کۆمپانیاکانی بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسە کوردەکانی تر لە تورکیا، کە بەشێکی کەمی رادەستی عێراق دەکاتەوە و زۆربەی بە بیانووی جیاوازەوە دەبێتە موڵکی حکومەت و بانکەکانی تورکیا.
یەکێک لەو سەرچاوانە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە تورکیا زانیاریی زۆری لەسەر ماڵ و موڵک و هێز و چەکەکانی بنەماڵەی بارزانی و پارتیی هەیە. میتی تورک دەزانێت لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بە تایبەتی بەهۆێ شەڕی داعش زۆربەی ئەو چەکانە لەگەڵ پارەیەکی زۆر گواستراونەتەوە بۆ ئەو گوند و ناوچە جیاوازانەی بارزان، بۆ ئەمە تورکیا دەیەوێت ئەو چەکانە لەگەڵ سەدان ملیار دۆلار لە دەستی بارزانی دەربهێنێت و بۆ خۆی بەرێت.
دیسان سەرچاوەکە دەڵێت شهوى 27-9-2017 هێزێکی زۆر لە سوپای تورک لە ناوچەی بارزان ویستیان بەرەو ئەو شوێنانە بچن کە گومانی بوونی چەکەکانی لێدەکرێت، بەڵام لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە رێگرییان لێکرا و کەوتنە شەڕەوە. سەرچاوەکە دەڵێت هەر لەو ناوچەیەدا شوێنێک هەیە بە ناوی "گەلی پیرە فاتێ" زانیاریی هەیە، دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو گەلییە شوێنی شاردنەوەی چەکی پارتی بووە.
سەرچاوەکە درێژەی پێدەدات، دەڵێت دوێنێ لە سەعات ٣ و ٤ی عەسرەوە ترێلە بینراون لەوێ شتومەکی پێچراوەیان بار کردووە. ئیتر نازانرێت، ئایا دۆلار بووە یان چەک؟ بۆچی دەگوێزنەوە و بۆ کوێی دەبەن؟
بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوونی لەسەر ئەو زانیارییانەی سەرەوە، سەرچاوەی دووەم هەوالەکەی بەم زانیارانە پشتڕاست کردەوە:
مەسعود بارزانی ترسێکی زۆری لێنیشتووە، بەتایبەتی لەوەی کە حکومەتی عێراق هەموو فڕۆکەخانەکان دادەخات و رێگا لە بارزانی دەگرێت، بۆیە شهوى 27-9-2017 تهواوى خانهوادهى بارزانى گواسترانهوه بۆ گوندى دۆرى. ئهو گونده دهكهويته ناوچهى بارزانى سهربه قهزاى ميرگهسور لهم گوندهدا 4 تونێل ههيه يهكيك لهو تونيلانه تایبەتە بە بارهگای تايبهت بە مەسعود بارزانی، ئەوی دیکەیان پڕە لە سهربازى تايبهت بە دهزگاى پاراستن. سێیەمیان وەک سەرچاوەکە دەڵێت پارەی زۆری تێدا حەشاردراوە، گومان دەکرێت لەوەی چوارەمدا فڕۆکەی گواستنەوە و فریاکەوتنی تێدا بێت، تا ئیستا ريگا به کەس نەدراوە بچێتە ئەو ناوچەیە. لەو گوندهدا زياتر له 10 هامەری تايبهت و 5 چهكى پيشكهوتوى دژه فڕۆكه و تانك و چهندهها دۆشهكهى تايبهت و 300 چهكدارى تايبهت گوندکە دهپاريزن، هەر ئەم هۆکارەشە تورکیا دەیەوێت بچێت دەست بەسەر ئەو هەموو چەک و پارانەدا بگرێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە وەرگرتنی ئەو هەواڵەدا، سەرچاوەکە دەڵێت لێدوان و قسەکانی ئەم دواییەی مسعود بارزانى پاش سەرەنجامی ریفراندۆمەکە، کە لە کەناڵەکانی پارتییدا بڵاوکرانەوە، هەمووی لە شوێنێکی نهێنی ناو ئەو گوندە تۆمارکراوون. مەسعود بارزانی ئیستا لە گوندی دۆری خۆی حەشار داوە و لە کاتی زۆر پێویستدا ئەگەر بیەوێت بەرپرسێک، یان یەکێک ببینێت دەچێت، بەڵام شوێن و کاتەکە دیاری ناکات، یان لە دواجاردا کات و شوێنەکان دەگۆڕێت.
------------------------
سەرنجی کوردستانپۆست: بە دووری نازانیین کەوا لە پڕ مەسعود بارزانی لە شوێنێکدا بۆ چەند کاتێکی کەم خۆی دەربخات، هەروەکو لە رابردوودا سەدامیش وای دەکرد، ئەمیش بۆ ئەوەی وا پیشان بدات خۆی نەشاردۆتەوە، بەڵام وەکو سەرچاوەکە وەڵامی ئەو پرسیارەی داینەوە، کەوا ئەمڕۆ کۆسرەتی بینیوە، بەڵام دوای ئەوە یەکسەر لەو شوێنە نەماوە، کۆسرەتیش ئەمە دەزانێت. مەسعود کەسێکی ترسنۆکیشە، هەر بۆیە لە پێشدا ژن و ماڵ و منداڵ و بنەماڵەی خۆی لە سەری رەش گواستەوە تا بیانپارێزێت... چاوەڕوان بن بزانین لە رۆژانی داهاتوو چی دیکە روو دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست