Thursday, 28/09/2017, 10:50
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی میدایی کوردیی و تورکیی کە ئاماژەیان پێداوە لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا تورکییەکان "نێچیرەڤان بارزانی" سەڕۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەڕۆکی پارتی فەرموویەتی،
" ئهگهر سهربهخۆیی شهڕ بهدوای خۆیدا بێنێت، ئهوه ئێمه ڕهتیدهكهینهوهو نامانهوێت، دواتر ئهوهی كردومانه ئهوهنده گهوره نییه كه ئهو ههڵایهی لێبكهوێتهوه". لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا سەڕۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی گوتوە کە"ڕیفراندۆم، تهنها بۆ وهرگرتنی بۆچونی هاوڵاتیانی خۆمان بووە".
ئەو لێدوانەی نێچیرەڤان بارزانی لە کاتێکدایە کە لە ٢٥/٩/٢٠١٧ دا مەسعود بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی دەرکرد، دەزگای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان فۆرمێکیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد کە بە وەڵامی "بەڵی " یان "نەخێر" بە شدار بن بۆ "سەربەخۆی" باشووری کوردستان!
ئەوەی شایەنی باسە لە رۆژی هەڵبژادنەکەدا واتە لە ٢٥/٩/٢٠١٧دا لە کاتی بەرێوەچوونی گشتپرسیەکەدا نێچیرەڤان بارزانی لە پیرمام لە شوێنی تایبەت واتە 'ئای. ڤی" لەگەل خێزانەکەیدا دەنگیان دا و دواتر رایگەیاند "کە پاشی گشتپرسیەکە ئاڵای عیراق لە پشتەوە لانابردرێت و گشتپرسی بۆ جیاکردنەوەی سنووری جوگرافیای کوردستان نییە"!
یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکان:
https://anfenglish.com/news/barzani-our-relationship-with-turkey-will-continue-22385
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست