بۆچونی من لەسەر شاسوار و ڕیفراندۆم
Wednesday, 27/09/2017, 16:43
لە مێژوی سیاسی پارتی و یەکێتیدا هیچ کات نەیانتوانیوە دەنگی ناڕازی قبوڵ بکەن و هەمیشە بە ئاگرو ئاسن وەڵامی قەلەمە ئازاو بوێرەکانیان داوەتەوە، ئەم دێرەی سەرەوە پێمان دەڵێت هەرکەسێک لە ناوجەی سەوز یان زەرد بیەوێت بۆچوێکی جودای هەبیت لە پارتی ویەکێتی ئەو تێرۆری دەکەن ئەگەر تێرۆری جەستەیی نەکەن تێرۆری فیکرو کۆمەڵایەتی دەکەن.
نمونە کاتێک گۆڕان دروست بوو بە یەکێتی و پارتی تا ڕۆژی ئەمڕۆ دژایەتی دەکەن هەزارەها تۆمەتی سیاسی ئەخلاقیان بۆ ئەندامەکانیان دروست کرد تا کار گەیشە ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئەندامەکانیشیان.
ئێستا دێمەوە سەر ناوەڕکی باسەکەم، کەسێک هاتە ناو کایەی سیاسی بە ناوی شاسوار ئەم کەسە هیچ مێژویەکی سیاسی نیە و کەسێکی بازرگانە، بەڵام وەک قارچک چۆن لە زەوی یەوە هەڵدەتۆقێت بە شێوەیەکی خێرا گەشەی کرد و توانی جەماوەرێکی بێ شومار لە خۆی کۆبکاتەوە بە ڕای من زیاتر لە مەسعود بارزانی خەڵکی لە دەوری خۆی وجوڵانەوەکە کۆکردەوە.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە بە زمانێکی پاراوی کوردی جوان نیشانی دەداین کە مەسعود گەندەڵە دزە دیکتاتۆرە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نە پارتی نە یەکێتی پەنجەیان بۆ نەبرد!! ئەمە لای من گومانێکی زۆری دروست کردوە کە ناتوانم بێ دەنگ بم هیچی لەسەر نەنوسم.
بەرای من شاسوار دروستکراوی پارتی بوو پارتی بۆ چەند هۆکار شاسواری بەکار هێنا.
هۆکاری یەکەم دەنگە ناڕازیەکان لە دەوری شاسوار کۆبکاتەوەو نەهێلیت لە دەوری ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە بەمەش توانی زۆرێک لە لایەنگرانی گۆڕان و یەکێتیش بەلای خۆیدا ڕابکیشیت و دەنگەکانیان بە نەخێر پێ تۆمار بکات.
دەنگدان چی بە نەخێر چی بە بەڵێ شەرعیەەتدان بوو بە مەسعودێک کە ماوەی سەرۆکایەتی بەسەرچوەو هێج مافێکی نیە پرسێکی وا گرنگ تاکڕەوانە لە سەری رەشەوە بسەپینێت بەسەر میلەتی کورددا.'
کەواتە شاسوار لە سێ شوێندا خزمەتێکی زۆری بە پارتی و بارزانی کرد:
یەکەم: توانی دەنگە ناڕازیەکەن لە گۆڕان و کۆمەڵ دور بخاتەوە.
دووەم: توانی شەرعیەت بۆ سەرۆکایەتیە بەسەرچوەکەی مەسعود بگێڕێتەوە.
سێ یەم: توانی قەبارەی راستەقینەی پارتی و یەکێتی دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی ئایندە.
چوارەم: بۆ ماوەی دوو مانگ کێشە ناوخۆییەکانیان لە بیری خەڵک بردەوە، باسی بێ موچەیی و بێ کارەبای بێ نەوتی هتد ... هەمووی کپ کرایەوە لەبەرامبەر ڕیفراندۆمدا.
لەبەر ئەم هۆیانەی سەرەوە کە ئاماژەم پی کردوە لەو باوەڕەدام کە شاسوار عەبدولواحید دروستکراوی پارتی بارزانی بوو وە توانی ڕۆڵی خۆیبگێڕێت بۆ پارتی نەک بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵاتی گەندەڵ و دز.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە گوایە سروە عەبدولواحیدا کە ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕانە و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانە لە پەڕلەمانی عراق وە خوشکی شاسوار عەبدولواحیدە بکرێتە سەرۆک کۆماری عراق ئەمەش وا دەکات کە مسعود بارزانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە، لەبەرامبەر ئەم یاریەدا کە سروە بکرتە سەرۆک کۆمار بۆی هەیە گۆرانیش بێ دەنگی هەڵبژێرێت بۆ مانەوەی مەسعود لەسەر کورسیەکەی.
وە ئەنجامی ڕیفراندۆمیش بۆ هەموان ئاشکرا بوو نە بۆ سەربەخۆیی بوو نە بۆ دیاری کردنی سنوری کوردستان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست